ھەوری یان گوڵوەنی (Gulwenî) لەچکێکی کۆنی خەڵکانیی کورد و لوڕە کە زیاتر لە بەشەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم جۆرە لەچکە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەدی دەکرێت، بەڵام زۆرتر لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان واتە کرماشان، ئیلام و لەکستان و ھەروەھا لە نێوان لوڕەکانی پارێزگای لوڕستانیش باوە.

لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان "گوڵوەنی" پێ دەوترێت، بەڵام لە زاراوەی سۆرانی "ھەوری" و لە ھەندێک ناوچەی تری کوردستان "شەدە"ی پێ دەوترێت.

گوڵوەنی ھەم بۆ پیاوان و ھەمیش بۆ ژنان باوە. لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان وەکوو ڕووسەری، ڕەشتی، مشکی، لەچک و سەروێن کەڵکی لێ گیراوە و ھەروەھا وەکوو شاڵ و دەورەملە بە دەوری ملدا دەبەسترێت و بەر سەر شاندا دەخرێت. لە ساڵانی ١٩٩٠ بەم لاوە وەکوو شێوەیەکی نوێ لە جلی ژنانە وەکوو کراسیش دەدوورێت و لە بەر دەکرێت.

لە ئازەربایجاندا دەستکاری

لە ئازەربایجاندا جۆری سەرپۆش ھەیە کە بە کەلاغەیی (Kəlağayı) دەناسرێت و لە ئاوریشم دروست دەکرێت و شێوەی چاپکردنی لەسەر قوماش ھەر وەکوو گوڵوەنییە. کەلاغایی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە پێڕستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا تۆمار کراوە.[١]

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری