ئەلێکساندرا ئیلباکیان

ئەلێکساندرا ئیلباکیان (لە دایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨) ژنە پرۆگرامسازی کازاخییە، هەروەها ئەو دامەزرێنەری وێبسایتی سای-هەبە، لە ڕێی ئەم وێبسایتەوە بەکارهێنەر دەتوانێت دەستی بگات بە توێژینەوە زانستییەکان بەبێ ئەوەی پارە بدات و ڕەچاوی مافی لەبەرگرتنەوە بکات.[١][٢][٣][٤] بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨، ئەوا ماڵپەڕی سای-هەب بەنزیکیی زۆرینەی توێژینەوە جیهانییەکانی لە خۆ گرتووە.[٥]

ئەلێکساندرا ئیلباکیان

Alexandra Elbakyan
ئیلباکیان لە ساڵی ٢٠٢١
لەدایکبوون (١٩٨٨-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ئالماتی، کۆماری سۆسیالیستی کازاخستان، یەکێتیی سۆڤیەت
نەتەوەکازاخی
خوێندنگە
پیشە
ناسراوە بەسای-ھەب
Scientific career
بوارەکانئەندازیاری نیورال، زانستی کۆمپیوتەر

ئەلێکساندرا بە "شاژنی چەتەی زانست" ناو دەهێندرێت.[٦] لە ساڵی ٢٠١٦، گۆڤاری زانستیی ناچرال ناوی ئەوی وەک یەکێک لە بایەخدارترین کەسایەتییەکانی ناو زانست هێنا.[٧]

لەوەتەی ساڵی ٢٠١١، ئەو لە ڕووسیا دەژی.[٨][٩][١٠]

ئیلباکیان لە ساڵی ١٩٨٨ لە شاری ئەلماتی، کازاخستان (ئەوکاتە سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت بوو و بە ئەلما-ئەتا دەناسرا) لە دایکبووە.[١١][١٢] ئەو کە لە بنەماڵەیەکی فرەنەتەوەیی لەدایکبووە، بەجۆرێک تێکەڵەیەکە لە ئەرمەنی، سلاڤی و ئاسیایی.[١٣] ئەلێکساندرا تەنیا لەلای دایکییەوە بەخێوکراوە کە وەک خۆی ئەویش پڕۆگرامسازێکی کۆمپیوتەر بوو.

ئەلێکساندرا ئیلباکیان هەر لە منداڵییەوە تێکەڵبووە لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئایتی، ئەوکاتەی تەمەنی دوانزدە ساڵان بووە سەرەتا بە دەستکاریکردنی کۆدی ئەیچ تی ئێم ئێڵ دەستی پێ کردووە، دواتریش ڕووی لە فێربووی پی ئێچ پی، پڕۆگرامسازیی ئەسێمبلی و بەکارهێنانی نەرمەکاڵای دێلفی کردووە. دوای ئەوەش دەستی کردووە بە هاککردن، سەرەتا لە هاککردنی ئەندامانی ماڵەوە پاشان هاککردنی هاوبەشەکانی ئەو تۆڕەی کە ئینتەرنێتی لێی وەردەگرت ئەمەشی بۆ ئەوە کرد کە ئەو کۆمپانیایە کارێکی پێبدەن، بەڵام لەبڕی ئەوەی ئەوان هێڵەکەیان لەسەر بڕی. دواتر دەستیکرد بە هاککردنی دەزگاکانی وەشان و بڵاوکردنەوە، لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی بڕی پارەی پێویست بەدەست بهێنێت ئەوا وێب سایتی دەزگای (MIT Press) هاککرد لەڕێی نووسینی پڕۆگرامێکەوە کە لەم ڕێگەیەوە توانی بەبێ ئەوەی پارە بدات ئەوا بەرهەمەکانیان دابەزێنێت.[١٤]

لە ساڵی ٢٠٠٩، توانی بڕواننامەی بەکالۆریۆس بەدەست بخات لەڕێی زانکۆی تەکنیکی نەتەوەیی کازاخستان، ئەلێکساندرا پسپۆڕی لە ئاسایشی زانیاری بەدەستهێنا.[٢] دواتریش هەلی وەرگرتنی خوولی هاوینە (ئینێرنشیپ)ی لە زانکۆکانی ئەمریکا وەرگرت.[١٥][١٦][١٧][١٨]

لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤، لە مۆسکۆ دەستیکرد بە خوێندنی ماستەر لە بواری ئابووری، بەڵام دواتر وازی لێ هێنا.[١٩] دواتر لە ساڵی ٢٠١٩، خوێندنی ماستەری لە زانکۆی ستەیت سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا تەواوکرد.[٢٠] ئەو ئێستا لە مۆسکۆ دەژی، خەریکی خوێندنی فەلسەفەیە لە ئەکادیمیای ڕووسیا بۆ زانست.[٢١]

پڕۆژەی سای-هەب

دەستکاری
 
ئەلێکساندرا لە کۆنفرانسێکی زانکۆی هارڤارد، ساڵی ٢٠١٠.

کاتێک ئەلێکساندرا هێشتا لە کازاخستان بوو، هەڵسا بە درووستکردنی وێبسایتی سای-هەب.[٢٢] سای-هەب پڕۆژەیەکە کە زۆربەی توێژینەوە زانستییەکان کە بە پارەن ئەوا بە خۆڕایی بەردەستی دەخات. ئەلێکساندرا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرەتا لە پلانی ئەودا نەبووە کە سکریپتەکەی بۆ ئەوەبێت کە توێژینەوەکان بۆ گشت جیهان بەخۆڕایی بکات، بەڵکوو پلانی ئەو ئەوە بووە کە خەڵکی خێراتر دەستیان بگات بە توێژینەوەکان.[٢٣]

لە ساڵی ٢٠١٥، دەزگای ئێلزڤییر سکاڵای لەدژی ئەلێکساندرا لە ئەمریکا بەرزکردەوە. لە پەیامی خۆیدا بۆ دادگا، ئەلێکساندرا نووسی کە ئەوەی هانی دا بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە کە ئەو نەیدەتوانی پارە بدات بە هەریەکێک لەو سەدان توێژینەوانەی کە ئەو دەیویست بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەی خۆی، هەر بۆیە ئەو لە ڕێی هاککردنەوە توێژینەوەکانی دزیوە.[٢٤][٢٥][٢٦] دواتر لە پەیامێکی دیکەیدا لە وێب سایتەکەیدا، ئەلێکساندرا پاڵپشتی لە دۆزەکەی خۆی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دەزگای ئێلزڤییر پارە بە توێژەرەوەکان نادات، هەروەها توێژینەوەکان دەبێت بە خۆڕایی بڵاوبکرێنەوە نەوەک بە پارە بفرۆشرێن.

دواتر دەزگاکە سکاڵاکەی بردەوە، بڕیاری سزادانی ئەلێکساندرا درا بە ١٥ ملیۆن دۆلار لەبەرامبەر زیانەکانی دەزگای ئێلزڤییر.[٢٧][٢٨] هەربۆیە بۆ ماوەیەک ناوبراو خۆ حەشاردا لە ترسی ڕادەستکردنەوەی.[٢٩] ئەمەش بەتایبەت بەوەی کە ماڵپەڕەکەی سکاڵای دەزگای دیکەشی لەسەر بوو.

تێڕوانین

دەستکاری

بە تێڕوانینی ئەلێکساندرا ئەوا زانست دەبێت بکرێتە خۆڕایی. هەر بۆیە ئەو خۆی بەیەکێک لە پاڵپشتییەکانی ئۆپن ئەکسێس دەبینێت.[٣٠][٣١] ئەو خۆی بە چەتەیەکی بڕوادار دەبینێت، چونکە لەو بڕوایە دایە کە یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە وایان کردووە لە سەر ئینتەرنێت نەتواندرێت زانیاری پێویست بە خۆڕایی بڵاوبکرێتەوە.[٣٢][٣٣][٣٤] ئەو داوای لە لایەنگرانیشی کردووە کە بێنە پاڵ حیزبی چەتە بۆ جەنگان لە دژی مافی لەبەرگرتنەوە.[٣٥]

ئەلێکساندرا ئەوەشی درکاندووە کە ئەو لە ژێر هزر و بیرۆکەی کۆمۆنیزم ئەو ماڵپەڕەی دامەزراندووە،[٣٦] ئەمەش بەوەی کە دەبێت خاوەندارییەتی هاوبەش زانست و زانیاریش بگرێتەوە.[٣٧] لە ساڵی ٢٠١٦، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڤۆکس وتی «من حەزم بە بیرۆکەی کۆمۆنیزمە، بیرۆکەی ئەوەی کە زانیاری دەبێت هاوبەشی پێبکرێت زۆر گونجاوترە لەوەی کە بکرێتە موڵکداری.» بە قسەی ئەو، ئەوا سای-هەب شەڕی کۆمۆنیزم دەکات لەبەرامبەر ئەو سیستمەی ئێستا هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی زانست بگاتە هەمووان.[٣٨]

ئەلێکساندرا پێی وایە کە ئەو سیستمەی ئێستا هەیە دژی بنەمای بەندی ٢٧ی بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە دەڵێت «هەمووان مافیان هەیە ئازادانە... زانست و سوودەکانی بڵاوبکەنەوە».[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣][٤٤][٤٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Belluz، Julia (١٨ی شوباتی ٢٠١٦). «Meet the woman who's breaking the law to make science free for all». Vox (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا Bohannon، John (29 April 2016). «The frustrated science student behind Sci-Hub». Science. 352 (6285): 511. Bibcode:2016Sci...352..511B. doi:10.1126/science.352.6285.511. PMID 27126021. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Transcript and translation of Sci-Hub presentation». University of North Texas. لە January 1, 2017 ھێنراوە. We have a recent addition to our lineup of speakers that we'll start off the day with: Alexandra Elbakyan. As many of you know, Alexandra is a Kazakhstani graduate student, computer programmer, and the creator of the controversial Sci-Hub site. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ «A Critical Conversation with Alexandra Elbakyan: Is she the Pirate Queen, Robin Hood, a Scholarly Activist, or a Butterfly Flapping its Wings?». Asian Journal of Distance Education. 16 (1): 111–118. 2021.
  5. ^ Himmelstein، Daniel S (2018-03-01). «Sci-Hub provides access to nearly all scholarly literature». eLife (بە ئینگلیزی). 7: e32822. doi:10.7554/eLife.32822. ISSN 2050-084X. PMC 5832410. PMID 29424689.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  6. ^ «Science's Pirate Queen». The Verge. ٨ی شوباتی ٢٠١٨. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «Nature's 10: Ten people who mattered this year». Nature. 540 (7634): 507–515. 2016-03-12. Bibcode:2016Natur.540..507.. doi:10.1038/540507a. PMID 30905952. In 2009, when she was a graduate student working on her final-year research project in Almaty, Kazakhstan, Elbakyan became frustrated at being unable to read many scholarly papers because she couldn't afford them...
  8. ^ Bartlett، Tom (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Is the Pirate Queen of Scientific Publishing in Real Trouble This Time?».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «A Robin Hood in the World of Science: Alexandra Elbakyan». Bilim ve Aydınlanma Akademisi (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «The Founder of Sci-Hub Is Absolutely Unrepentant». Futurism. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ Coralie Trinh Thi (2016). «Alexandra Elbakyan: la pirate scientifique» (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. Née en 1988 au Kazakhstan... elle étudie les neurosciences à Astana et son université n'a pas les moyens de payer l'abonnement aux publications des éditeurs scientifiques. Pour son projet de recherche (l'interactivité cerveau-machine), elle aurait dû acheter chaque article autour de 30 dollars – un prix faramineux quand on sait qu'il faut consulter des dizaines ou des centaines d'articles. Elle n'a qu'une solution: les pirater {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  12. ^ «Alexandra Elbakyan». Vk.com (بە ڕووسی). لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «Wiki identifies me as ethnic Armenian while I'm multiracial having both armenian, slavic and asian roots. Politics?». Twitter. ١٩ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ringo-ring (٣٠ی ئازاری ٢٠١٩). «Sci-Hub and Alexandra basic information». engineuring (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «People». Georgia Institute of Technology. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. Alexandra Elbakyan [...] Summer 2010 [...] Programming and data analysis {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  16. ^ Gameiro، Denise Neves (June 4, 2016). «This 27-year-old Woman is Shaking up the Scientific Publishing Industry». Labiotech.eu. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. Alexandra Elbakyan, a 27-year-old researcher from Kazakhstan...was studying 'Neuroscience and Consciousness' in labs at Georgia Tech (US) and University of Freiburg (Germany)...she was forced to pirate papers for herself and other researchers {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  17. ^ «Beyond the Borg – h+ Media». web.archive.org. ١٦ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  18. ^ ringo-ring (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «"Mind implants" or how to expand consciousness using new technologies». engineuring (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ ringo-ring (١٦ی شوباتی ٢٠١٨). «Corrections to The Verge article about Sci-Hub: part 1». engineuring (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «A Robin Hood in the World of Science: Alexandra Elbakyan». Bilim ve Aydınlanma Akademisi (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. ^ Weinberg، Justin (٧ی تەممووزی ٢٠٢١). «Sci-Hub & the Philosophy Grad Student "Pirate Queen"». Daily Nous (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  22. ^ Peet، Lisa (August 25, 2016). «Sci-Hub Controversy Triggers Publishers' Critique of Librarian». Library Journal. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. Elbakyan, a software developer and neurotechnology researcher, created Sci-Hub originally out of frustration over lack of access to scholarly material in her native Kazakhstan {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  23. ^ Belluz، Julia (١٨ی شوباتی ٢٠١٦). «Meet the woman who's breaking the law to make science free for all». Vox (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  24. ^ Meadows، Chris (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Elsevier sues to shut down 'pirate' websites». TeleRead News: E-books, publishing, tech and beyond (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. ^ «Science "Pirate" Attacks Elsevier's Copyright Monopoly in Court * TorrentFreak» (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ «Elsevier Inc. et al v. Sci-Hub et al | United States Courts Archive». web.archive.org. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  27. ^ Schiermeier، Quirin (22 June 2017). «US court grants Elsevier millions in damages from Sci-Hub». Nature. doi:10.1038/nature.2017.22196. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  28. ^ Buranyi، Stephen (27 June 2017). «Is the staggeringly profitable business of scientific publishing bad for science?». The Guardian. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  29. ^ Bohannon، John (29 April 2016). «Who's downloading pirated papers? Everyone». Science. 352 (6285): 508–512. doi:10.1126/science.aaf5664. PMID 27126020. Elbakyan also answered nearly every question I had about her operation of the website, interaction with users, and even her personal life. Among the few things she would not disclose is her current location, because she is at risk of financial ruin, extradition, and imprisonment because of a lawsuit launched by Elsevier last year. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  30. ^ ringo-ring (٢٤ی شوباتی ٢٠١٦). «Why Sci-Hub is the true solution for Open Access: reply to criticism». engineuring (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  31. ^ «Alexandra Elbakyan – Science Should be Open to all Not Behind Paywalls -». www.leafscience.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  32. ^ «Alexandra Elbakyan – Science Should be Open to all Not Behind Paywalls -». www.leafscience.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  33. ^ «Scientist vs. publisher: Sci-Hub reveals flaws in academia – The Miscellany News» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. As a devout pirate, I think that copyright should be abolished. At least some corrections to the laws should be made that prohibit prosecutions or injunctions against free distribution of scientific knowledge and educational resources{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  34. ^ «Fighting for Communism in Science - BPR Interviews: Alexandra Elbakyan». Brown Political Review (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. From the very beginning, it's been my dream that Sci-Hub would facilitate long-lasting changes in the copyright laws that have been used to stop the free exchange of information online. We can have a discussion when copyright is used to stop the free distribution of movies and music, but if the law is against science and knowledge, there is nothing to discuss. Sci-Hub has made obvious that copyright prevents the development of science, free academic discussion on the Internet, and the free exchange of research knowledge in the form of articles and books. So what is the best thing we can do? It is to eliminate copyright law and allow the free distribution of knowledge on the Internet, and the free operation of websites like Sci-Hub. Sci-Hub's main crime is that it allows the free reading of academic journals and books on the Internet. That shouldn't be a crime in the first place.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  35. ^ «Why Sci-Hub is illegal, and what you can do about it». ٧ی تەممووزی ٢٠١٨.
  36. ^ «Пиратка года: До Сноудена или Ассанжа мне пока далеко» (بە ڕووسی). Life. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  37. ^ «How one perplexing pirate is plundering the publishers • The Medical Republic». The Medical Republic (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٦ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. We were waiting for a call from either a master lawbreaker or a hero of science, depending on who you ask.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  38. ^ «Fighting for Communism in Science - BPR Interviews: Alexandra Elbakyan». Brown Political Review (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٦ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. Knowledge today has become the private property of corporations such as the publisher Elsevier. These corporations are making a lot of money, while researchers are poor and exploited. Sci-Hub is against all of this. Knowledge belongs to everyone and all people should have equal access to it. Sci-Hub is fighting for communism in science.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  39. ^ «How one perplexing pirate is plundering the publishers • The Medical Republic». The Medical Republic (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٦ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. We were waiting for a call from either a master lawbreaker or a hero of science, depending on who you ask.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  40. ^ «Alexandra Elbakyan – Science Should be Open to all Not Behind Paywalls -». www.leafscience.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  41. ^ «Sci-Hub Tears Down Academia's "Illegal" Copyright Paywalls * TorrentFreak» (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  42. ^ «Sci-Hub: What It Is and Why It Matters». American Libraries Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣١ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  43. ^ Sprague، John (March 2016). «Should knowledge be free?» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  44. ^ «Alexandra Elbakyan and Sci-Hub: The Full Story». Ultius (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  45. ^ «Sci-Hub Pledges Open Source & AI Alongside Crypto Donation Drive * TorrentFreak» (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.