ھەواڵ عوسمان
ھەواڵ عوسمان (١٩٧٧ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمەکتەرێکی بە ڕەگەز کوردی موسڵمانە.[٢] بەشی شانۆی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.[١] تا ئێستا لە ١٧ شانۆگەری بەشداری کردووە. خوشکی ھونەرمەند بەیان عوسمانە کە بە «وەنەوشە» ناسراوە،[٣] و خۆشی زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھەروەھا ھاوسەری ھونەرمەندی کۆچکردوو (پشتیوان بەدەوی)یە.
ھەواڵ عوسمان | |
---|---|
مێژووی لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
شوێنی لەدایکبوون | سلێمانی |
گرنگترین ڕۆڵەکان | ژاڵە لە درامای گەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). |
ئایین | ئیسلام |
نەتەوە | کورد |
ھاوسەر | پشتیوان نووری |
مناڵەکان | دوو کچ؛ لانی و کانی. |
دەستکاری |
ژیانی تایبەتی
دەستکاریھەواڵ عوسمان ھەر لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان، لەگەڵ (پشتیوان بەدەوی) ئاشنای دەبێت و لە ساڵی ١٩٩٥ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ پێک دەھێنێت و دەبنە خاوەنی دوو کچ بە ناوەکانی: (کانی و لانی).[٤] بەڵام پشتیوانی ھاوسەری لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات.[٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «بەوێنە.. هەواڵ عوسمان و پشتیوان لە تەمەنی لاویدا». xendan.org. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ «وێنە.. هەواڵ عوسمان لەسەر پرسی گرنگر هاتە دەنگ». speemedia.com. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ «لە ساڵیادی کۆچی دوایی پشتیوان نوریدا هەواڵ عوسمانی هاوسەریی چیدەڵێت؟». nrttv.com. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ ئ ا «كورتهیهك له ژیاننامەی هونەرمەند "پشتیوان بەدەوی" بخوێنەوە». wishe.net. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ «ئەکتەرێکی سەرەکی درامای گەردەلول کۆچی دوایی کرد». kurdistantv.net. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.