مۆرەکان یان مۆرۆکان (بە ئیسپانی: Moro) بە موسوڵمانانی ئیسپانیا دەگوترا کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕاوە سەر تێکڵاوێک لە عەرەب، ئیسپانی و بەربەر. لە ئێستادا زۆربەی مۆرۆکان لە باکووری ڕۆژاوای ئەفریقادا دەژین.[١]

سنوورەکانی پارێزگای ڕۆمی «مۆریتانیا» بە ڕەنگی زەرد دیاری کراوە.

مۆرۆکان لە سەرەدەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمدا نیشتەجێی ناوچەیێک لە باکووری ڕۆژاوای ئەفریقا بوون کە لە ئێستادا بەشێکە لە خاکی وڵاتەکانی جەزائیر و مەغریب. مۆرۆکان لە سەدەی ھەشتی زایینی دوای ھێرش کردنە سەر نیمچەدوورگەی ئیبیریا توانیان دەسەڵاتێکی بەھێز لە ڕووی کولتووری پێک بێنن. لە سەدەی ١١ی زایینیدا مەسیحییەکان دەستیان کرد بە ھەوڵدان بۆ دیسان داگیر کردنی ئیسپانیا و لە ساڵی ١٤٩٢دا توانیان بە تەواوی مۆرۆکان شکست بدەن و دوایی بە حکوومەتەکەیان لە باشووری ئیسپانیا بھێنن. دوای ئەم ڕووداوە بە درێژایی سەد ساڵ مۆرۆکان پەنایان بردەوە بۆ باکووری ئەفریقا و دیسانەوە لەوێ نیشتەجێ بوون.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری