پی ئەیچ پی (بە ئینگلیزی: PHP) یەکێکە لە زمانە باو و گرنگەکانی بواری بەرنامەسازیی وێب، و زمانێکی سکریپتکردنە کە لە بنەڕەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەڕەی وێب و وێبسایت دانراوە. PHP لە سەرەتادا کورتکراوەی Personal Home Page بووە، [١] بەڵام لە ئێستادا کورتکراوەی PHP: Hypertext Preprocessor ە. [٢]

پی ئەیچ پی
دانەر(ان)ی سەرەتاییڕامسۆس لێردۆرف
پەرەپێدەر(ان)تیمی پەرەپێدانی پی ئەیچ پی، زێند تێکنۆلۆژی
مۆڵەتنامەئیجازەنامەی PHP
وێبگەwww.php.net

سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٥ کاتێک لەلایەن ڕاسموس لێردۆرفەوە (بە ئینگلیزی: Rasmus Lerdorf) دامەزرا. لەوکاتەدا ناوی PHPی بۆ دانەنرابوو، بەڵکو پێی دەگوترا PHP/FI.

PHP لەوکاتەدا زمانێکی جێگیر نەبوو، بەڵکو کۆمەڵێک جێبەجێ کردن بوو کە بەپاڵپشتی و بەکاربردنی زمانی پێرڵ (وێب داڕشتن) دەنووسرا، ڕاسموس لەوکاتەدا ناوی لەو کۆمەڵە جێبەجێکردنە نا: Personal Home Page Tools، لەوکاتەدا PHP پێویستی بەوە بوو کە کۆمەڵێ جێبەجێکردنی باشتری بۆ زۆر بکرێ، بۆیە ڕامسوس ھەڵستا بە نووسینی کۆمەڵێک جێبەجێکاری تر لەسەر بنەمای زمانی C، کە وای کرد لەوکاتەدا PHP توانای پەیوەندیکردنی ھەبێت بە بنکەی دراوەوە.

PHP/FI بەشێکی کەمی ئەو کارانەی ڕادەپەڕاند کە وەشاندنەکانی ئێستای PHP ڕای دەپەڕێنن و ھەروەھا زۆربەی گۆڕاوەکانی لە گۆڕاوەکانی پێرڵ دەچوون.

لە ساڵی ١٩٩٧ دا PHP/FI وەشاندنی ٢٫٠ دەرچوو کە ویسترا تێیدا بەھێزتر بکرێت وەک لەوەشانی پێشوو، ھەرچەندە کە گەشەپێدەرانی زۆربوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن Zeev Suraski جارێکی تر سەر لەنوێ نووسرایەوە کە ئەمجارە بووە وەشانێکی زۆر بەھێزی PHP کە PHP 3.0 ـبووکە بەوەشانی فەرمی دادەنرا، گرنگی ئەم وەشانەش بێ لە گۆڕین و بەھێزتر کردنی کۆدەکان، گۆڕینی ناوی PHP ـبوو کە لەو کاتەدا بەبێ FI ـوەشێندرا، PHP بوو بە کورتکراوە (PHP: Hypertext Preprocessor) شایەنی باسە ئەم وەشانە لە ساڵی ١٩٩٨ دەرچوو پاش ٩ مانگ تاقیکردنەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا پاش دەرچوونی فەرمی PHP 3.0، ھەردوو Zeev Suraski و Andi Gutmans ھەستان بە دووبارە نووسینەوەی بنەماو کۆدە گرانەکانی PHP تا وای لێبێت PHP ـزمانێکی بەربڵاوبێت لەڕووی بەکاربردنەوە. ئەو بزوێنەرەی کە دوای دووبارە نووسینەوەی PHP دەرکەوت Zend Engine ـبوو شایەنی باسە Zend لە پیتەکانی یەکەمی ناوی گەشەپێدەرەکانییەوەوەرگیراوە، پاشان لە ساڵی ١٩٩٩ ئەمیش وەک بزوێنەرێکی سەرکەوتوو بە فەرمی بانگەوازی بۆکرا! لە ساڵی ٢٠٠٠دا PHP 4.0 ـدەرچوو کە ئەم وەشانە تەواو پشتبەستوو بوو بە بزوێنەری Zend، لەم وەشانەدا گەلێک تایبەتمەندی بۆ PHP زۆرکرابوو وەک پاڵپشتکردنێکی باشتری Server و شەکرۆکەی نایاب (Session) و باشترکردنی بواری پارێزگاری. لەگرنگترین ھۆکارەکانی سەرکەوتنی PHP ئەوەیە کە سەرچاوەکراوەیە.

تایبەتمەندییەکان

دەستکاری

سەکۆبڕ

دەستکاری

توانای کارکردنی ھەیە لەسەر زیاتر لە سیستەمێکی کارکردن، بۆ نموونە دەتوانێت کاری پێبکرێت لەسەر سیستەمی لینوکس و ئەشتوانرێت کاری پێبکرێت لەسەر سیستەمی ویندۆز بە شێوەیەکی زۆر نایاب.

ئەیچ تی ئێم ئێڵی تێھەڵکێشکراو

دەستکاری

کاردەکات لەسەر ئەو پرۆگرامۆکانەی بەھۆی ئەیچ تی ئێم ئێڵ و پی ئەیچ پی بەڕێوە دەچن.

زمانەکانی سکریپتسازی

دەستکاری

ئەم زاراوەیە بەمانای ئەوە دێت کە، زمانی PHP بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەڕەکانی وێب یان چاککردن یاخود پەرەپێدانی پرۆگرامۆکەکانی وێب. لە ڕاستیدا لەکاتی کردنەوەی وێب گەڕەکاندا وەک ئینتەرنێت ئێکسپلۆر یان ئۆپێرا مینی یان ئەڤانت شەرت نییە ئەو وێبگەڕانە پاڵپشتی زمانەکە بکەن (PHP) ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە لە نەبونی یاکلای وئاژاوە لە نێوان کۆمپانیای وێبگەڕەکاندا (گەر ئێکسپۆلر یان ھەر وێبگەڕێکی تر پاڵپشتی بکردایە ئەوا وێبگەڕیکەی تر پاڵپشتی لێنەئەکرد و ئەوەش ئەبوە ھۆی جیاوازی بوون لە وێبەکاندا و دابەش بوونی بە چەند یەکەیەکی جیاواز و ئاڵۆزدا) بە کورتی کاتێک بەستەرێک دەکەیتەوە بۆ نموونە https://web.archive.org/web/20130403013938/http://www.webchin.org/Meko/index.%5B%5B%D9%BE%DB%8C ئێچ پی|PHP]] لەوێدا تۆ داوای زمان و پەڕەی PHP دەکەیت نەوەک ئامڕازێک یان جافا سکرپێتیک کە تایبەت بێ بەیەک وێبگەڕ، ئەمەش وا دەکات زمانی PHP سەربەخۆ کارەکانی بکات و لەگەڵ کۆمپانیاکاندا یەک نەگەرێت، ھەر ئەمەشە بوەتە ھۆی زیاتر بەھێز کردنی زمانەکە.

بۆ پی ئەیچ پی بەکار دەھێنیت؟

دەستکاری

یەکەم / بەھۆی یەک گرتن لەگەڵ پەڕەکانی وێبدا

یەکێک پرسیارت لێدەکات و دەڵێت، چۆن سود لە زمانی PHP وەردەگریت کە چی زمانەکانی تر زۆر بەکار ناھێنیت؟

تۆش دەڵێیت ڕاستە زمانی html بۆ دروستکردنی وێب سەرکەوتووە، بەڵام ئەمە بۆ کارێکی سەربەخۆی دەبێت (دوور لە بەشداریکردنی خەڵک) یان تاکەکەسی، گەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بیڵێین (تەنھا چەند پەڕەیەکی ئاسان و کورت، ئەمەش دەبێتە ھۆی زو بێزار کردنی خاوەن وێب و سەردانکەران) بەڵام گەر بتەوێت ڕۆژانە ماڵپەڕەکەت نوێ ببێتەوە بۆ نموونە ناردنی ھەواڵی نوێ و پشتگیریکردنی ئامڕازەکانی گەڕانی ماڵپەڕە بەناوبانگەکان، بەبێ دەستاکری کردنی پەڕەی پرۆگرامۆکەکە و خۆ ماندو کردن، یان ئەتەوێت بزانیت ڕای سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت چۆنەو چۆن نییە یان بتەوێت ماڵپەڕەکەت بۆ فرۆشتن و کڕینی کاڵا بەکاربێنیت، ئەوا پێویستت بە زمانیPHP دەبێت، کە زمانیhtml ئەو کارە فراوانەی پێ ناکرێت.

دووەم / بەخۆڕایییە: زمانی PHP بەبێ ھیچ بەرامبەرێکە (خۆڕایییە) پێویست بە ھیچ ڕێپێدانێک ناکات و بەردەوام لەکار کردن دایە بەبێ وەستان و لە زمانی ASP ناچێت لەم بارانەوە.

سێیەم /پاڵپشتکردنی لەلایەن زۆرێک لە ڕاژەکارەکان: زۆرێک لە ماڵپەڕەکان ھەن کە پاڵپشت لەم زمانە دەکەن (PHP) کە ھەیانە بە خۆڕاین و ھەشیانە بە نرخێکی کەم کاردەکەن بۆ خاوەن وێبەکان.

چوارەم / ئاسان یەک گرتنی لەگەڵ بنکەی دراوە (داتابەیس) دا: لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زمانی ASP وا لێکرد کە لەگەڵ پرۆگرامۆکەکانیدا یەک بگ بەشێوەیەکی ھەمیشەیی، بەڵام زمانی PHP لەگەڵ زۆربەی بنکەی دراوەکاندا پاڵپشتی لێدەکرێت، ئەمانەش چەن بنکەیەکی دراوە کە پاڵپشتی زمانی PHP دەکات:

-Adabas -dBase -Empress -FilePro -Informix -InterBase -mSQL -MySQL -Oracle -PostgreSQL -Solid Sybase -Velocis -some UNIX distributions' dbm -any database that supports ODBC (Open Data Base Connectivity.

ASP لەسەر زمانی زمانی ڤیژواڵ بەیسک بنچینەی گرتوە، پاش ھاتنی دۆت نێت و پەیدابوونی c# کە ASP.Net ھاتەکایەوە، زمانی C# یش بوو بە کۆڵەکەیەکی تر بۆی، PHP لە زمانی C دروست بووە، ASP پێویستی بە ڕاژەکاری IIS یان PWs ھەیە و بەزەحمەت لە سیستەمی لینوکسدا دەخرێتەگەڕ، بەڵام PHP بەھۆی ڕاژەکاری ئەپاچی ئەپاچی کەلەسەر سیستەمە جۆراوجۆراکان کاردەکات، ئەو کێشەیەی نییە.

گۆڕینی سکریپتەکان (لە ئەی ئێس پی بۆ پی ئەیچ پی و بەپێچەوانەوە)

دەستکاری

لەڕێگەی ئامراز و بەرنامەی تایبەتییەوە،[١] سەرھێڵیش ماڵپەر ھەن کە ئەم کارە پێشکەش دەکەن بۆ نموونە Convert PHP to ASP.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. مەکۆکانی وێبچن / زانیاری لەسەر ھەندێک لەزمانەکانی وێب داڕشتن
  2. مەکۆکانی وێبچن / زمانی PHP بناسە
  3. ویکی PHP لە چاوگ ٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ویکی PHP لە زانستپەروەرانی کورد ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.