ھابسبۆرگ (بە ئەڵمانی: Habsburg)، (بە ئیسپانی: Casa de Austria)، بە یەکێک لە گرنگترین بنەماڵە شاھانەکان دادەنرێن لە ئەورووپا. ئەم بنەماڵە بەناوبانگە بە ھەڵبژاردنی زۆرێک لە ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز لەم بنەماڵەدا، ھەروەھا پاشاکانی نەمسا و ئیسپانیا و چەند وڵاتێکی دیکە. ئەم بنەماڵەیە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سویسڕا و ئارگاو، سەرەتا لە نەمسا دەستی بە فەرمانڕوایەتی کردووە کە شەش سەدە بەردەوام بوو. پاشان زنجیرەیەک ھاوسەرگیری دووکایەتی بۆرگۆندی و ئیسپانیا و بۆھێمی و ھەنگاریایان بۆ خاکەکەیان زیاد کرد. لە سەدەی ١٦دا ئەم بنەماڵە بەسەر دوو بەشدا دابەش بوو: ھابسبۆرگی ئیسپانی و ھابسبۆرگی نەمسایی.

ھابسبۆرگ
بەشێکە لەEtichonids
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٠٠١
ناو بە زمانی فەرمیHabsburger
ناونراوە لەدوایHabsburg Castle، Habsburg
دامەزرێنەرGuntram the Rich
دروشم بە کوردیA.E.I.O.U.
وڵاتArchduchy of Austria، Crown of Castile، تاجی ئەراگۆن، یەکگرتویی ئێبیریا، Kingdom of Portugal
خاوەنیCounty of Tyrol
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٧٨٠
پێڕستHabsburg family tree

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دودمان هابسبورگ»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.