یاسەمین لێڤی
یاسەمین لێڤی (بە عیبری: יסמין לוי؛ لە دایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) گۆرانیبێژ-گۆرانینووسێکی ئیسرائیلییە کە بەزمانی ئیسپانی-یەھودی دەنووسێت.
یاسەمین لێڤی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ئوورشەلیم | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
بنەچە | ئوورشەلیم، ئیسرائیل |
چەشنەکان | مۆسیقای سەفاردیک، جیھانی، فلامێنکۆ |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ-گۆرانینووس |
ئامێرەکان | Vocals |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٠-ئێستا |
کۆمپانیاکان | Adama |
وێبگە | yasminlevy |
ژیان
دەستکارییاسەمین لە خێزانێکی بنەچەی جوولەکەی سەفاردی (جووی ئیسپانی) لە دایکبووە.[١] دایک و باوکی لە. تورکیاوە کۆچیان کردبوو.[١] باوکی یتسحاق ئیسحاق لێڤی (١٩١٩–١٩٧٧) گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و ئاوازدانەر بوو لەھەمان کاتیش لێکۆڵەر بوو لە مۆسیقای لادینۆ و مێژووی جوولەکەی ئیسپانی، ھاوکات سەرنووسەری گۆڤاری (Aki Yerushalayim) بوو.[٢]
ژیانی کارکردن
دەستکاریبەھۆی جیاوازی و شێوازە سۆزدارییانەکەی، لێڤی مانایەکی نوێی بۆ گۆرانی بەزمانە کۆنەکەی یەھوودی-ئیسپانی (لادینۆ) بەخشیوە، بەجۆرێک تێکەڵەیەک و نوێگەری خستۆتە ناو ھونەری فلامێنکۆ و مۆسیقای فارسی.[٣] لەھەمان کاتیش چەندین ئامێری مۆسیقی تێکەڵکردووە لەوانە دومبک، عود، کەمانچە، چەلۆ و پیانۆ.
یەکەم ئەلبوومی یاسەمین لە ساڵی ٢٠٠٤ بەناوی ڕۆمانس و یاسەمین دەرچوو، کە پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی نوێ لە بی بی سی ڕادیۆ ٣. بۆ ساڵی دواتر، لە ٢٠٠٥ بە دەرکردنی ئەلبوومی لا جوێریا پاڵێوراوکرایەوە بۆ ھەمان خەڵات لە پۆلینی تێکەڵکێشی کەلتوور.[٤]
کارەکانی لێڤی وایانکرد کە خەڵاتی دامەزراوەی ئانا لیند ئورۆ مێدتەریان بباتەوە بۆ کارکردن لەسەر تێکەڵکێشکردنی کەلتوورەکان لەنێو سێ کەلتوور.[٥] لەمبارەیەوە لێڤی وتی:
یاسەمین لێڤی باڵیۆزی چاکەخوازە لە ڕێکخراوی بەریتانی «منداڵانی ئاشتی».
دیسکۆگرافی
دەستکاریئەلبوومەکان
دەستکاری- ٢٠٠٤: ڕۆمانس و یاسەمین (Romance & Yasmin)
- ٢٠٠٥: (La Judería)
- ٢٠٠٦: لایڤێک لە تاوەری داود، ئورشەلیم
- ٢٠٠٧: (Mano Suave)
- ٢٠٠٩: (Sentir)
- ٢٠١٢: ئازادی (Libertad) (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دەرچوو)[٧]
- ٢٠١٤: تانگۆ - (Tango) (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دەرچوو)
- ٢٠١٧: تەنیا یەک شەو (Rak Od Layla Echad)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Yasmin Levy Makes Music out of Madness». eSefarad (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Aki Yerushalayim
- ^ «Yasmin Levy: Passion from exile». London: The Independent. July 15, 2005. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە November 25, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «BBC – Radio 3 – Awards for World Music 2006 – Yasmin Levy». BBC. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «2008 Event Media Release – Yasmin Levy». Sydney Opera House. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «BBC – Awards for World Music 2007 – Yasmin Levy». BBC. لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Yasmin Levy Presenting songs from her new album, Libertad + Tanja Tzarovska: Hidden Songs of Macedonia». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاسەمین لێڤی تێدایە. |