ئارام تیگران (بە کوردیی باکووری: Aramê Dîkran، بە ئەرمەنی: Արամ Տիգրան؛ بە ناوی سەرەکیی ئارام مێلیکیان بە ئەرمەنی: Արամ Մելիքյան؛ بە ئارام دیکرانیش ناسراوە؛ لە دایکبووی ١٩٣٤ - مردووی ٢٠٠٩) گۆرانیبێژێکی ئەرمەنییە کە بە کوردی و ئەرمەنی گۆرانی وتووە. زۆرجار بەیەکێک لە باشترین گۆرانیبێژەکانی کوردی دادەنرێت.[١]

ئارام تیگران
پەیکەری ئارام تیگران لە فارقین، ٢٠١٢
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئارام مێلیکیان
لەدایکبووی١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤
قامیشلۆ
مردووی٨ی ئابی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٨-٠٨) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ئەتینا
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

ژیان دەستکاری

ئارام لە ١٩٣٤ لە شاری قامیشلۆ لە دایک بووە، بنەچەی خێزانەکەیان ئەرمەنی و خەڵکی ئامەد بوون.[٢] کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بووە لەلایەن مام/خاڵییەوە یەکەم ئامێری مۆسیقی پێدراوە، ئامێرەکەش عوود بوو.[٣] لە ساڵی ١٩٥٣ یەکەم کۆنسێرتی بۆ خەڵک کرد، ئەمەش لە بۆنەی نەورۆزدا بوو.[٣] کاتێک تەمەنی گەیشتە ٢٠ ساڵان، ئەوا بە چوار زمان گۆرانی دەگووت ئەوانیش کوردی، ئەرمەنی، عەرەبی و سوریانی.[٢] لە ساڵی ١٩٦٦، لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت چووەتە یەریڤان، ئەرمینیا و لەوێ بۆ ماوەی هەژدە ساڵان لە ڕادیۆی یەریڤان کاری کردووە.[٤] لە ساڵی ١٩٩٥، یەریڤانی جێهێشت بەرەو ئەتینا. لە ژیانی هونەریدا، ئارام ٢٣٠ گۆرانی بە کوردی، ١٥٠ گۆرانی بە عەرەبی، ١٠ گۆرانی بە سوریانی و ٨ گۆرانی بە گریکی تۆمارکردووە.[٥]

لە ٨ی ئابی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە ئەتینا مردووە. وەسیەتی دوای مردنی ئەوەبوو لە ئامەد بنێژرێت، بەڵام حکوومەتی تورکیا بەوە ڕازی نەبوو،[٦][٧] هەربۆیە لە برۆکسل ناشتراوە.[٨]

ئارام تیگران زۆرتر لە ٣٠ ساڵ کاری مۆسیقای کردووە و ٢٣٠ گۆرانی بە زمانی کوردی، ١٥٠ بە زمانی عەرەبی و ١٠ سریانی و ٨ گۆرانیی بە یۆنانی تۆمار کردووە.[٩]

ئەلبومەکان دەستکاری

  • چیایێ گەبارێ Çîyayê Gebarê, Aydın Müzik, ٢٠٠٤.
  • زیلان Zîlan, Aydın Müzik, ٢٠٠٤.
  • سەرخوەبوون خوەشە Serxwebûn Xweş E, Aydın Müzik, ٢٠٠٤.
  • کوردستان Kurdistan, Aydın Müzik, ٢٠٠٤
  • زانی دیسا زاربووما Xazî Dîsa Zarbûma
  • ڕابن Rabin
  • ئەڤینا فەقێ تەیران Evîna Feqiyê Teyran
  • کەچێ دینێ Keçê Dinê
  • ئەی وەلاتۆ ئەم ھەلیان Ey Welato Em Heliyan
  • ئای دلبەرێ Ay dilberê
  • دایێ من بەردە Daye min berde
  • دیاربەکرا Diyarbekira serin
  • ئای دل Ay dil
  • ئەم ھاتن Em hatin
  • ھەڤال فەرات Heval Ferat

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Kutay Kugay,The way of Kurdish Music ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Sing Out!, Summer 2007.
  2. ^ ئ ا Interview with Aram Tigran June 13, 2008 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., (in Kurdish).
  3. ^ ئ ا "The bard of the Middle East: Aram Tigran". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-04-09.
  4. ^ Marchand, Laure; Perrier, Guillaume (2015-04-01). Turkey and the Armenian Ghost: On the Trail of the Genocide (بە ئینگلیزی). McGill-Queen's Press - MQUP. p. 180. ISBN 9780773597204.
  5. ^ http://www.mmo.org.tr/resimler/ekler/d7970532bfa1449_ek.pdf?dergi=413 page:2
  6. ^ Marchand, Laure; Perrier, Guillaume (2015-04-01). Turkey and the Armenian Ghost: On the Trail of the Genocide (بە ئینگلیزی). McGill-Queen's Press - MQUP. p. 180. ISBN 9780773597204.
  7. ^ Aram Tigran'ın vasiyeti gerçekleşmeyecek, by Hilal Koylu / Umay Aktas Salman, Aug. 2009
  8. ^ "The bard of the Middle East: Aram Tigran". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-31.
  9. ^ http://www.mmo.org.tr/resimler/ekler/d7970532bfa1449_ek.pdf?dergi=413 page:2

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری