ئستەر دوفلۆ (لە دایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) ئابووریزانی فەڕەنسی-ئەمریکییە،[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆتە ھاوسەرۆک و ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی عەبدوللەتیف جەمیل بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەژاری و ئابووری،[٧] ھەروەھا مامۆستای زانکۆیە لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس. لە ساڵی ٢٠١٩، بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووری وەرگرت لەپاڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی و مایکڵ کریمر بۆ پێشنیارەکەیان لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری.[٨]

ئستەر دوفلۆ
دوفلۆ لە ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٧٢-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
پاریس، فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی وە ئەمریکی[١]
بوارەکانئابووری کۆمەڵایەتی
ئابوورییە گەشەسەندووەکان
دامەزراوەکانئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس
پەروەردەقوتابخانەی باڵای نارمالێ لە پاریس (بەکالۆریۆس)
خوێندنی پێشکەوتوو لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ماستەر)
ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس (دکتۆرا)
ڕاوێژکاری دکتۆرائەبھیجەت بانەرجی[٢]
جۆشوا ئەنگریست[٢]
قوتابییەکانی دکتۆرادین کارلین[٣]
ڕیما حەنا[٤]
نانسی قیان[٥]
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئابووری (٢٠١٩)
ھاوسەرئەبھیجت بانەرجی (ھاوسەرگیری ٢٠١٥)

دوفلۆ ئەندامی نووسینگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی ئابوورییە، کە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئابووری و گەشەپێدان. ھەروەھا بەڕێوبەری پڕۆگرامی توێژینەوەیە لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لە سەنتەری توێژینەوە و ئابووری. توێژینەوەکانی ئەو سەرنجیان لەسەر کێشەکانی وردابوورزانی لە وڵاتی پەرەئەستێن. لەنێویشاندا ئابووری خێزانی، خوێندن، دەستگەیشن بە سەرمایە، تەندرووستی و شیکردنەوەی سیاسەتەکان.

ئستەر لەگەڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی، دین کارلان، مایکڵ کریمەر، جۆن ئەی لیست و سیندل ماولەینتان توێژینەوەیەکی مەیدانیان کرد لەسەر وەک میتۆدۆلۆژییەکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکانی ئابووری. لەگەڵ ئەبھیجەت بانەرجی بەیەکەوە کتێبەکانی ئابوورییە خراپەکان و ئابووری باش بۆ کاتی دژوار لە نیسانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

دوفلۆ چەندین توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە، ٦٢٬٠٠ جار وەک سەرچاوە بەکارھاتووە لە ساڵی ٢٠١٧. زۆربەیان لەپێنج دیارترین گۆڤاری زانستی بڵاوکراونەتەوە.[٩]

ژیانی تاکەکەسی

دەستکاری

دوفلۆ لەگەڵ پڕۆفیسۆری ئێم ئای تی، ئەبھیجت بانەرجی ھاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[١٠][١١] بانەجەری وەک پڕۆفیسۆری دوفلۆ لە ساڵی ١٩٩٩ لەبەدەستھێنانی دکتۆراکەی بەشداربوو.[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Esther Duflo CV». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Duflo, Esther (1999), Essays in empirical development economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  3. ^ Karlan, Dean S. (2002), Social capital and microfinance. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  4. ^ Hanna, Rema (2005), Essays in development and environmental economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  5. ^ Qian, Nancy (2005), Three essays on development economics in China. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
  6. ^ «Esther Duflo Short Bio and CV». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Biswas، Soutik (15 October 2019). «The Nobel couple fighting poverty cliches». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 16 October 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «The Prize in Economic Sciences 2019» (PDF). Royal Swedish Academy of Sciences: Nobel prize. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «Esther Duflo receives honorary doctorate in November 2019». Erasmus School of Economics. ٢٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Lunch with the FT: Esther Duflo». Financial Times. 16 March 2012. لە ڕەسەنەکە لە 5 November 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 28 April 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  11. ^ «Esther's baby». Project Syndicate. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. ^ «The Poverty Lab». The New Yorker. ١٧ی ئایاری ٢٠١٠. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.