زیندانی ئەبوو غرێب (بە عەرەبی: سجن أبو غریب؛ ئێستاکە پێی دەوترێ زیندانی ناوەندی بەغدا) زیندانێکی ترسناک بووە لەسەردەمی سەدام حوسەین ناوبانگی ھەبووە بە ئەشکەنجەدانی بەندکراوەکان بە جۆرەھا ئەشکەنجە، ئەو زیندانە نزیکە لە شاری ئەبوو غرێب کە ٣٢ ک لە بەغدای پایتەختی عێراق دوورە.[١]
ئەو زیندانە بەوەش ناوی دەرکرد کاتێک ھەندێ وێنە بڵاوبویەوە کە ئەشکەنجەی زیندانییەکان دەدران لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق.[٢]