ئەحمەد شاڵی (١٩٢٤ - ١٤/٢/١٩٧٧ ) شاعیر و نووسەر، بەڕێوبەر و سیاسەتوانی كورد بوو، وەرگێری چوارینەكانی خەییام بوو.

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
ئەحمەد شاڵی

ئەحمەد کوڕی حاجی فەقێ کوڕی حاجی محەمەد کوڕی مەلا ئیبراھیمی شاڵییە، ١٩٢٤ لە گەڕەکی (دەرگەزێن)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە. پاش خوێندنی حوجرە و فێربوونی زمانی فارسی و کتێبەکانی گوڵستان و بووستان و کتێب دینیی دیکە، سەرەتاییی لە قوتابخانەی خالیدییە، ناوەندیی لەوێ، ئامادەییی لە زانکۆی ئەمریکان و کۆلیجی حقووقی ١٩٥٠ لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە .[١][٢]

بەڕێوبەرایەتی دەستکاری

وەزیفەی ئیداریی وەک بەڕێوەبەری ناحیە، قایمقام و جێگری پارێزگاری لێرەولەوێ و بە تایبەت لە مووسڵ دیوە.[١][٢]

شۆڕشی ئەیلوول دەستکاری

١٩٦٤ چووەتە پاڵ شۆڕشی ئەیلوول. ١٩٧٤ کراوە بە جێگری پارێزگاری دھۆک. دیسان چووەتەوە ناو شۆڕش. پاش شکستی شۆڕش، گەڕاوەتەوە و دوورخراوەتەوە بۆ بەغدا و خانەنشین بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

١٤/٢/١٩٧٧ بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دواییی کردووە و لە (گردی حاجی ئەوڵا) نێژراوە. [١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری دەستکاری

ئەحمەد شاڵی، دوو ژنی ھێناوە: لە خاتوو "زەکیە حەمە کاکە فەتاح" (ئاھەنگ و کۆچەر)، لە خاتوو "نەسرین حەمە کاکە"یش "بێریڤان"ی ھەیە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

ئەحمەد شاڵی بە (أ. ش)یش شیعر و نووسینی لە (گەلاوێژ، نزار، ژین)دا بڵاوکردووەتەوە. بەرھەمی لەچاپدراوی: چوارینەکانی خەییام، سلێمانی، ١٩٩٩ .[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری نزار (٣٠/٣/١٩٤٨-١٥/٢/١٩٤٩)، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، دەزگای سەردەم- سلێمانی، ٢٠٠٠، ل١٤؛ چوارینەکانی خەیام، وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی، چاپخانەی ڕوون- سلێمانی، ١٩٩٩، ل٩٢-٩٤، ١٠٢.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8000 - 8001 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .