ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان

وڵاتێکی ئەورووپی لە پێشوودا

ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-مەجارستان (بە کورتی پێی دەوترێت نەمسا-مەجارستان) بە سازانی ساڵی ١٨٦٧ لە نێوان باڵادەستەکانی مەجارستان و پاشایەتی ھابسبورگ لە ھەوڵێکدا بۆ پاراستنی ئیمپراتۆرییەتی نەمسایی کۆن کە لە ساڵی ١٨٠٤ دروست بوو.[١][٢] لەناویدا شانشینی مەجارستان لە چەندین ئاستدا (بەتایبەت لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و بەرگریدا) سیاسەتێکی سەربەخۆی ھەبوو. لەکاتێکدا ھابسبورگەکان ئیمپراتۆری نەمسا بوون و پاشای مەجارستان بوون. ناوی تەواوی دەوڵەتەکە "شانشین و خاکەکانی نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی ئیمپراتۆری و زەوییەکانی تاجی سانت ستیفانۆس " بوو.

ئاڵای دەریایی مەدەنی/بازرگانی نەمسا-مەجارستان ١٨٦٩–١٩١٨

ڕووبەری ئەم ئیمپراتۆرییەتە ٦٨٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو و ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ١٩١٠ دا ٥٢ ملیۆن کەس بوو، پایتەختەکەی ڤیێنایە کە شارێکە لە سەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمدا ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ٤٤٠ ھەزار کەسەوە لە ساڵی ١٨٤٠ بۆ ٢٢٠٠ ھەزار کەس بازدانی بەخۆیەوە بینی کاتێک سێیەم گەورەترین شاری ئەورووپا بوو. نەمسا-مەجارستان دوو دەستوور و دوو پەرلەمان و وەزارەتی جیاوازیان ھەبوو (بووداپێست پایتەختی مەجارستان بوو).

پادشا و وەزارەتەکان بەرپرسیارێتی ھاوبەشیان لە سیاسەتی دەرەوە و ئابووری و سەربازیدا ھەبوو. جگە لە سوپای ئیمپراتۆری شاھانەی یەکگرتوو سوپایەکی نیشتمانی نەمسا (Landwehr) و ھەنگاری (Honvéd) ھەبوو. ڕێککەوتنە دەیەمییە نوێبووەکان پرسە دارایییەکان (وەک ھاوبەشکردنی خەرجییە ھاوبەشەکان) و پرسە بازرگانییەکانیان ڕێکدەخست. مانەوەی وەک ئیمپراتۆرییەتێکی فرە نەتەوەیی لە سەردەمی بەئاگابوونی نەتەوەیی بەھێزدا وای لێکردووە بەردەوام بەدەست ململانێی نێوان ئەو یازدە نەتەوەیەی خۆیدا دەیناڵاند. سەرەڕای ڕکابەرییە نەتەوەیییەکان لە ماوەی پەنجا ساڵی کارکردنیدا، ئیمپراتۆرییەتەکە شاھیدی گەشەی خێرای ئابووری و مۆدێرنیزاسیۆنی بەرچاو بوو، ھەروەھا چەندین چاکسازی لیبڕاڵیشی بەخۆیەوە بینی.

سەرچاوەکان دەستکاری