ھێڵی ئاسنینی قەزوین
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھێڵی ئاسنینی قەزوین (ھەروەھا پێی دەوترێت ھێڵی ئاسنینی ئاسیای ناوەڕاست، بە ڕووسی: Среннеаиатскаракар арлееннааи лерогааа) ڕێچکەیەکی ئاسنینی ستراتیژییە کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم دروستکراوە بەناوجەرگەی ئاسیای ناوەڕاست و باکووری خۆڕئاوای ئاسیا ڕەت دەبێت. لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیاوە دروست کراوە، ئەم ھێڵە لە ساڵی ١٨٧٩ دەست بە دروستکردنی کرا بەمەبەستی سەربازی بۆ ئاسانکاری سوپای ڕووسیای ئیمپریالی دژ بە کردەوەکانی بەرھەڵستکاری و خەباتی نەتەوایەتی گەڵانی ناوچەکە بۆ حوکمی خۆیان. ھەروەھا وەکو چەکێکی کاریگەر و بەھێز بوو دژی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و ڕێگریکردنیان لە دەست بەسەرداگرتنی ناوچەکە[١].
مێژوو
دەستکاریدروستکردن
دەستکاریئەم ھێڵە لە ساڵی ١٨٧٩ لە ھێڵێکی ئاسنی تەسکی پێوانەیی بۆ گیزلاربات دەستی پێکرد ئەمیش پەیوەندی ھەبوو بە جموجۆڵی سەربازی ڕووسی لە ترانسکاسپیا دواتر لەژێر دەستی جەنەڕاڵ میخائیل سکۆبلێڤ خێرا جۆری ھێڵەکە گۆڕدرا بۆ پێوەری ستانداردی ڕووسی کە پێنج پێ بوو، ھەروەھا دروستکردن لە ڕێگەی عەشق ئاباد و مێرڤ (ماری ئەمڕۆ) لە ساڵی ١٨٨٦ دا لەژێر سایەی جەنەراڵ میشێل نیکۆلایڤیچ ئاننکۆف تەواو بوو، ھێڵەکە لە ئوزون-ئادا لە دەریای قەزوینەوە دەستی پێدەکرد و لە بەندەری کراسنۆڤۆدسک کۆتایی دەھات، دواتر ھێڵە ئاسنینەکە لە ساڵی ١٨٨٨ دا لە ڕێگەی بوخاراوە گەیشتە سەمەرقەند و لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵ وەستان دواتر لە ساڵی ١٨٩٨تا تەشقەند و ئەندیجان درێژکرایەوە. پردی ھەمیشەیی لەسەر ئۆکس (ئەمەو-دەریا) تا ساڵی ١٩٠١ تەواو نەبوو، چونکە بەھۆی لافاوەوە ھەموو ساڵێک تەختە و خشتی چیمەنتۆکان تێک دەچوون دواتر لە ١٩٠٥ کاری پردەکە بە تۆکمەیی تەواو بوو، لە ساڵی ١٩٠٦ ھێڵی ئاسنینی سەربازی تەشقەند وکراسنۆڤۆدسک بەیەکەوە بەسترانەوە لەوێشەوە بۆ باکۆ لە ئازەربایجان، دواتر بەھۆی کاشینک شەمەندەفەرەکان بە تۆڕی ھێڵی ئاسنینی دیکەی ڕوسی و ئەوروپی تەواو بوون[٢].
کاریگەری ئابووری
دەستکاریھێڵە ئاسنینەکە کاریگەری گەورەی خستە سەر بەرزبوونەوەی بەرھەم ھینانی پەمۆ لە ناوچەکە تەنھا لە ساڵی ١٨٨٨ بەرھەمی پەمۆ لە ٣٥٨٨٠٢٥ پۆد بۆ ٨٧٣٠٩٢٥ پۆد بەرزبوویەوە. ھەروەھا ماددەی شەکر و کێرۆسین و دار و ئاسن و بیناسازی ھاوردەی ناوچەکە کرا. ئەم ژمارە بازرگانییە بەرزانە لەلایەن نیکۆلای ڕۆزنباخ - ەوە پەرەی پێدرا کە پاڕێزگاری ناوچەکە بوو . .
شۆڕش و شەڕی ناوخۆ
دەستکاریھێڵی ئاسنین گرنگترین ئامرازی پەیوەندی بوو لە ناوچەکەدا و کرێکارانی سەر ھێڵی ئاسنینەکەش بوونە چالاکوانی سەرەکی لە سەردەمی شۆڕشی ڕووسیادا. سی و پێنج کرێکاری ھێڵی ئاسنینەکە بۆیەکەم جار لە ٢ی ئازاری ١٩١٧ ھەڵمەتی شۆڕشیان ڕاگەیاند و شاری تەشقەندیان بە فەرمی خستە سەر یەکێتی سۆڤیەت.
کرێکارانی ھێڵی ئاسنین و کاسبکاران ڕۆڵێکی گرنگیان لە جەنگی ناوخۆی ڕووسیادا گێڕا، کاتێک سەربازەکانی سوپای ھیندی بەریتانیا ھێرشیان کردە سەر ھێڵە ئاسنینەکە لەلایەن کرێکارانی ھێڵەکەوە گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت[٣].
لەژێر سایەی یەکێتی سۆڤیەتدا
دەستکاریلە سەردەمی سۆڤیەت خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ھێڵەکە بەردەوام بوو
ڕێچکە
دەستکاریھێڵی ئاسنینەکە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریای قەزوین لە تورکمانباشی (کراسنۆڤۆدسک) دەست پێ دەکات و بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات، لە قەراغی بیابانی قەرەقووم-ەوە دەچێت بۆ وێستگەی سەرەکی لۆکۆمۆتیڤ لە شاری بێرێکت (پێشتر گازەندەژیک) کە نزیکەی ٣٤٠ کم (٢١١ میل) درێژ دەبێت. ھەروەھا لەم خاڵەدا ھێڵی ئاسنی قەزوین و ھێڵی ئاسنی باشووری کە تازە دروستکراوە، باکوور و باشووری ترانشال بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە ڕووسیا و کازاخستان و تورکمانستان و ئێران بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە کەنداوی فارس کۆتایی دێت، ڕێگاکە بە تەریب لەگەڵ کەناڵی قەرەقووم درێژدەبێتەوە و بە عەشق ئاباد (ئەشخەباد) دا تێدەپەڕێت و لە باشووری ڕۆژھەڵاتیش بەردەوام دەبێت بەرەو سنووری ئێران. لە ئێرانیش لە وێستگەی سەراخ و تەوس دەڕوا بۆ مەشھەد. لە شاری تێدژنەوە، ھێڵی قەزوین بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات لە ڕێگەی ماری (مێرڤ) ەوە بەرەو سنووری ئەفغانستان دەڕوات.
ھێڵی قەزوین لە (تورکمان ئاباد) لە ڕێگەی بوخاراوە بەرەو ترمیز و دووشەنبە دەچێت (١٩١٠) پاشان بەرەو سەمەرقەند بەڕێ دەکەوێت. لە سیرداریۆ کە لە ڕووباری سیرێ دەریا دەپەڕێت، لقێک بەرەو ڕۆژھەڵات بەرەو دۆڵی پیتوی فێرگانا دەڕوات. لە وێوە ھێڵی ئاسنینە کە بە ڕدە وامە تا دەگاتە تەشقەند لەوێشەوە ھێڵی دیکەی ئاسنین ھێڵی قەزوین بە باکووری ڕۆژاوا بەرەو کازاخستان دەبات لەوێشەوە ھێڵی ئاسنینی تورکستان بەرەو - سیبریا بۆ نۆڤوسیبیرسک دەڕوات.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێڵی ئاسنینی قەزوین تێدایە. |