بانقڵان گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دێیخواروو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ئیلام، شارستانی ئیلام، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢]

بانقڵان
بانقلان - Banqalan
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگائیلام
شارستانئیلام
ناوچەناوچەی ناوەند
گوندەواردێیخواروو
بەرزایی
١٢٨٥ مەتر (٤٬٢١٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣،٣١٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ئیلامی)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧

دانیشتووان دەستکاری

ئایین دەستکاری

مێژوو دەستکاری

ئەم گوندە یەکێکە لە کۆنترین ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دەشتی ئیلام و ھەروەھا ئەم گوندە بە ناوەند ھۆزی کوردی پێنجستوون ناسراوە. لە نێو کار و شوێنە گرنگەکانی ئەم گوندە دەتوانین ئاماژە بە قەڵای توت و ئاشی ئاوی خەندان و کانی (بەھار) بکەین. وە لەسەر لوتکەی گردێکی دێرین، قەڵایەکی مێژوویی بە ناوی قەڵای توت دەبینرێت. بەرزی گردەکە لە ڕووی زەویەکانی دەوروبەرەوە تا نزیکەی ١٥ مەتر بەرزە. لە ئێستادا ھیچ پلانێکی ڕوون لە بینای ئەم قەڵایە نابینرێت. زۆربەی زۆری بەھۆی وەرینی وردە وردە و لەناوچوونەوە لەدەستچووە. لە گردەکەدا پارچەی چڕ لە سواڵەت و ئامێری بەرد دەبینرێت. ئەو سواڵەتەی بەدەست ھاتوون و زۆربەیان ڕوپۆشی گڵیین و خشتیان لەسەرە. لەسەر ڕووی گردەکە و لە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتیدا، کۆمەڵێک داروپەردوو بە بەرزی نزیکەی یەک مەتر دەبینرێت و لە لێواری ڕۆژئاوای ڕووی گردەکەش چەند ڕیزێک لە کۆمەڵە بەرد بە شێوەی چینی وشک دەبینرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم بەردانە پاشماوەی تەلارسازی قەڵای سەر گردەکەن کە لە ڕابردوودا لە دروستکردنی دیوارەکاندا بەکارھاتووە. بەھۆی چالاکییە کشتوکاڵییە نائاساییەکانی سەر ڕووی گردەکە و لێوارەکانی، پێکھاتەی ڕووکاری گردەکە و بینای قەڵاکە تێکچووە، لەسەر ڕووی گردەکە و لە لای باشووری گردەکە، شوێنەواری گەچ دەبینرێت(ڕەنگە کورەی گەچ)بێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  3. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦".
  4. ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
  5. ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)(فارسی).