ئەدھەم بارزانی
ئەدھەم شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی (١٦ ئاڤریل ١٩٦٢ - ) ئەندامی پێشووی پەرلەمانی باشووری کوردستانە. ئەدھەم بارزانی ئامۆزایی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوویی ھەرێمی کوردستانە.
ئەدھەم بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | شێخ ئەدھەم |
پیشە | ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پێشووی حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد |
حیزبی سیاسی | حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (پێش) - پارتی دیموکراتی کوردستان (ئیستا) |
خزمەکان | مەسعوود بارزانی نێچیرڤان بارزانی مەلا مستەفا بارزانی ئیدریس بارزانی مەسروور بارزانی |
ئەدھەم بارزانی ڕێبەری حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (KRH) بوو کە لە ساڵی ١٩٨٨ وەکۆ بەشێک لە حیزبوڵڵای کورد دامەزرا و بەوێنەی پارتە کوردیەکانی دیکە لە عێراقی ساڵانی ١٩٩٠دا لەلایەن ئێران پاڵپشتی دەکرا. حیزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٤ داپاشیو و ئەدھەم بارزانی لە نێوی پێرستی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە ئەندامی پەرلەمانی باشووری کوردستان.[١]
لە ساڵی ١٩٩٩ حوسێن وەلیئۆغلوی بانگهێشتی ڕانیە کردووە.[٢]
لە مانگی ئاداری ٢٠١٤ ھەواڵێک ڕاگەیاندرا کە ئەدھەم بارزانی دەیھەوێت حیزبوڵڵای کورد دیسان بە یارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندوو بکاتەوە.[٣] بەڵام ناوبڕاو ئەم ھەواڵەی ڕەت کرد و گۆتی ھیچ ئامانجێکی بۆ ئەم کارە نییە و دەیھەوێ چالاکیی خۆی لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەردەوام بکات.[٤]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ماڵپەڕی گلۆبال سکیووریتی: حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد؛ سەردانی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ٢٧١٤.
- ^ "Hizbullah Irak'ta eğitildi". Milliyet (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 1999-04-03. Retrieved 2024-03-07.
- ^ ماڵپەڕی پوک نیوز: چەند جارێک سەردانی ئێرانی کردووە ئەدھەم بارزانی حیزبوڵڵای شۆرشگێر دروستدەکاتەوە؛ سەردانی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ٢٧١٤.
- ^ ماڵپەڕی خەڵک: ئەدھەم بارزانی: بەنیازی زیندووکردنەوەی حیزبوڵڵا نیم؛[بەستەری مردوو] سەردانی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ٢٧١٤.