ھێڵی کەمەرەیی

ھێڵی کەمەرەیی بریتییە لە خوڵگە و ھێڵێکی خەیاڵی گریمانەیی کە ھەردوو نیوەگۆی ھەسارەکان دەکات بە دوو لەتەوە بەیەکسانی. ھێڵی کەمەرەیی ھەسارەی زەوی زەمین دابەش دەکات بۆ دوو بەش: نیوەگۆی باکووری زەوی و نیوەگۆی باشووری زەوی. بەدیاریکراوی لە ڕوانگەی جوگرافی ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵی پانییە و بڕەکەی یەکسانە بە «سفر» کە بۆتە پێوەرێکی بنەڕەتی بۆ ھەڵسەنگاندنی کەش و ھەوای زەوی.

Line across the Earth
ھێڵی کەمەرەییی نەخشەی زەوی

درێژی ھێڵی کەمەرەیی ٤٠٬٠٧٠ کم ە کە دەکاتە (٢٤٬٨٩٨ میل بە نزیکەیی).

کەش و وەرزی کەمەرەییدەستکاری

لەسەرجەم ناوچەکانی ھێڵی کەمەرەیی و ناوچەکانی نزیکی جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت لە نێوان وەرزەکانی، چونکە پلەی گەرما بە بەردەوامی بەرزە بە درێژایی ساڵ (ھاوین)، جگە لەھەندێ ناوچەی دەگمەن نەبێت کە بەھۆی بەرزی و نزمی زەویەوە کەشێکی شێداریان دەبێت کە پێی دەڵێن وەرزی شێ (زستان نییە)، دەکرێت ناوچە کەمەرەیییەکان دابەش بکەین بۆ دوو وەرز: وەرزی وشکاوی و وەرزی شێداری.[١] زۆرینەی ناوچەکانی نزیک لە ھێڵی کەمەرەیی شێدارن بە درێژایی ساڵ ھەروەھا ھەندێک جیاکاری وەرزیشیان ھەیە ئەمەش بەھۆی جیاوازی بەرزو نزمی و دوور و نزیکیان لە دەریا و زەریاکان، زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکانی زەوی بە ئاو داپۆشراون. بەرزترین خاڵی زەوی لە ھێڵی کەمەرەیی لە ئیکوادۆرە کە ٤٦٩٠ مەتر بەرزە کەوتۆتە سەرھێڵی پانی سفر و ھێڵی درێژی ٧٧٬٥٩٬٣٣.

وڵاتە کەمەرەیییەکاندەستکاری

وڵاتانی کەمەرەیی ئەوانەی کەوتوونەتە سەر ھێڵی کەمەرەیی بریتین لە:گابوون ،کۆنگۆ ،ئۆگەندا ،کینیا ،سۆماڵ، ئەندۆنیزیا ،ئیکوادۆر ،بەڕازیل ،کۆڵۆمبیا.

جیۆدیسیای ھێڵی کەمەرەییدەستکاری

ھێڵی کەمەرەیی بڕێکی نەگۆڕە کە سفرە. بەھۆیەوە دووری شوێنەکان دیاری دەکرێت لە جەمسەرەکانی زەویەوە، ھەروەھا ھێڵەکانی درێژی دەیبڕن کە بەھۆیەوە شوێنی وڵاتانی پێ دیاری دەکرێت لەبارەی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوا. درێژی ھێڵی کەمەرەیی ٤٠٬٠٧٦ کم ە، ھەروەھا درێژی ھێڵەکانی درێژی ١١١٬٣٢کم. دەکرێت دووریمان لە ھێڵی کەمەرەیی دیاری بکەین بەھۆی ئەستێرەی جەمسەرەوە. ھەروەھا لە سەر ھێڵی کەمەرەیی ئەستێرەی باکوور (ئەستێرەی جەمسەر) نابینرێت، بۆیە زۆرینەی دەریاوانان کاتێک ئەستێرەی باکوور نابینن ئەوە دەزانن کە لەسەر ھێڵی کەمەرەیی یان نیوەگۆی باشووری زەویین.

کەش و ھەوای کەمەرەییدەستکاری

دیاری کردنی کەش و ھەوای ناوچە کەمەرەیییەکان پشت دەبەستێت بە بەرزی و نزمیان لەگەڵ دووری و نزیکیان لە دەریا و زەریاکانەوە، زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکان زەوی تەخت و نیشتەنیین، بارانی بە چڕی لێ دەبارێت و پلەی گەرمیشی بەرز و نەگۆڕە بەدرێژایی ساڵ. جگە لە کەناراوەکانی خۆڕھەڵاتی ئەفریقا کە ھیچ بڕە بارانێکی لێ نابارێت و زەویەکی وشکی ھەیە.[٢] ھەروەھا شوێنێکی ترمان ھەیە لە سەر ھێڵی کەمەرەیی کە بەھۆی بەرزییەوە کە ٢٬٨٥٠ م بەرزە لە ئیکوادۆر ھەڵکەوتووە پلەی گەرما ناگۆڕدرێت کە ١٤ پلەی سلیلیزییە، کە بەھۆیەوە بە ساردترین شوێنی کەمەرەیی دادەنرێت.

پاڵەپەستۆی کەش و بادەستکاری

ناوچە کەمەرەیییەکان لەژێر پاڵەپەستۆی نزمی ھەوا دان کە پێی دەڵێن گەرمەتاو، کە بەھۆیەوە پلەی گەرمی بە بەردەوامی بەرزە و ئاراستەی بایەکان بەردەوام بەرەو ژوور ھەڵدەکشێن، وە بەھۆی تایبەتمەندی «ھەڵگرتنی با»کە تۆزێکی زۆر لەخۆ دەگرێت پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەکاتەوە، ھەروەھا ڕێژەی شێ زۆر دادەبەزێنێت ، بەھۆیەوە پاڵەپەستۆ بەرەو ڕێژەی نزمتر دەڕوا. ھەروەھا ھەرێمەکانی کەمەرەیی بایان ھەیە، پێی دەڵێن بای ھەرێمی، کە تەندرووستی مرۆڤ ناجێگیر دەکات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شێ دەکات. ئەم ھەڵکردنی بایە سەرجەم ھەرێمەکان دەگرێتەوە؛ جوولەی بایەکان بەھۆی گەرماوە کەم دەبێت کە لەئەنجامدا پاڵەپەستۆش نزم دەبێتەوە. ئەم بارودۆخە پتر دەبێت بە نزیک بوونەوەی زیاتر لە ھێڵی سفری کەمەرەیی، کە تێیدا جولەی ھەوا تەواو ڕادەوەستێت، بەمەش بایەکان وەک ستوون بەرەو سەرەوە دەڕۆن کە لمێکی زۆریان لەگەڵ خۆیان ھەڵگرتووە. ھێز و توانای بایەکە تاوەکو بەرزتر بێتەوە فراوانتر و بەھێزتر دەبێت تا دەگاتە چینە بەرزەکانی کەش لەو شوێنە بەرزەفڕانەی کە پلەی گەرمی نزمە کە بەھۆیەوە بایەکە بەو لمەش کە ھەڵی گرتووە دەگۆڕدرێن بۆ بارانێکی بەلێزمە و لەناوچەکانی دەورووبەری دایدەبارێنێت . بەڵام تاوەکو لە ھێڵی سفری کەمەرەیی دوور بکەوینەوە دەبینین ئەم پاڵەپەستۆیەی ھەوا بەرزتر دەبێتەوە بەجۆرێک ھەست بە جیاوازییەکەی دەکرێت؛ کە بڕی خێرایی با زیاترە و ھەست بە بای بازرگانی دەکەین، کە بایەکی ڕێکە و بە پوختی جولە دەکات بەتایبەت لەسەر ڕووی دەریاکان کە ئاوی بەھەڵم بووی سەر دەریاکان لەگەڵ خۆی دەھێنێت بۆ سەر وشکانی و دایدەبارێنێت .

پلەی گەرمادەستکاری

پلەی گەرما لە زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکان بەرزە، جۆرە کەشێکی تایبەتی ھەیە کە پێی دەڵێن کەش و ھەوای کەمەرەیی، زۆر گەرمە، بە درێژایی ساڵ، بەجۆرێک بەھیچ شێوەیەک لە ٢٧ سلیلیزی زیاتر دانابەزێت؛ ھەست بە وەرزەکانی ساڵ ناکرێت؛ ھەروەھا خۆڕ زۆر نزیکە لە ڕووی زەوی. کە بەشێوەی ستوونی تیشکەکەی بەر زەوی دەکەوێت، بە تایبەت ئەوکاتانەی کە خۆڕ ڕاستەوخۆ دەگاتە سەر ھێڵی سفری کەمەرەیی.

باران باریندەستکاری

بەگشتی ئەوبارانانەی لە ناوچە کەمەرەیییەکان دەبارێت بارانی بەلێزمە و خوڕن کە پێیان دەڵێن «شەستەباران»، ئەمەش بەھۆی چڕی ئەو لم و خۆڵانەیە کە بایەکان ھەڵیانگرتووە، بەھۆی ئەوەی بایەکان لە ناوچە وشکاوەکییەکان بەشێوەی ستوون بەرەو بەرزی ھەڵدەکشێن، لەگەڵ خۆیان خۆڵێکی زۆر دەبەن بۆ چینە بەرزەکان کاتێک دەگەنە پلەی گەرمی نزم دەگۆڕدرێن بۆ باران و لە ناوچەکانی نزیک ھێڵی کەمەرەیی دایدەبارێنن. بۆیە دەبینین لەبەرە بەیانێکی زوودا تەم و مژ درووستدەکەن،[٣] لەگەڵ ھەڵھاتنی خۆڕ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما نامینێن و لەسەر ڕووی زەویەکان دەنیشن (بڕوانە سەرچاوەی ئاوی ڕووەکەکانی بیابانی ئەتەکاما)، پلەی گەرما لەھەر ساتێکدا یەک پلەی سلیلیزی بەرزدەبێتەوە بە ڕووبەری ١٠٠ مەتر، بەمە ھەوایەکە بەرەو بەرزی دەڕوا و ھەندێک لە تەمەکان لەگەڵ خۆی دەبات و لەگەڵ گەردەتۆزەکانی بای گەرم تێکەڵ دەبن و دەبنە باران بۆیە لەھەندێک شوێنی کەمەرەیی بە بەردەوامی باران دەبارێت بە درێژایی ساڵ، بارانەکان بە ڕێکی و بە ڕێکخراوەیی دێنە خوارەوە ھەموو ڕۆژێک لەھەمان ساتدا، ئەمە چۆتە ناو کەلتوری دانیشتوانەکانەوە بەجۆرێک دەزانن کەی دەبارێت و کەی تەواو دەبێت، بۆیە زۆر جاران لەنێوان خۆیان دەڵێن “بە نیازی دیدار تا دوای باران".

نموونەی ھەندێک ھەرێمی کەمەرەییدەستکاری

ھەرێمی ئاوەزێی ئەمازۆندەستکاری

ھەرێمی ئەمازۆن کەوتۆتە ئەمەریکای باشوور (بڕوانە شێوەی ڕووباری ئەمازۆن)، ئەم ھەرێمە زۆرینەی خاکی بەڕازیل و بەشێکی بۆلیڤیا و پێروو و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا و فەنزەوێلا و گینیا پێکدێنێت . زەویەکی دەشتەنییە لەبەری خۆڕھەڵاتدا بۆیە پێشی کراوەیە بۆ بای بازرگانی کە بارانێکی زۆری لەگەڵ خۆی ھێناوە لە زەریای ئەتڵەسی، بۆیە بارانێکی ڕێکی لێ دەبارێت بە درێژایی ساڵدا لەھەموو بەشەکانی. بۆنموونە ڕێژەی باران بارینی ساڵانە لە شاری پارا(Para)دەگاتە (٢١٨سم)؛ ھەروەھا لە شاری مەناوس (Manaus)دەگاتە (١٦٥سم). ئەم ڕێژەیە زیاتر دەبێت تاوەکوو زیاتر بچیتە ناو قۆڵایی ئەمازۆن و نزیک ببیتەوە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز، بۆ نموونە لە شارێکی وەک ئیکیتۆس(Iquitos)لە پێروو ڕێژەی باران دەگاتە (٢٥٠سم).

ھەرێمی ئاوەزێی کۆنگۆدەستکاری

ناوچەی کۆنگۆ کەوتۆتە ناوجەرگەی کیشوەری ئەفریقا (بڕوانە شێوەی ڕووباری کۆنگۆ). زۆرینەی بەشەکانی کۆنگۆ کەش و ھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە؛ بۆ نموونە لەباکووری کۆنگۆ تا دەگاتە ھێڵی پلە پێنجی کەمەرەیی پلەی گەرما لە ٢٦ سلیلیزی جێگیر بووە. جیاوازی پلەی گەرمای ھەموو کۆنگۆ لەساڵێکدا تەنھا دوو پلەیە بەڵام جیاوازی گەرمای نێوان شەو و ڕۆژی ١٢ پلەی سەدییە. باران لە کۆنگۆ بەردەوام دەبارێت ساڵانە ڕێژەی بارینی (١٥٠سم).

ھەرێمی کەناراوەکانی گانادەستکاری

ھەرێمە کەناراوەکانی گانا کەوتۆتە بەری خۆڕئاوای کیشوەری ئەفریقا (بڕوانە نەخشەی گانا)، کەوتۆتە بەری باکووری ھێڵی کەمەرەیی زەوی (٥ تا ١٠ پلەی پانی)، کەش و ھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە. ڕێژەی باران بارینی بەرزە ساڵانە (٤٢٥سم) بارانی لێ دەبارێت، بەتایبەت کاتێک دەکەوێتە بەر شەپۆڵی بای باشووری خۆڕئاوا کە لە زەریای ئەتلەسییەوە ئاوێکی زۆری ھەڵگرتووە. ئەم باران بارینە ناوچەکانی کەنداوی گینیاش دەگرێتەوە بە درێژایی ساڵ، ساڵانە بڕی (١٢٠٠سم) بارانی لێ دەبارێت.

ھێڵی کەمەرەیی ئاسمانیدەستکاری

ھەروەک ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵێکی گریمانەیی زانستییە بەڵام کەوتۆتە سەر ڕووی ئاسمان، بەھۆیەوە شوێن و جولەی ئەستێرەکان دیاری دەکەین بۆ پتر زانیاری بڕوانە گەردوون و ئاسمان ناسی.

ھێڵی کەمەرەیی موگناتیسیدەستکاری

ھێڵێکی گریمانەیی فیزیایییە، بۆ دیاریکردنی توانستی ھێزی کێشکردنی زەوی سوودی لێ دەبینرێت بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە زانستی فیزیا.

ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە سەر ھێڵی کەمەرەییدەستکاری

ھێڵی کەمەرەیی بە وشکانی و دەریادا ڕەت دەبێت بۆیە ١٤ وڵات و چەندین ئاوی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت ئەم خشتەیە زانیاری باشتری تێدایە:

پۆتانەکان وڵاتەکان، ھەرێمەکان یان دەریاکان تێبینییەکان
0°N 0°E / 0°N 0°E / 0; 0 ئۆقیانووسی ئاتلانتیک کەنداوی گینیا
0°0′N 6°31′E / 0.000°N 6.517°E / 0.000; 6.517   ساوتومێ و پرینسیپی Ilhéu das Rolas
0°0′N 9°21′E / 0.000°N 9.350°E / 0.000; 9.350   گابۆن passes ٨٫٩ کیلۆمەتر (٥٫٥ mi) south of Ayem, ١٠٫٦ کیلۆمەتر (٦٫٦ mi) north of Mayene, Booue
0°0′N 13°56′E / 0.000°N 13.933°E / 0.000; 13.933   کۆماری کۆنگۆ مرورا عبر the town of ماكوا .
0°0′N 17°46′E / 0.000°N 17.767°E / 0.000; 17.767   کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ Passing ٩ کیلۆمەتر (٥٫٦ mi) south of central پۆتمبۆ  
0°0′N 29°43′E / 0.000°N 29.717°E / 0.000; 29.717   ئوگاندا Passing ٣٢ کیلۆمەتر (٢٠ mi) south of central کامپالا
0°0′N 32°22′E / 0.000°N 32.367°E / 0.000; 32.367 دەریاچەی ڤیکتۆریا style="background:#b0e0e6;"   ئوگاندا
0°0′N 34°0′E / 0.000°N 34.000°E / 0.000; 34.000   کینیا ٦ کیلۆمەتر (٣٫٧ mi) north of central کیزیمۆ
0°0′N 41°0′E / 0.000°N 41.000°E / 0.000; 41.000   سۆمالیا كيسمايۆ
0°0′N 42°53′E / 0.000°N 42.883°E / 0.000; 42.883 ئۆقیانووسی ھیند Passing between Huvadhu Atoll و فوملك of the   مالدیڤ
0°0′N 98°12′E / 0.000°N 98.200°E / 0.000; 98.200   ئیندۆنیزیا The دوورگەکانی پاتۆ, سۆمەترە و دوورگەکانی لینگا
0°0′N 104°34′E / 0.000°N 104.567°E / 0.000; 104.567 نۆکەندی کاریماتا
0°0′N 109°9′E / 0.000°N 109.150°E / 0.000; 109.150   ئیندۆنیزیا پۆرنیۆ
0°0′N 117°30′E / 0.000°N 117.500°E / 0.000; 117.500 تەنگەبەری ماکاسار
0°0′N 119°40′E / 0.000°N 119.667°E / 0.000; 119.667   ئیندۆنیزیا سولاوسي
0°0′N 120°5′E / 0.000°N 120.083°E / 0.000; 120.083 Gulf of Tomini
0°0′N 124°0′E / 0.000°N 124.000°E / 0.000; 124.000 دەریای مالۆکا
0°0′N 127°24′E / 0.000°N 127.400°E / 0.000; 127.400   ئیندۆنیزیا Kayoa و هالماهيرا islands
0°0′N 127°53′E / 0.000°N 127.883°E / 0.000; 127.883 دەریای هەلماهەرا
0°0′N 129°20′E / 0.000°N 129.333°E / 0.000; 129.333   ئیندۆنیزیا گێبی و دوورگەی کێوی
0°0′N 129°21′E / 0.000°N 129.350°E / 0.000; 129.350 ئۆقیانووسی ئارام Passing between Aranuka و Nonouti atolls,   کیریباس (في 0°0′N 173°40′E / 0.000°N 173.667°E / 0.000; 173.667)
0°0′N 80°6′W / 0.000°N 80.100°W / 0.000; -80.100   ئێکوادۆر Passing ٢٤ کیلۆمەتر (١٥ mi) north of central کیتۆ, near سيوداد ميتاد دل موندو

Also, جزيرة إيزابيلا in the دوورگەکانی گالاپاگۆس
0°0′N 75°32′W / 0.000°N 75.533°W / 0.000; -75.533   کۆلۆمبیا Passing ٤٫٣ کیلۆمەتر (٢٫٧ mi) شمالي border with پێروو
0°0′N 70°3′W / 0.000°N 70.050°W / 0.000; -70.050   بەڕازیل ئەمازۆن

ڕۆرایما

پارا

ئەمابا
0°0′N 49°21′W / 0.000°N 49.350°W / 0.000; -49.350 ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە the Perigoso Canal on the mouth of the ئەمازۆن (ڕووبار)

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری