واقیع
(لە واقیعییەتەوە ڕەوانە کراوە)
واقیع یان ڕیالیتە (بە فەڕەنسی: réalité)، لە بەرامبەر خەیاڵدا، کۆی گشت ئەو شتانەیە کە ھەڵکەوتوون یا ھەن. لە فەلسەفەی ڕۆژاواییدا ئەو بوارە کە ھەوڵ دەدا پرسیارەکانی دەوروبەری واقیع یا بوون وەڵام بداتەوە، ئۆنتۆلۆجیی ناوە، کە خۆی لقێکە لە مێتافیزیک.
واقیع | |
---|---|
لێکۆڵینەوە لەلایەن | ئۆنتۆلۆجی، فەلسەفە |
بەرامبەر | subjective reality |
ئەمانەی خوارەوە چەن نموونەیەکن لەو پرسیارانە:
- ئایا تەنیا شتە فیزیکییەکان واقیعین؟
- ئایا دەکرێ واقیع لە بنەڕەتدا ناماددی بێ؟
- ئایا خوا ھەیە؟
- ئایا ژمارەکان و شتە دەرھەستەکانی تر بوونیان ھەیە؟
ئەو ڕوانگەیە کە پێی وایە واقیع سەربەخۆیە لە ھەر چەشنە باوەڕێک و دەرکپێکردنێک، ڕیالیزمی ناوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Reality»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە واقیع تێدایە. |