ئابوورناسیی ورد

(لە وردابوورزانیەوە ڕەوانە کراوە)

ئابوورناسیی ورد (بە ئینگلیزی: Microeconomics) لقێکی ئابوورناسییە کە ئاکاری تاکەکان و ڕێکخراوە بچووکەکان لە کاتی بڕیاردانیان لەسەر چۆنیەتیی تەرخانکردنی سەرچاوەکاندا تاوتوێ دەکات (بڕوانە دەگمەنی). [١] لە بازاڕ، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی شتومەک و ڕاژەیە، ئەمە زیاتر کاربردی ھەیە. ئابوورناسیی ورد سەرنج بەوە دەدات کە چۆن ئەو بڕیارانە لەسەر داوا و دابین شوێنەواری خۆیان بەجێ دێڵن و، داوا و دابینیش چۆن نرخەکانی بازاڕ دیاری دەکەن و، بەپێچەوانەشەوە چۆن نرخەکان چەندایەتیی شتومەک و ڕاژەی داواکراو و دابینکراو دیاری دەکەن. [٢][٣]

لە بەرامبەر ئابوورناسیی ورد، ئابوورناسیی زل وەستاوە، کە کۆی گشت چالاکییە ئابوورییەکان جەگرێتەوە و لەگەڵ مژارگەلێکی وەکوو گەشە، ھەڵماسین و بێکاری سەروکاری ھەیە. [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری