بەیان عوسمان (لەدایکبووی ١٩٨٨ لە سلێمانی، عێراق[١]) ئەکتەرێکی بە ڕەگەز کوردیی باشووری کوردستانە. پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی شانۆی تەواوکردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاری کردووە[١]. بەیان بە کارەکتەری «وەنەوشە» لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای "گەردەلوول" ناوبانگی ھونەریی پەیدا کرد و ھەر بەم ناوە ناسرا، کار گەیشتە ئەوەی بە ناوی یەکێک لە گرانبەھاترین ئۆتۆمبێلەکان بکرێت کە (لاندکرۆزەرە).[٢] دواتر لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە". [٣] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەورووپا دەژی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "وەنەوشە بە ڤیدیۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە". speemedia.com. 2023-02-23.
  2. ^ "وەنەوشە: زۆر گرینۆک و رۆمانسیم". rudaw.net. 2023-02-24.
  3. ^ "بەیان عوسمان بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت". bmctv.krd. 2023-02-24.
  4. ^ "بەوێنە.. بەیان عوسمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە". basnews.com. 2023-02-23.