ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ
ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ ناسراو بە ئەحمەد تۆفیق (١٩٣١ لە مەھاباد - ١٩٧٣ لە بەغدا)، سیاسەتوانی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق لە زیندانی ئەبووغرێب لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
عەبدوڵڵا ئیسحاقی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣١ |
مەرگ | ١٩٧٣ |
ھۆکاری مەرگ | مەرگ لە ژێر ئەشکەنجەی ڕژێمی بەعس |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ئەحمەد تۆفیق |
چالاکبوون | ١٩٤١ - ١٩٧٣ |
کار | ﺋەﻧﺪاﻣﺎﻧﯽ ڕێبەراﯾەﺗﯽ ﮐﺎﺗﯿﯽ ﺣﯿﺰب ﻟە ﮐﯚﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ یەکەم |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | ھەرگیز نەیبووە |
ژیان
دەستکاریﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقی، لە ساڵی ١٩٣١ لە گەڕەکی ھەرمەنیانی مەھاباد لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٣٨ لە خوێندنگای سەرەتایی پەھلەوی لە مەھاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. ڕووداوەکانی ١٩٤١-١٩٤٦ی مەھاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دەژمێردرێن و خۆیان لە رێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.
ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەھابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ.
پاش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١ بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆیان بگەیەننە باشووری کوردستان. ئەوە بوو سەید حەسەن کوڕی سەید حوسێنی برای و دوو خوشکەزای دیکەی بە ناوەکانی مەلا غەفوور و حەسەن ئیبراھیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد.
ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناھێنێت.
رۆژنامەنوسێک بەناوی شمیت دەڵێت: "لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری ھاوسەرگیری ھەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو".
ساڵی ١٩٧٣ ئەندامانی ڕژێمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.