ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا

ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا
نووسەر١٣٠٠ بەشداربووی تۆمارکراو
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بابەتلێکۆلینەوەکان لەسەر ئێرانییەکان و ئێرانی مەزن
چەشنسەرچاوە ئینسایکڵۆپیدیا
بڵاوکەرەوەدامەزراوەی ئینسایکلۆپیدیای ئێرانیکا, ئەکادیمیای بڕیڵ[١]
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٨٥–ئێستا

ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا پڕۆژەیەکە ک ئامانجی دروستکردنی ئینسایکلۆپیدیایەکی گشتگیر بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە مێژوو، کلتوور، شارستانییەتی خەڵکی ئێران لە پێش مێژووەوە بۆ سەردەمی مۆدێرن.

ئامانج دەستکاری

ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە شارستانییەتی ئێران بەشێوەیەکی فراوانتر لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، و قەوقاز، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ئاسیای ناوەندی، و نیمچەکیشوەری ھیندی. ئەکادیمیاکە لە کۆتاییدا ھەموو لایەنەکانی مێژووی ئێران و کلتوور و زمان و ئەدەبیات دەگرێتەوە؛ کە بەشێوەیەکی فراوان لێکۆڵینەوەی ئێرانی دەگرێتەوە لە شوێنەوارناسی و بابەتی تر. پڕۆژەکە لەلایەن ئیحسان یارشاتر لە ١٩٧٣ دامەزراوە؛ و لە ئێستاش لەلایەن ناوەندەی لێکۆڵینەوەکانی ئێران لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەبردرێت.[٢][٣] و بە ئینسایکلۆپیدیای ستانداردی ئێرانییەکان دادەنرێت.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ See § Legal dispute.
  2. ^ "Iranicaonline". Retrieved 1 June 2014.
  3. ^ Banuazizi, Ali (1990). "Review of Encyclopædia Iranica by Ehsan Yarshater". International Journal of Middle East Studies. 22 (3): 370–373. doi:10.1017/s0020743800034279. JSTOR 164148. S2CID 163938483.
  4. ^ "Praise from Scholars Worldwide". Encyclopædia Iranica. Retrieved 2016-07-14.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری