ئایەتە شەیتانییەکان

ئایەتە شەیتانییەکان ڕۆمانێکی نووسەری بەریتانی بە ڕەگەز ھیندی سەلمان ڕوشدییە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە لەندەن بڵاوبووە، ٩ ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە، ئەو چاپخانەیەی کە کتێبەکەی چاپ کردبوو، ھەزاران نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی ھەڕەشەئامێزی پێگەیشت و داوایان دەکرد کتێبەکە لە کتێبخانەکان بکشێننەوە؛ و ھەر یەکە لە وڵاتانی بەنگلادیش، سودان، ئەفریقای باشوور، کینیا، سریلانکا، تایلەند، کۆماری یەکگرتووی تانزانیا، ئەندەنوسیا، ڤەنزوێلا و سەنگافورە ئەم کتێبەیان قەدەغە کرد، ھەروەھا لە شارەکانی ئیسلامئاباد، لەندەن، تاران، مۆمبای، داکا، ئەستەمبوڵ، خەرتووم و نیویۆرک ناڕەزایەتی لە دژی ئەو کتێبە بەڕێوەچوو. لەم ناڕەزایەتیانەدا دوو ڕووداو ڕوویان دا کە سەرنجی جیھانیان ڕاکێشا، سووتانی ژمارەیەکی زۆر لە کتێب لە شاری برادفۆردی بەریتانیا لە ١٤ی کانوونی دووەم ١٩٨٩ و ڕووداوی دووەمیش دەرکردنی فەتوایەک لەلایەن خومەینی بوو لە ١٤ی بەفرانباری ١٣٦٧ی ھەتاویدا کە خوێنی سەلمان ڕوشدی بە حەڵاڵ کرد، ئەم دوو ڕووداوە سەرنجی میدیاکانی ڕۆژاوای ڕاکێشا.

ئایەتە شەیتانییەکان
The Satanic Verses
زانیاری لەسەر کتێبەکە
نووسەر سەلمان ڕوشدی
وڵات شانشینی یەکگرتوو
زمان ئینگلیزی
دەزگای بڵاوکردنەوە Viking Press
ساڵی بڵاوکردنەوە ١٩٨٨
شێوازی ئەدەبی ڕۆمانی واقیعی ئەفسوناوی
ناساندن
جۆری چاپ چاپکراو
ژمارەی لاپەڕە ٥٤٧

کاردانەوەکان لەسەر ڕۆمانەکە دەستکاری

ڕۆمانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی کاردانەوەیەکی ڕەخنەگرانەی ئەرێنی وەرگرت، کە ڕەخنەگر ھارولد بلوم ڕای گەیاند «گەورەترین دەستکەوتی جوانیناسیی ڕوشدی»یە و تیموتی برینون دای دەنێت بە گەورەترین ڕۆمان کە تا ئێستا بڵاوبووەتەوە لە وەسفکردنی ئەزموونی پەنابەرانی بەریتانیا، بە وردی سەرنج دەخاتە سەر لەدەستدانێکی خەوئاسا کە پەنابەران پێی دا تێپەڕدەبن «بە شێوەیەکی سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە گۆشەگیریی نامۆیی»

مشتومڕی ناو ڕۆمانەکە دەستکاری

کتێبەکەی سەلمان ڕوشدی لەسەرەتادا بووە ھۆی دروستبوونی ئەزمە و قەیرانێکی گەورە بەتایبەتی لە جیھانی ئیسلامیدا، بەھۆی ئەو بابەتانەی کتێبەکە لە خۆیگرتبوو، کە لەلایەن کۆمەڵانی بەرفراوانی جیھانی ئیسلامەوە بەتایبەت ئێران و ھیندستان کە شوێنی لەدایکبوونی نووسەرە، بە سووکایەتیکردن بە ئیسلام لەقەڵەم دەدرا چ لە ڕێگەی ئەو وشانەی کە بەرامبەر پیرۆزییەکان کفریان تێدایە، یان ھێرشکردنە سەر ئایینەکان، یان خراپ بەکارھێنانی ئازادی ڕادەربڕین.

کاردانەوە جیھانییەکان دەستکاری

لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینییەوە فتوایەک دەرکرا کە ڕشتنی خوێنی سەلمان ڕوشدی حەڵاڵ کرد و ھەموو ئەو کەسانەش کە وەرگێڕان بۆ کتێبەکە دەکەن، ئەم فتوایە تا ئێستاش بەردەوامە.

کاردانەوە سەرەتایییەکان لەلایەن میدیای ڕۆژاوایییەکانەوە دروست بوو، کە ھاوسۆزی نووسەر بوون، بەو بڕوایە وایان دادەنا «ھەڕەشەکان بەرامبەری ھەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین». ھەروەھا لە ساڵەکانی کۆتای ھەشتاکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆچبەرانی ئاسیای و ئەفریقایی بۆ ئەورووپا ئەو قەیرانانەی پەیوەست بوون بە کتێبەکەوە بەرزبوونەوە و ئەورووپای نیگەرانکردن.

لە گۆڕەپانی سیاسی بەریتانیا لەلایەن ڕاستڕەو و چەپڕەوەکانەوە چەند ھەڵوێستێکی پێچەوانەی کتێبەکە دەرکەوتن، لە ساڵی ١٩٨٩دا کیز ڤاز پاڵێوراوی حزبی کرێکاران لە ڕێپێوانێکدا دەرکەوت و تێیدا ئیدانەی کتێبەکەی کرد و داوای کرد کە قەدەغە بکرێت چونکە «دەرچوونە ئازادی ڕادەربڕین دەچێتە ڕیزی سووکایەتیکردن بە کلتور و پیرۆزییەکانی ئەوانی تر» و سەرۆکی پێشوی حزبی پارێزەران نۆرمان تێبیت ڕوشدی بە «خراپەکارێکی دیار» ناوبرد و «ژیانی گشتی زنجیرەیەکە لە کرداری ھیچوپووچی خیانەت لە پەروەردەکارانی، ئایینەکەی، ماڵ و نیشتیمانی دووەمی و ڕیگەزنامەکەی»

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢دا سەلمان ڕوشدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ڕای گەیاند کە گومانم ھەیە کە ڕۆمانێکی وەک «ئایەتەکانی شەیتان» لە ئێستادا بڵاوبکرێتەوە بەھۆی ئەو کەشوھەوای «ترس و دەمارگیری» کە ئەمڕۆ لە جیھاندا زاڵە.[١]

ڕای نووسەرە عەرەب و ئیسلامەکان دەستکاری

مونسەف مەرزوقی، بیرمەندی تونسی لە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی لە ٢٥ی شوباتی ١٩٨٩ وتارێکی بەناونیشانی «دۆسیەی ڕووشدی بەناوی خوداوە؟ ” تێیدا داکۆکی لە "مافی سەلمان ڕوشدی کرد کە نووسیویەتی"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بابەتێکی ئاسایییە "دەچیتە خانەی لە ئازادی ڕادەربڕینەوە"، و کاردانەوەی جیھانی ئیسلامی و خومەینی بەرامبەری ئیدانە کرد و ڕای گەیاند "ڕق و کینە لە سەلمان ڕوشدی نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات».

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد دیدات کتێبی (شەیتانگەرایی ئایەتەکان و شەیتان و چۆن سەلمان ڕوشدی ڕۆژاوای فریودا)ی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەندین ڕەگەزی لە سووکایەتیکردن بە ئایینەکان ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ No Such Thing as Society, Andy McSmith, Constable 2011, page 96 ISBN 978-1-84901-979-8