ئۆنۆرێ دۆ بالزاک
ئۆنۆرێ دۆ بالزاک (بە فەڕەنسی: Honoré de Balzac؛ ٢٠ی ئایاری ١٧٩٩ - ١٨ی ئابی ١٨٥٠) ڕۆماننووس و شانۆنووسێکی فەڕەنسی بوو. زنجیرە ڕۆمانی کۆمیدیای مرۆیی کە پانۆرامایەکی ژیانی فەڕەنسیی دوای ناپۆلیۆن دەخاتە ڕوو، بەگشتی وەک شاکاری ئەو سەیر دەکرێت.
ئۆنۆرێ دۆ بالزاک | |
---|---|
![]() | |
Honoré de Balzac ![]() | |
لەدایکبوون | ٢٠ی ئایاری ١٧٩٩ ![]() توور (کۆماری یەکەمی فەڕەنسا) ![]() |
مەرگ | ١٨ی ئابی ١٨٥٠ ![]() پاریس (کۆماری دووەمی فەڕەنسا) ![]() |
گۆڕ | گۆڕستانی پێر لاشێز، Grave of Balzac and Ewelina Hańska ![]() |
پەروەردە | Bachelor of Laws ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | ڕۆماننووس، literary critic، نووسەر، پڕۆزایست، ڕۆژنامەوان، art critic، essayist، Dramaturg ![]() |
کارەکان | Eugénie Grandet، Illusions perdues، La Comédie humaine، La Peau de chagrin، Les Chouans، Père Goriot، Splendeurs et misères des courtisanes ![]() |
ھاوسەر | Ewelina Hańska ![]() |
مناڵ | Marie-Caroline Du Fresnay ![]() |
باوان | |
خێزان | Laure Surville ![]() |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
![]() | |
پلە | president of the Société des gens de lettres (١٨٣٩–١٨٤٠) ![]() |
بەھۆی چاودێریکردنی دەقیقی وردەکارییەکان و خستنەڕووی بێفلتەری کۆمەڵگاوە، بالزاک وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕیالیزم لە ئەدەبیاتی ئەورووپیدا سەیر دەکرێت.[١] ئەو بە کارەکتەرە فرەلایەنەکانی ناوبانگی دەرکردووە؛ تەنانەت کارەکتەرە بچووکەکانیشی ئاڵۆز و لەڕووی ئەخلاقییەوە ناڕوون و بە تەواوی مرۆیین و، شتە بێگیانەکان لێوانلێون لە خەسڵەتەکانی کارەکتەربوون؛ شاری پاریس کە پاشخانێکە بۆ زۆربەی نووسینەکانی، چەندین تایبەتمەندیی مرۆیی لەخۆ دەگرێت. نووسینەکانی بالزاک کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە نووسەرانی بەناوبانگ ھەبوو، لەوانە ڕۆماننووسەکان ئێمیل زۆلا، چارڵز دیکینز، مارسێل پرووست، گۆستاڤ فلۆبێر و، ھێنری جەیمز، ھەروەھا سینەماکاران فرانسوا ترۆفۆ و ژاک ڕیڤێت. زۆرێک لە بەرھەمەکانی بالزاک کراون بە فیلم و لە ئیلھامبەخشین بە نووسەرانی دیکە بەردەوامن.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Encyclopedia of literary translation into English. O. Classe. London: Fitzroy Dearborn Publishers. 2000. ISBN 1-884964-36-2. OCLC 45749095.
{{cite book}}
: CS1 maint: others (link)