ئێمیل زۆلا

ڕۆژنامەوان، نووسەری شانۆیی و ھۆزانڤانی فەڕەنسی (١٨٤٠-١٩٠٢)

ئێمیل ئێدوارد شارڵ ئەنتوان زۆلا (بە فەڕەنسی: Émile Édouard Charles Antoine Zola) (٢ی نیسانی ١٨٤٠-٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٢)[١] ڕۆماننووس، ڕۆژنامەنووس، شانۆنامەنووسێکی فەڕەنسی و، ناسراوترین شاگردی قوتابخانەی ئەدەبیی سروشتیخوازی بوو، هەروەها بەشدارێکی گرنگ بوو لە پەرەسەندنی سروشتیخوازیی شانۆیی.[٢] ئەو کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە ئازادکردنی سیاسیی فەڕەنسا. ئەو هەروەها بە نووسینی بۆچوونە بەناوبانگەکەی لە ڕۆژنامەدا لەژێر مانشێتی «تۆمەتبار دەکەم» بە فەڕەنسی (!..J'Accuse ) ڕۆڵێکی کارای گێڕا لە بێتاوانکردنی ئەفسەری سوپا ئەلفرێد درێفووس کە بەهەڵە تۆمەتبار و تاوانبار کرابوو. زۆلا لە ساڵانی ١٩٠١ و ١٩٠٢ پاڵێوراو بوو بۆ یەکەم و دووەم خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات.[٣][٤]

ئێمیل زۆلا
زۆلا لە ساڵی ١٩٠٢
زۆلا لە ساڵی ١٩٠٢
لەدایکبوونئێمیل ئێدوارد شارڵ ئەنتوان زۆلا
(١٨٤٠-0٤-0٢) ٢ی نیسانی ١٨٤٠
پاریس،
مردن٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٢(١٩٠٢-٠٩-٢٩) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
پاریس، فەڕەنسا
گۆڕ (گڵکۆ)پانتێیۆن، پاریس
پیشەڕۆماننووس، ڕۆژنامەوان، شانۆنامەنووس، شاعیر
نەتەوەفەڕەنسی
چەشنەکان
جووڵانەوەی ئەدەبىسرۆشتخوازی
کارە بەرچاوەکانڕووگۆن ماکار، تێرێز ڕاکۆن، ژێرمینال، نانا
ھاوسەرئێلێنۆر ئەلێکساندرین مۆلێ
خزم(ەکان)فرانسوا زۆلا (باوک)
ئێمیل ئۆبێر (دایک)

سەرەتاکانی ژیان

دەستکاری

زۆلا ساڵی ١٨٤٠ لە پاریس لەدایک بووە، باوکی ناوی فرانسوا زۆلا (لە بنەڕەتدا فرانچێسکۆ زۆلا) و دایکی ناوی ئێمیلی ئۆبێرت بووە. باوکی زۆلا ئەندازیارێکی ئیتاڵی بوو و لە ساڵی ١٧٩٥ لە ڤێنیز لەدایک بووە و هەندێک لە باوانی یۆنانی بوونە[٥] و، ئەندازیاری بەنداوی «زۆلا» بووە لە شاری ئێکس-ئان-پرۆڤانس؛ دایکی ئێمیل، واتە ئێمیلی، فەڕەنسی بوو.[٦] خێزانەکە کاتێک ئێمیل تەمەنی سێ ساڵ بوو ڕوویان لە شاری ئێکس-ئان-پرۆڤانس لە باشووری ڕۆژهەڵات کرد. دوای چوار ساڵ و لە ساڵی ١٨٤٧، باوکی کۆچی دواییی کرد و دایکی بە خانەنشینییەکی کەم ژیانی بەڕێ دەکرد. لە ساڵی ١٨٥٨، خێزانی زۆلا ڕوویان لە پاریس کرد و هەر زوو هاوڕێی منداڵیی ئێمیل، پۆل سێزان، پەیوەندیی پێوە کرد. زۆلا بە شێوازی ڕۆمانتیک دەستی بە نووسین کرد. دایکی پلانی بۆ ئێمیل دانابوو کە بچێتە کۆلێژی یاسا، بەڵام دوو جار لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا شکستی هێنا.[٧][٨]

پێش سەرکەوتنی لە پیشەی نووسەریدا، زۆلا بە مووچەیەکی زۆر کەم وەک کارمەند لە کۆمپانیایەکی کەشتیوانی و دواتر لە بەشی فرۆشتن بۆ دەزگایەکی بڵاوکردنەوەی کتێب بە ناوی هاچێت کاری دەکرد.[٩] هەروەها، ڕەخنەنامەی ئەدەبی و هونەریی بۆ ڕۆژنامەکان دەنووسی. زۆلا وەک ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی ناڕەزاییی خۆی لە ناپلیۆنی سێیەم نەدەشاردەوە کە بەپێی دەستووری کۆماری دووەمی فەڕەنسا سەرکەوتووانە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردبوو، ئەمش تەنیا بۆ ئەوەی ئەم پۆستە وەک تەختەی بازدان بۆ ئەو کوودەتایە بەکار بهێنێت کە کردی بە ئیمپراتۆر.

قۆناغەکانی دیکەی ژیان

دەستکاری

لە ساڵی ١٨٦٢، زۆلا وڵاتینامەی فەڕەنسیی پێ درا.[١٠] لە ساڵی ١٨٦٥، چاوی بە ئێلێیۆنۆر ئەلێکساندرین مۆلێ کەوت، کە خۆی بە گابریێل ناوزەد دەکرد و بەرگدوور بوو؛ مۆلێ دواتر بوو بە دڵبەری زۆلا.[١١] ئەو دووانە لە ٣١ی ئایاری ١٨٧٠ هاوسەرگیرییان کرد [١٢]و پێکەوە گرنگییان بە دایکی زۆلا دەدا. مۆلێ بە درێژاییی ژیانی لەگەڵ زۆلا مایەوە و ڕۆڵی سەرەکیی لە بەرەوپێشبردنی کارەکانی زۆلا گێڕا. ئەو هاوسەرگیرییە هیچ منداڵێکی لێ نەکەوتەوە. مۆلێ پێش ئەوەی زۆلا بناسێت منداڵێکی کچی هەبوو کە وازی لێ هێنابوو چونکە نەیتوانیبوو بەخێوی بکات. کاتێک دوای هاوسەرگیرییەکەیان دان بەم بابەتەدا دەنێت بۆ زۆلا، چوون بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن، بەڵام بۆیان دەرکەوت دوای ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوونی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Orten، Jon D. (2000-02). Andrews, Jane (01 December 1833–15 July 1887), educator and writer of children's books. American National Biography Online. Oxford University Press. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ Mitterand، Henri (٢٠٠٢). Zola et le naturalisme (چاپی 4e éd). Paris: Presses universitaires de France. ژپنک ٢-١٣-٠٥٢٥١٠-٥. OCLC ٥٠٢٣٦٠٩٥.
  3. ^ Nobel Lectures in Literature 1901 – 1967. WORLD SCIENTIFIC. 1999-03. ژپنک ٩٧٨-٩٨١-٠٢-٣٤١٣-٣. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ Lineaweaver، William (2014-06). «A Nobel Nomination for G. Ian Taylor, MD». Annals of Plastic Surgery. ٧٢ (6): ٦١٣. doi:١٠.١٠٩٧/sap.٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٢٤١. ISSN ٠١٤٨-٧٠٤٣. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «Chisholm, Hugh, (22 Feb. 1866–29 Sept. 1924), Editor of the Encyclopædia Britannica (10th, 11th and 12th editions)»، Who Was Who، Oxford University Press، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  6. ^ Zola : et autour d'une oeuvre : Au bonheur des dames : [ouvrage publié à l'occasion de l'exposition Zola, présentée à la Bibliothèque nationale de France, site François-Mitterrand, du 17 octobre 2002 au 19 janvier 2003. Michèle Sacquin, Viviane Cabannes, Bibliothèque nationale. [Paris]: Bibliothèque nationale de France. ٢٠٠٢. ژپنک ٢-٧١٧٧-٢٢١٦-٥. OCLC ٥١٦١٢٦٦٤.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  7. ^ Descaves، Lucien (٢٠٠٦)، «« Émile Zola », Almanach de la Révolution, 1903»، Émile Zola au pays de l'Anarchie، UGA Éditions، لاپەڕە ١١٨–١٢٠، لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە {{citation}}: no-break space character لە |سەردێڕ= لە 2 (یارمەتی)
  8. ^ Nelson، Brian (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Émile Zola: A Very Short Introduction». doi:١٠.١٠٩٣/actrade/٩٧٨٠١٩٨٨٣٧٥٦٥.٠٠١.٠٠٠١. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  9. ^ Nelson، Brian (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Émile Zola: A Very Short Introduction». doi:١٠.١٠٩٣/actrade/٩٧٨٠١٩٨٨٣٧٥٦٥.٠٠١.٠٠٠١. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  10. ^ «Realism in France and in England:»، Hubert Crackanthorpe: Selected Writings، Modern Humanities Research Association، لاپەڕە ٣٨٨–٣٩٤، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  11. ^ 1840-1902، Zola, Émile (١٩٩٢). L'assommoir : extraits. Larousse. OCLC ٢٥٤٤٣٠٥٨٦. {{cite book}}: |دوایین= ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ Brown، Frederick (١٩٩٥). Zola : a life (چاپی 1st ed). New York: Farrar, Strauss, Giroux. ژپنک ٠-٣٧٤-٢٩٧٤٢-٨. OCLC ٣١٠٤٤٨٨٠. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)