نازیزم

ئایدۆلۆژیای فاشیزمی ئەڵمانی

نازیزم (یان ناسیۆنال سۆسیالیزم؛ ئەڵمانی: Nationalsozialismus) کۆمەڵێک بیروباوەڕی سیاسییە کە پەیوەندی بە حیزبی نازی ئەڵمانیاوە هەیە. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، بەڵام حیزبی نازی لە ساڵی ١٩٣٣ دەسەڵاتی بەدەست هێنا و لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی بیرۆکەکانیان، کە ناویان دەنا ڕایخی سێیەم. ئەوان تا ساڵی ١٩٤٥ لە ئەڵمانیا لە دەسەڵاتدا مانەوە، لە جەنگی جیھانیی دووەم دۆڕان.

نازیزم
لقیفاشیزم، دژە جوولەکایەتی، Ethnic supremacism
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٨ی ئایاری ١٩٤٥

سەرکردەی نازییەکان ئەدۆڵف ھیتلەر دەیویست وڵاتێک دروست بکات کە هەموو ئارییەکان بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەوان خەرجیەکی زۆریان بۆ خەڵکی هەژار کرد و دەستیان بە چەندین بەرنامەی گەورەی حکومەت کرد بۆ یارمەتیدانی ئەڵمانیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە بێکاری و ئابوورییەی کە بەهۆی کەوتنی وۆڵ ستریت لە ساڵی ١٩٢٩ و خراپیی ئابووریی گەورە بەدوایدا هاتە ئاراوە. بەشێک لە نازیەكان وەک ئێرنست رۆم دەیانویست چاكسازیەكان زیاتر بڕۆنە پێش و داوای شۆڕش و نەهێشتنی چینە ئابوورییەكانی ئەڵمانیا و كۆنترۆڵی بازرگانە گەورەكانیان كرد. زۆرێک لەو نازییانە بە فەرمانی هیتلەر لە شەوی چەقۆ درێژەکاندا کوژران، چونکە هەڕەشە بوون بۆ سەر سەرکردایەتییەکەی لە حیزبی نازی.

هیتلەر تۆمەتبار کرا بە وازهێنان لە بیرۆکەی سۆسیالیزمی نەتەوەیی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ سەرمایەدارەکان. واتە هیتلەریزم بە ناکۆکی لەگەڵ سۆسیالیزمی نەتەوەیی تۆمەتبار کرا ستالینیزم بە دژی سۆسیالیزمی نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

In a September 18, year 1939 editorial, The New York Times reacted to the signing of the Molotov–Ribbentrop Pact by declaring that "Hitlerism is brown communism, Stalinism is red fascism" The editorial further opined:

The world will now understand that the only real 'ideological' issue is one between democracy, liberty and peace on the one hand and despotism, terror and war on the other.[١]

  1. ^ "Editorial: The Russian Betrayal". The New York Times. September 18, year 1939.