ئنگرید بێرگمان (٢٩ی ئابی ١٩١٥–٢٩ی ئابی ١٩٨٢) خانمەکتەرێکی سوێدی بوو، کە لە چەندین فیلمی ئەورووپی و ئەمریکی، فیلمی تەلەفزیۆنی و شانۆ بەشداری کرد بوو.[١] ئەو ماوەی پێنج دەیە چالاک بووە لە کارکردنی لە بواری نواندن.[٢] ئەو ھەندێکجار ناوی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسەکانی سینەما ھاتووە.[٣] ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی تۆنی، چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا.

ئنگرید بێرگمان
بە سویدی: Ingrid Bergman
لەدایکبوون٢٩ی ئابی ١٩١٥
Hedvig Eleonora parish، سوێد
مردن٢٩ی ئابی ١٩٨٢(١٩٨٢-٠٨-٢٩) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ھۆی مەرگشێرپەنجەی مەمک
شوێنی ناشتنNorra begravningsplatsen
باوکJustus Bergman
ھاوسەرRoberto Rossellini، Lars Schmidt
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)John Van Eyssen
منداڵPia Lindström، Isotta Ingrid Rossellini، Isabella Rossellini
پیشەخوودژیاننامەنووس، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پۆستەکانPresident of the Jury at the Cannes Festival
پەروەردەDramatens elevskola، Palmgrenska samskolan
دانیشتوویBeverly Hills
شوێنی کارسوێد
دەستپێکی چالاکی١٩٣٤
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
ئایینLutheranism
وێبگەhttp://www.ingridbergman.com
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Notable roleAnna Anderson، گۆلدا مائیر

ئنگرید لە ستۆکھۆڵم، سوێد لە خێزانێکی باوک سوێدی و دایکێکی ئەڵمانی لە دایکبوو. لە سەرەتادا لە فیلمە سوێدی و ئەڵمانییەکان دەستی بە نواندن کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٣٩، لەڕێی فیلمی ئینتەرمیزۆ (Intermezzo)، ئنگرید بە بینەرانی سینەمای ئەمریکی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی کازابلانکا بەڕۆڵی سەرەکی لەپاڵ ھەمفری بۆگارت بەشداری کرد. بێرگمان لە دەیەی چلەکان لە فیلمگەلێکی باشی درامی دەرکەوت، لەوانە For Whom the Bell Tolls (١٩٤٣)، Gaslight (١٩٤٤), The Bells of St. Mary's (١٩٤٥)، ھەروەھا Joan of Arc (١٩٤٨)، لە نێویاندا لە فیلمی گاسلایت خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا.

لە ساڵی ١٩٥٦، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی مێژوویی-درامی ئەناستاسیا (Anastasia)، دووەم خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. لە کۆتا ساڵەکانی وەک ئەکتەر، سێیەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان وەک باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٤ بوو بەھۆی فیلمی تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەت (Murder on the Orient Express).

لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی، ئنگرید بێرگمان بە چوارەم مەزنترین خانمەئەکتەری سەدە لە مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک ھەژمارکرا.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Obituary Variety, 1 September 1982.
  2. ^ «Biography – The Official Licensing Website of Ingrid Bergman». Ingrid Bergman (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Harlan، Justin (١٢ی نیسانی ٢٠١٨). «Criterion Honors the Great "Betterlater" with ECLIPSE SERIES 46: INGRID BERGMAN'S SWEDISH YEARS». Medium (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «AFI's 100 Years … 100 Stars». American Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.