بڕایان لی کرانستن (لەدایکبووی ٧ی ئازاری ١٩٥٦) ئەکتەر، نووسەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ھاڵ لە زنجیرەی کۆمیدیی کەناڵی فۆکس، ماڵکۆڵم ئین دە میدڵ (٢٠٠٠–٢٠٠٦)، واڵتەر وایت لە زنجیرەدرامای تاوانی ئەی ئێم سی، گۆڕانی خراپ (٢٠٠٨–٢٠١٣)، و دکتۆر تیم واتڵی لە زنجیرەی کۆمیدیی ئێن بی سی، ساینفێلد (١٩٩٤–١٩٩٧) ناسرا.

بڕایان کرانستن
Bryan Cranston

بڕایان لە ٢٠١٤
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٣-٠٧) ٧ی ئازاری ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
کانۆگۆ پاڕک، لۆس ئانجلەس، ئەمریکا
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھینەر
چالاکبوون١٩٨٠-ئێستا
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب (٢٠١٤)

کڕانستن لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ توانیی چوار جار خەڵاتی ئێمی بباتەوە بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی درامادا لە ساڵانی ٢٠٠٨، ٢٠٠٩. ٢٠١٠ و، ٢٠١٤. ئەمە جگە لەوەی دوو جاری تر وەک بەرھەمھێنەری زنجیرەکە خەڵاتەکەی بردووەتەوە.

کڕانستن سێ جاریش بۆ ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی (Malcolm in the Middle) پاڵێوراو کرا، و ٥ جاریش بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، کە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتەکەی بردەوە. ھەروەھا کڕانستن خەڵاتێکی تۆنی بردۆیەوە بۆ بەرجەستەرکردنی ڕۆڵی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (لیندن جۆنسن).

کڕانستن لە چەندەھا فیلمی جیا جاش دەرکەوتووە وەک (Saving Private Ryan) لەسالی ١٩٩٨، و فیلمی (Little Miss Sunshine) لە ساڵی ٢٠٠٦، (Argo) لە ساڵی ٢٠١٢. و ڕۆڵی سەرەکیش لە فیلمی (Godzilla). فیلمەکانی داھاتووی کڕانستن بریتی دەبن لە ڕۆڵی دەنگی باوکی پۆ لە ئەنیمەیشنی پاندای کونگ فو ٣دا و ھەروەھا لەپاڵ چەندان ئەکتەری بەناوبانگیش لە فیلمی (In the Dubios Battle)دا بەشدار دەبێت.