فرانز فێردیناند

میراتگری تەختی ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان

فرانز فێردیناند (١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٣ - ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤)، میراتگری تەختی ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان، تیرۆرکردنی لە سەرایێڤۆ لەلایەن پرینسیپی گاڤریلۆی سربییەوە، کە یەکەم جەنگی جیھانیی ھەڵگیرساند، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان شەڕی دژی شانشینی سربیا ڕاگەیاند، بەم شێوەیە ھاوپەیمانەکانی ھەردوو لایەن چوونە ناو خەندەقەوە و شەڕ دەستی پێکرد.

ئەرشیدۆک فرانز فێردیناند
بە ئەڵمانی: Franz Ferdinand von Österreich-Este
لەدایکبوون١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٣
Graz، نەمسا
مردن٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤(١٩١٤-٠٦-٢٨) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
سارایێڤۆ، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا
نازناوArchduke، Archduke of Austria-Este، duke of Modena، Prince of Modena
Date of baptism١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٣
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
کوژراوە بە دەستیGavrilo Princip
شوێنی ناشتنArtstetten Castle
باوکArchduke Karl Ludwig of Austria
دایکPrincess Maria Annunciata of Bourbon-Two Sicilies
خوشک و براArchduchess Maria Annunciata of Austria، Archduchess Margarete Sophie of Austria، Archduchess Elisabeth Amalie of Austria، Archduke Otto of Austria، Archduke Ferdinand Karl of Austria
ھاوسەرSophie, Duchess of Hohenberg
منداڵPrincess Sophie of Hohenberg، Prince Maximilian, 1st Duke of Hohenberg، Prince Ernst of Hohenberg، stillborn son von Hohenberg
خێزانHouse of Habsburg-Lorraine
GodparentFrancis V, Duke of Modena
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەسیاسەتوان
بواری کارسیاسەت
پۆستەکانشا، Member of the House of Lords (Austria)
شوێنی کارڤیێنا، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
Vehicle normally usedArchduke Franz Ferdinand car
پلەی سەربازیGeneral of the Cavalry
ڕووداوە بەرچاوەکانassassination of Archduke Franz Ferdinand
Facial hairhandlebar moustache

لە شاری گراز لە نەمسا لەدایکبووە، کوڕە گەورەی دوک کارل لودویگ بووە. کاتێک تەمەنی دوانزە ساڵ بوو، جێنشینی ئامۆزاکەی بوو بەناوی دوک فرانسیسکۆ پێنجەم، دوکی مۆدێنا، بەم شێوەیە بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی نەمسا.

سەرۆک دوک فرانز لەگەڵ سۆفی ھاوسەری و منداڵەکانیان لە ساڵی ١٩١٠.

لە ساڵی ١٩١٤ی زایینی، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان (کە فرەنەتەوەییە) ئامادە بوو بتەقێتەوە، چونکە خانەدانەکان پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە گرنگی بە ھەژاران نەدەن، و بەم شێوەیە چینی کرێکاری سۆسیالیستی دەستی بە سەرھەڵدان کرد. سەبارەت بە چینی دەسەڵاتدار تەنیا کەمینەیەک بوو کە ئیمپراتۆری پیر فرانز جۆزێف لە بنەماڵەی ھابسبورگ سەرۆکایەتی دەکرد و ئەم کەمینەیە فەرمانڕەوایی زۆر ڕەگەزیان دەکرد: کرواتییەکان، سلۆڤینیەکان، بۆسنەییەکان و سربییەکان، بەبێ ئەوەی گرنگی بە دۆخەکەیان بدەن و لە کێشەکانیان تێبگەن.

لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤ فرانز فێردیناند و ھاوسەرەکەی لە شاری سەرایێڤۆ لەلایەن گاڤریلۆ پرینسیپی تەمەن ١٩ ساڵ کە ئەندامی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی گەنجانی بۆسنە بوو تیرۆرکران. تیرۆرکردنی فرانز فێردیناند بووە ھۆی دەستپێکردنی قەیرانی مانگی تەممووز و ڕاگەیاندنی شەڕی نەمسا – مەجارستان لە دژی سربیا، ئەمەش بووە ھۆی زنجیرەیەک ڕووداو کە دواجار ھاوپەیمانەکانی نەمسا – مەجارستان و ھاوپەیمانەکانی سربیا شەڕیان لە دژی یەکتر ڕاگەیاند و بووە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانیی یەکەم. [١] [٢] [٣]

ژیان دەستکاری

فرانز فێردیناند لە شاری گراتز لە نەمسا لەدایکبووە، کوڕە گەورەکەی ئەرشیدۆق کارل لودوویگی نەمسا (برای بچووکی فرانز جۆزێف و ماکسیمیلیان) بووە لەلایەن ھاوسەری دووەمی شازادە ماریا ئەنونزیاتای بۆربۆن-دوو سیسیلیاکە. لە ساڵی ١٨٧٥ کە تەمەنی یازدە ساڵ بوو، ئامۆزای فرانشیسکۆی پێنجەم دۆق مۆدێنا کۆچی دوایی کرد، و فرانز فێردیناندی کردە میراتگری خۆی، بەو مەرجەی ناوی «ئیستی-Este» بۆ ناوەکەی زیاد بکات. بەم شێوەیە فرانز فێردیناند بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی نەمسا.[٤]

ھاوسەرگیری دەستکاری

ئەرشیدۆق یاساکانی ڕەفتاری لە یاسای ئیمپراتۆریدا شکاند کاتێک بڕیاریدا ھاوسەرگیری لەگەڵ کوانتێسی چیک سۆفی شۆتیک بکات، کە بە ئاستێکی نایەکسان لەگەڵ بنەماڵەی ھابسبورگ دادەنرا، ئەمەش وایکرد خێزانەکە لەنێوان تەخت و ھاوسەرگیریدا یەکێکیان ھەڵبژێرێت، ھەروەھا بە پێداگرییەکەی لەسەر ھەردووکی ھاوسەرگیرییەکی مۆرگاناتیدا کرا بۆ ئەوەی نازناوە شاھانەییەکانی نەگوازرێنەوە بۆ منداڵەکانیان. فرانز فێردیناند بە زانینی ئەوەی کە لە داھاتوودا ناتوانرێت لە گۆڕەپانی ناشتنی بنەماڵەی شاھانەدا ھاوسەرەکەی بنێژێت، گۆڕێکی بۆ خۆی و ھاوسەرەکەی لە کۆشکەکەی لە ئارتستێتن لە ڕۆژاوای ڤیەننا درووست کرد.[٥] [٦]

گرنگی دەستکاری

ئەرشیدۆق سەرنجی خۆی لەسەر لایەنە سەربازییەکان چڕکردەوە، لە ساڵی ١٩١٣ی زایینیدا خۆی کردە پشکنەری گشتی ھێزە چەکدارەکان، دووژمنەکانی لەم ھەنگاوەی دڵنیابوون کە ھێز دەسەڵاتی بۆ لەناوبردنی ھەر ھەنگاوێکی چاکسازی دەبێت، و سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا لە ڤیەنا.

جگە لەم تایبەتمەندییانە، بیرۆکەی دیموکراسی و مافی دەربڕین بۆ کەمینەکان وەک شتێکی وێرانکەر بۆ ئیمپراتۆریەت دەبینی و بەم شێوەیە ڕق و کینە گۆڕا بۆ توڕەییەکی تووند، بە تایبەت لەنێو سربییەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان کە خەونیان بە پەیوەندیکردن بە وڵاتی سەربەخۆی باشووری سربیاوە دەبینی.

تیرۆر کردن دەستکاری

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، نزیکەی کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی بەیانی، فرانز فێردیناند و ھاوسەرەکەی لە شاری سەرایێڤۆی پایتەختی ناوچەی بۆسنە و ھەرسک لە نەمسا-مەجارستان تیرۆرکران. تاوانبارەکە گاڤریلۆ پرینسیپی تەمەن ١٩ ساڵ بوو کە ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی بۆسنە و بەشێکە لە کۆمەڵێک بکوژ کە لەلایەن چنگی ڕەشەوە ڕێکخران و چەکدار کران.[٧]

ناشتن دەستکاری

بەھۆی ئەو کێشە چینایەتیانەی کە پەیوەندییان بە ھاوسەرگیرییەکەیەوە ھەبوو، کە ڕێگری کرد لە ناشتنی ھاوسەرەکەی لە گۆڕەکانی بنەماڵەی شاھانەدا، فرانز فێردیناند و ھاوسەرەکەی لە پرسەیەکی بچووکدا لەناو ئەو گۆڕەی کە لە کۆشکەکەی خۆیدا لە قەڵای ئارتستێتن لە ڕۆژاوای ڤیێنا ئامادەی کردبوو، بە خاک سپێردران.[٨][٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ World War I. Mariner Books. 2001. p. 1. ISBN 0-618-05686-6. Archived from the original on 2022-04-14.
  2. ^ The First World War. Vintage. 2000. p. 48. ISBN 0-375-70045-5.
  3. ^ Introducing Austria: A Short History. Studies in Austrian Literature, Culture, and Thought. Ariadne Press. 1989. pp. 52–54. ISBN 0-929497-03-1.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20220404002552/https://www.wolfgangreitzi.eu/borsobibel/este-vermoegen-habsburg/
  5. ^ Friedrich Weissensteiner: Franz Ferdinand, der verhinderte Herrscher.
  6. ^ "DIE FAMILIENGRUFT". Retrieved 2021-01-03.
  7. ^ Johnson، Lonnie (1989). Introducing Austria: A Short History. Studies in Austrian Literature, Culture, and Thought. Ariadne Press. ص. 52–54. ISBN 0-929497-03-1.
  8. ^ Friedrich Weissensteiner: Franz Ferdinand, der verhinderte Herrscher. Kremayr & Scheriau, Wien/München/Zürich 2007, ISBN 978-3-218-00769-6.
  9. ^ https://web.archive.org/web/20200929191225/https://www.schloss-artstetten.at/schloss-artstetten/familiengruft/