ھێنریک ھیملەر
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھێنریک ھیملەر (بە ئەڵمانی: Heinrich Himmler؛ ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ – ٢٣ی ئایاری ١٩٤٥) سیاسەتوانێکی ئەڵمانی بوو، لە بەھێزترین پیاوەکانی ئەدۆڵف ھیتلەر بووە و سەرکردایەتی تیمی ھێزی تایبەتی ئەڵمانی و پۆلیسی نھێنی کردووە.[١] فەرمانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیلی ئەڵمانی داوە لە سەربازگەکانی ئەڵمانیادا، دیارترینیان ڕووداوی ھۆلۆکۆست بووە.[٢]
ھێنریک ھیملەر | |
---|---|
Heinrich Luitpold Himmler Yaker | |
لەدایکبوون | Heinrich Luitpold Himmler Yaker ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ میونشن (ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی) |
مەرگ | ٢٣ی ئایاری ١٩٤٥ (٤٤ ساڵ ژیاوە) Lüneburg (Allied-occupied Germany) |
گۆڕ | Lüneburg Heath |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، جووتیار، occultist، laboratory technician، Gestapo employee |
شوێنکار | |
حیزب | پارتی نازی، National Socialist Freedom Movement، Bavarian People's Party |
ھاوسەر | Margarete Himmler |
مناڵ | Gudrun Burwitz |
باوان | |
خێزان | Gebhard Ludwig Himmler، Ernst Hermann Himmler |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Reichsführer-SS (١٩٣٤–)، member of the Reichstag of the Weimar Republic، member of the Reichstag of Nazi Germany، chief of police (١٩٣٣–)، Chief of Army Equipment and Commander of the Replacement Army (١٩٤٤–)، Reichsminister des Innern (١٩٤٣–١٩٤٥)، military chief of staff، Chef der Sicherheitspolizei und des SD (١٩٤٢–١٩٤٣) |
Rank | Reichsführer-SS |
لق | Imperial German Army |
سەرەتای ژیان
دەستکاریلە نزیک شاری میونشنی ئەڵمانی لە خێزانێکی دەرامەت مامناوەند لە دایک بووە باوکی بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە. ھیملەر پەیوەندی بە فەوجی پاڤاری یازدەوە کردوە بەڵام ھیچ کردەیەکی سەربازی لەوکاتانەدا نەکردوە. دوای جەنگی جیھانیی یەکەم پەیوەندی بە کەتیبەیەکی ڕاستڕەوی توندڕەوە و کردوە یەکێک لە خەمە گەورەکانی ئەو لەوکاتانەدا دۆڕانی ئەڵمانیا بووە لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا و ھیواو ئاواتی ئەوە بووە کە ھێزەکانی شوپای سووری ڕووسی لە نزیک سنوورەکانی ئەڵمانیا بوەستێنێت. ھەروەھا کاری کردوە بۆ وەستاندنی ھاتنە ناوەوەی بیری شیوعی و شیوعییەکان بۆ ناو ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩١٩ تاوەکو ١٩٢٢ وانەی کشتوکاڵی خوێندوە لە میونخ لە ساڵی ١٩٢٣ بەشداری کردوە لە پۆڵ بیر و ھۆڵ بۆتشدا لەژێر سەرکردایەتی ئەرنست ڕۆم دا. لە ساڵی ١٩٢٨ دا ھاوسەرگیری کردوە لەگەڵ مارگرێت سێکرۆسدا. ھیملەر بە کێڵگەی پەلەوەردا کاری کردوە بەڵام لەو کارەیدا سەرکەوتوو نەبووە. لە ساڵی ١٩٢٩ منداڵێکیان بەناوی کیدرن بوو وەلەساڵی ١٩٤٠ دا لە ژنەکەی جیا بوویەوە بە بێ ئەوەی تەڵاقی بدات. ھیملەر عاشقی ھی ھێدویک بۆدعاست بوو و ھاوسەرگیری لەگەڵکرد و منداڵێکی بەناوی ھیڵچ لێ بوو لە ساڵی ١٩٤٢ دا وەھەروەھا نانیت دوروسیاشی لێی بوو لە ١٩٤٤ دا.
بەرزبوونەوەی پلەی لە ئێس ئێس
دەستکاریھیملەر پەیوەندی بە حیزبی نازییەوە کرد و پەیوەندی بە ئێس ئێس ەوە کرد لە ساڵی ١٩٢٥ ھیتلەر کردی بە سەرکردەی ھیزێکی تایبەتی دیاریکراو بە پاسەوانی تایبەتی ئێس ئێس کە لە ٢٨٠ ئەندام پیکھاتبوو؛ و بەدامەزراندنی وەک سەرکردەی ھێزی تایبەت ھیملەر ھێزی تایبەتی بەشێوەیەکی تایبەت پێشخست و بەھێزی کرد ھەتاوەکو کردی بە باشترین میلیشای ڕاھێنراوی سەربازی. لەوکاتەدا کە ژمارەی ھێزی تایبەت دەگەشتە ٢٨٠ ئەندام لە ساڵی ١٩٢٩ دا ژمارەی ھیزەکانی ھێزی تایبەت گەیشتە ٥٢٠٠٠ سەرباز لە ساڵی ١٩٣٣ دا. ھەرکەسێک خۆی پێشکەش بکردایە بۆ ھێزی تایبەت ھیملەر باش لە ڕەگەز داواکەی ئەکۆڵییەوە چونکە ھیتلەر ڕازی نەبوو بەوانەی کە لە ڕەگەزی ئاری نین لە ھێزی تایبەت وەربگیرێن.
لە ١٧ یولیۆی ١٩٣٤ شەریکی لە نێوان ھێرمان گۆرینگ و ھیملەر دا دەستی پێکرد بە شێوەیەک ھێرمان گۆربنگ دەستەڵاتی جۆستابۆ- پۆلیسی نھێنی بروسی دا بە ھیملەر کە دواتر ناونرا سەرکردرەی پۆلیس لە ھەموو ناوچەکانی دەرەوەی بروسیادا. لە ٢٢ ئەپرێڵی ١٩٣٤ دا ھیملەر دیاریکرا وەک سەرکردەی سەرەکی جۆستابۆ لە ١٧ یۆنیۆی ١٩٣٧ ھەموو تەشکیلاتەکانی پۆلیس ڕێکخران بەم شێوە ھیملەر دەستەڵاتی تەواوی بەسەر پۆلیسدا گرت تاوەکو ئەوکاتە وەکو وەزیری ناوخۆ دیاریکرا لە ساڵی ١٩٤٣ دا.
بەم شێوە ھیملەر سەرپەرشتی و چاودێری ھەموو گرتوخانەکانی دەکرد لەکاتی شەڕی جیھانیدا بەتایبەت لەوکاتەی کە ژمارەی گرتووخانەکان زیادبوون بە تایبەتیش دوای ئەوەی ڕەخنەکان لەسەر سیستەمی حوکم لە ئەلمانیا زیادبوو دوای شکستەکەی ستالینگراد.
ھیملەر و ھۆلۆکۆست
دەستکاریھیملەر باوکی ھۆڵۆکۆستە واتە بەرپرسی یەکەمە لە ڕوودان و ئەنجامدانی ھۆلۆکۆست لە ساڵی ١٩٣٣ دەستی بە دروستکردنی بەندینخانەکان کرد و کەوتە گرتنی یەھودییەکان و شیوعییەکان و ھەموو ئەو ڕەگەزانەی کە ئاری نەبوون دوای گرتنی پۆڵەندا دەستی بە دروستکردنی بەندینخانەکانی کوشتنی بە کۆمەڵ کرد ھەموو ئەزموونەکانی لە کیڵەگەکانی کشتوکاڵ و پەلەوەردا بوون بە یارمەتی دەری لەم گرتوخانانەی یەھودی و شیوعییەکاندا.[٣]
جەنگی جیھانیی دووەم
دەستکاریلە شەڕی دوەمی جیھانیدا و پیش شەڕی یەکێتی سۆڤیەت ھیملەر ھەستا بە ئامادەکردنی ئەو کەسانەی کە خۆیان بەخشیبوو بۆ کارکردن لە ڕیزی ھێزەتایبەتەکانیدا بە تایبەت ئەوانەی کە ڕەگەزەکانیان لە ڕەگەزی ئەڵمانییەوە نزیک بوو وەک دانمارکییەکان و نەرویجی و سویدی و ھۆڵەندییەکان لە کاتی گرتنی لیتاونیا و ئیستۆنیا و لاتیفیا و ئۆکۆانیادا ھەستا بە وەرگرتنی ئەو خۆبەخشانەی کە لە ڕەگەزی ئاریش نەبوون بۆ دژی ھیرشی سەلیبییەکان دژی بەلشەڤیکە مولحیدەکان
لە ساڵی ١٩٤٢ و دوای تیرۆرکردنی یارمەتیدەری دەستەڕاستی ڕینھارد ھێنریک لەسەر دەستی دوان لە ھێزی تایبەتی چیکی و بەیارمەتی دوو بەریتانی و شۆرشگێڕەکان لە چیکۆ سلرفاکیا. ھەستا بە نانەوەی قەسابخانەیەک دژی مناڵ و ژن و خەڵکی ناوچەکە لە لیدس.
لە ساڵی ١٩٤٣ ھیملەر بوو بە وەزیری داخلی ھەستا بە دەمجکردنی وەزارەتی داخلی بە SS ەوە لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٤ دا ئیتر ئەوکاتە ھیملەر بوو بە سەرکردەی سەربازی نوێ کە ئەویش سوپای بەرزی ڕاین بوو کە کرداری ڕەشەبای باکووری ئەنجامدا لە ١ یەنایەری ١٩٤٥ دا بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای ئەمریکی حەوت و فەرەنسی یەکەم لە ناوچەی ساس کەمێک سەرکەوتوو بوو بەڵام ھیملەر گواسترایەوە بۆ ڕۆژھەڵات لە ٢٤ یەنایەردا سوپای ڕاین کردەکانی لە ٢٥ یەنایەردا تەواو بوو.
پاشان سوپایەکی نوێتری بەناوی سوپای ڤیستۆلا دروست کرد بۆ وەستانی سوپای سۆڤیەت بۆ بەرلین لەو کاتەشدا دەمری سزا و مەرگی دەرکرد بۆ ئەوانەی کە فەرمانەکانی جێبەجێ ناکەن لە ١٣ مارس دا دەستی لە سەرکردایەتی ھەڵگرت ھەوڵی دانوستانی دا لەگەڵ ھاوپەیمانەکاندا بەڵام شکستی ھیێنا ئەوەش ئەو ھەواڵە بوو کە ڕادیۆی BBC بڵاوی کردەوە و بوو بەھۆی توڕەکردنی ھیتلەر.
کۆچی دوایی
دەستکاریھێنریک ھیملەر خۆی کوشت بەھۆی سیانیدی کاربۆنەوە لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم، ھیملەر ھەوڵیدا کە لە دەستی ھاوپەیمانەکان ڕابکات، بەڵام بەریتانییەکان ھەواڵیان دەربارەی زانی و دەستگیریان کرد، لە شاری برێمەن ئەڵمانی لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٥، کە بڕیار بوو بینێرن بۆ دادگای نۆرمبێرگ بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەموو ئەوانەی دیکەدا دادگایی بکرێت کە لەوێ بوون و سەرکردە بوون لە پارتی نازی. لەو کاتەدا ھیملەر سیانیدی خوارد و خۆی کوشت: ھاوشانی دەستە ڕاستەکەی، بە ناوی یواخیم پیپەر.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «BBC - History - Historic Figures: Heinrich Himmler (1900 - 1945)». www.bbc.co.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Heinrich Himmler». encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The Exterminationist Mindset: Heinrich Himmler's October 1943 Speeches». The National WWII Museum | New Orleans (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Heinrich Himmler | Biography, Crimes, Death, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنریک ھیملەر تێدایە. |