ئرێن ژولیۆ کوری
ئرێن ژولیۆ کوری (بە ئینگلیزی: Irène Joliot-Curie؛ ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧–١٧ی ئازاری ١٩٥٦) زانایەکی فیزیک و کیمیای فەڕەنسی و کەسێکی سیاسییش بوو.
ئرێن ژولیۆ کوری | |
---|---|
بە فەرەنسی: Irène Joliot-Curie | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧ 13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا |
مردن | ١٧ی ئازاری ١٩٥٦ پاریس، فەڕەنسا | (٥٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Irene Curie |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە |
شوێنی ناشتن | Cemetery Sceaux |
باوک | پیەر کووری |
دایک | ماری کووری |
ھاوسەر | فرێدریک ژولیۆ کوری |
منداڵ | Pierre Joliot، Hélène Langevin-Joliot |
زمانی نووسین | فەڕەنسی |
بواری کار | کیمیا، ڕادیۆبیۆلۆجی |
شوێنی کارکردن | Science Faculty of Paris |
پۆستەکان | undersecretary |
پەروەردە | Science Faculty of Paris، Collège Sévigné، زانکۆی پاریس |
Doctoral advisor | Paul Langevin |
Doctoral student | Yang Chengzong |
قوتابیی | Paul Langevin |
دانیشتووی | پاریس |
ئەندامی | Academy of Sciences of the GDR، Russian Academy of Sciences، Royal Academy of Medicine of Belgium، Royal Netherlands Academy of Arts and Sciences، Polish Academy of Sciences |
ئرێن کچە گەورەی ماری کوری و پیەر کوری بوو. ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئرێن ژولیۆ کوری لە ساڵی ١٩٣٥، لەگەڵ ھاوسەرەکەی فرێدریک ژولیۆ کوری بوونە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا، ئەمەش لەپای ئەو دۆزینەوەیان لە بابەتی تیشکەچالاکیی دەستکرد. ئەمەش وایکرد کە ببنە ئەو تاکە خێزانێک کە زۆرترین براوەی خەڵاتی نۆبێلیان لە خۆگرتبێت. دواتر منداڵەکانی ئرێن و فرێدریکیش بوونە زانا و توێژەر.
ئرێن ژولیۆ کوری لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ١٩٥٦، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە پاریس بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.
ژیان دەستکاری
ئرێن ژولیۆ کوری لە ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧، لە پاریس لە دایکبوو. کچە گەورەی ھەریەکە لە ماری کوری و پیەر کوری بوو. ماری (دایکی) یەکەم ژنە براوەی خەڵاتی نۆبێل بوو. دایک و باوکی زانایەکی ناسراون لە بواری کیمیا و فیزیا. ئرێن ھەر زوو باوکی لە دەستدا لە ساڵی ١٩٠٦،[١] بەمەش ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و خووشکەکانی بەتەواوی کەوتە ئەستۆی ماری دایکیان.[٢] لە ساڵی ١٩١٤، ئرێن چووە بەشی زانست لە زانکۆی سۆربۆن بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس، بەڵام بەھۆی جەنگی جیھانیی یەکەمەوە تەگەرەی تێکەوت. لەم ماوەیە ئرێن وەک یاریدەدەری دایکی لە بواری تیشکەچالاکی کاریان دەکرد.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Shelley., Emling (21 August 2012). Marie Curie and her daughters: the private lives of science's first family (First ed.). New York. p. 21. ISBN 978-0-230-11571-2. OCLC 760974704.
- ^ Hussey, George. "Irene Joliot-Curie". Archived from the original on 14 July 2007. ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Patwardhan, Veena (27 March 2018). "Irene Joliot-Curie (1897–1956)". Chemical Industry Digest – via ProQuest.