ئایرۆن مان (فیلم)
پیاوی ئاسن (بە ئینگلیزی:Iron Man) فیلمێکی سینەمایی ھۆڵیوودە، لە چیڕۆکی کۆمیکەکانی ماڕڤل سەرچاوەی گرتووە، لە دەرھێنانی جان فاڤیراوە و لە نواندنی ڕۆبێرت داونی کوڕ، تێرێنس ھاوارد، جێف بریدجس، شۆن تۆبە. فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ لە ئەمریکا نمایشکرا.
پیاوی ئاسنین (ئایرۆن مان) | |
سەرچاوەی چیڕۆک | پیاوی ئاسنینی ستان لی لاری لیبەر دۆن ھێک جاک کیربی |
---|---|
مۆسیقا | ڕامین جەوادی |
ستۆدیۆ(کان) | ستۆدیۆکانی مارڤل نیو لاین سینەما |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | پاراماونت پیکچەرز |
ماوەی فیلم | ١٢٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمایی مارڤل (ڕیزبەندی: ١) زنجیرە فیلمەکانی ئایرۆن مان (ڕیزبەندی: ١) |
تێچوون | ١٤٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٥٨٥٬١٧٤٬٢٢٢ $ |
بەشی دواتر | ئایرۆن مان ٢ |
چیڕۆک
دەستکاریفیلمەکە باس لە تۆنی ستاڕک دەکات کەوا خاوەنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی چەکە، پاش ئەوەی دەچێتە ئەفغانستان بۆ تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێ، لە ڕێگای گەڕانەوەدا ھێرش دەکرێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و تۆنی ستارک دەڕفێنرێ لەلایەن تیرۆرستەکانەوە، داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە چەکێکی ھاوشێوەی دواترین چەکی دروستبکا کە پێشکەشی سوپای ئەمریکای کردووە. تۆنیش ڕازی دەبێت بەڵام دواتر تیرۆرستەکان بۆیان بەدەردەکەوێ کە تۆنی خەریکی دروستکردنی شتێکی ترە. ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لە کاتی ھێرشکردنە سەر کاروانەکەیان بەر تەقینەوەیەک کەوتووە تۆنی ستاڕک چەند ساچمەیەک دەکەوێتە ناو لەشییەوە و لەوێش کەسێک بە ناوی ینسن ئامێرێکی بۆ دروست دەکات کە ئەو ئامێرە دەخرێتە ناو لاشەیەوە و ناھێلێت ساچمەکان نزیکی دڵی بکەونەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Iron Man (2008 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣.
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی ئەفغانستان
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆمیک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایرۆن مان (فیلم) تێدایە. |