ھەنار و فریشتەی مردن

ھەنار و فریشتەی مردن یان ھەنار و فریشتەی مردن (ڕاپۆرتێک لەبارەی مەحوییەوە) ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی عەتا محەممەد.[١] ئەم ڕۆمانە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە بڵاو بووەتەوە[٢] و بە یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکان پێناسە دەکرێت[٣] کە تێیدا پڕژاوەتە سەر مژارگەلێکی وەکوو: کێشەی پەنابەران، دەسەڵات و حکوومەتی کوردی، کوشتنی ژنان[٤] و ھتد.

ھەنار و فریشتەی مردن
نووسەرعەتا محەممەد
دانەری بەرگمیلانی پایک
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوکەرەوەناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠١٨
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢١٦

ناوەرۆک

دەستکاری

ھەنار و فریشتەی مردن لە درێژەی دوو ڕۆمانی دیکەی نووسەردایە، بە ناوەکانی ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان و پاسەوانانی خودا؛ کە تێیدا ئەوە دێنێتە بەرباس کە ئەوەی دەژی خۆمانین یان خود چیرۆکەکانمانە. سەربەست خەڵکی سلێمانییە و وەک کۆچبەرێک لە سوید ژیان بەسەر دەبات، ڕۆژێک ھاوڕێیەکی داوای لێ دەکات بەجێی ئەو، بۆ دۆزینەوەی بەشێک لەو چێرۆکەی، کە بەسەر چوار کەساندا دابەش کراوە، بگەڕێتەوە کوردستان و بەم شێوە یارمەتی بدات چیرۆکەکە کامڵ بێت و لە فەوتان ڕزگاری بێت.[٥]

کەسایەتییەکان

دەستکاری
  • سەربەست
  • ھەنار
  • فریشتەی مردن
  • سیروان
  • ڕێباز
  • ڕێبازی دووەم
  • سەرکەوت
  • ساکار

وەرگێڕانەکان

دەستکاری

ئەم حکوومەتە نەوتفرۆشە، کە دەیەوێت ئەو میللەتە حیز بکات، ھەر بۆ ئەوە باشە سواری بیت. پیاوێکی بەتەمەنیش لەولایەوە بەدەم خواردنەوەی چاکەیەوە وتی: «بە کەڵکی ئەوەش نایەت». دوای ئەوە کوڕە گەنجەکە باسی لەوە کرد کە لە سەردەمی شۆڕشدا ھەموو دروشمەکان دژ بە داگیرکەر بوون، بەڵام ئەوەتا، ئێستا خۆیان لە ژێرەوە وڵاتەکەیان فرۆشتووە و وەک قاچاخچی، یا خود کۆمپانییایەکی سپیکردنەوەی پارە بێت، ئاوھا بەڕێوەی دەبەن[٩]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «ھەنار و فریشتەی مردن». Kurdipedia.org.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ھەنار و فریشتەی مردن. www.goodreads.com.
  3. ^ ئەندێشە. «ژمارە ٤٢ی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا». ئەندێشە. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «بەوێنە.. ھەنار و فریشتەی مردن بڵاو دەکرێتەوە». www.pukmedia.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  5. ^ «مەرگە مەلە لە ناو "ھەنار و فریشتەی مردن"ی عەتا محەممەددا …. شۆڕش شڵماشی – Dengekan» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ dashti. «چەند کتێبێکی عەتا محەممەد بە فارسی بڵاو دەکرێتەوە». hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «سێ کتێبی عەتا محەممەد دەکرێنە فارسی». www.zamenpress.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  8. ^ کوردی، ماڵی کتێبی (۲۴ی ۰۹ی ۱۳۹۹). «ڕۆمانی «ھەنار و فریشتەی مردن» بەرھەمی عەتا محەممەد کرایە فارسی». ماڵی کتێبی کوردی. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ ھەنار و فریشتەی مردن، عەتا محەممەد، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە، ٢٠١٨.