ھێڵسینگ

زنجیرە مانگای ژاپۆنی

ھێڵسینگ یان دۆزەخییەکان (بە ژاپۆنی: ヘルシング، لاتینی: Herushingu) زنجیرە مانگای ژاپۆنییە کە لەلایەن کۆتا ھیرانۆ نووسراوە، لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨،[١] لە گۆڤاری شای گەنج ئارس بڵاوکراوەتەوە، و لە ١٠ بەرگ پێکھاتووە، لەلایەن ستۆدیۆی گۆنزۆ کراوە بە ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی، ئەنیمێکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ تا ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ پەخشکرا و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتبوو، پاشان مانگاکە بەرھەم ھێنرا بۆ زنجیرەی ئۆڤا کە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٠٦ تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بەردەوام بوو و لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتبوو.[٢]

هێڵسینگ
سەرناوHELLSING
کاری وەرگیراوHellsing، Hellsing Ultimate
چەشنئەنیمێ و مانگای درامایی، ئەنیمێ و مانگای ئەکشن، ئەنیمێ و مانگای ترسناک، فەنتازیای تاریک، ئەنیمێ و مانگای خوێنمژ
دانەرکۆتا ھیرانۆ
بڵاوکەرەوەشۆنن گاھۆشا
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانژاپۆنی
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧
پێڕستی کەساتییەکانخشتەی کەسایەتییەکانی ھێڵسینگ
بڵاوکراوەتەوە لەشای گەنج ئارس
مەبەستی گشتیسێینن مانگا
Plot expanded inھێڵسینگ: بەیانی
زنجیرەفیلمHellsing

چیرۆک دەستکاری

ناوی ھێڵسینگ لەسەر ناوی ڕێکخراوی شاھانەی سوارەکانی پرۆتستانت بووە کە لە سەرەتادا لەلایەن ئەبراھام ڤان ھێڵسینگەوە سەرکردایەتی دەکرا. ئەرکی ھێڵسینگ گەڕان و لەناوبردنی ئەو نەمرانە و ھێزە سەروو سرووشتییە خراپەکارەکانە کە ھەڕەشە لە شاژن و وڵات دەکەن. ئەم ڕێکخراوە لە ئێستادا لەلایەن سێر ئینتیگرە فێربروک وینگەیتس ھێڵسینگەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە لە منداڵیدا سەرکردایەتی ھێڵسینگی بۆ ماوەتەوە لە دوای مردنی باوکی. کاتێک مردنی باوکی بینی لە منداڵێکی بێتاوان و شەرمنەوە گۆڕا بۆ ھێزێکی کوشندە. ئەو لەلایەن خزمەتکاری دڵسۆزی بنەماڵەی ھێڵسینگ واڵتەر سی دۆرنزەوە دەپارێزرێت کە خۆی لە خۆیدا دووژمنێکی کوشندەیە، ھەروەھا ئالوکارد، ڕەسەنترین و بەھێزترین خوێنمژ، کە دوای شکستەکەی لەلایەن ڤان ھێڵسینگەوە سوێندی ملکەچی بۆ بنەماڵەی ھێڵسینگ خوارد پێش سەد ساڵ لە جەنگی جیھانیی دووەم. چیرۆکەکە ڕوودەدات کاتێک ئەم پارێزەرانە لە سەرەتای چیرۆکەکەدا ئەفسەری پێشووی پۆلیس سێراس ڤیکتۆریاش بەشداری دەکات کە لەلایەن ئالوکاردەوە کرا بە خوێنمژ. لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکانی پەیوەست بە مردووە زیندووەکان لە ئینگلتەرا و ھەموو جیھان، ئینتیگرافی بۆی دەردەکەوێت کە پاشماوەی کۆمەڵەیەکی نازی بەناوی میلینیۆم ھێشتا بوونیان ھەیە و بەنیازن ئەڵمانیای نازی زیندوو بکەنەوە بە دروستکردنی کەتیبەیەک لە خوێنمژەکان. میلینیۆم و ھێڵسینگ و بەشی ڤاتیکان سێزدەھەمی ئیسکارۆتی لە شەڕێکی سێلایەنەی کۆتایی جیھان لە لەندەن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و میلینیۆم ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا دەکات: لەناوبردنی ئالوکاردی سەرکردەی خوێنمژەکان، کۆتاییھێنان بەو دووژمنایەتییەی کە لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دەستیپێکردبوو.

ڕاگەیاندنەکان دەستکاری

مانگا دەستکاری

لەلایەنکۆتا ھیرانۆوە نووسراوە و وێنا کراوە، ھێڵسینگ بۆ ماوەی یازدە ساڵ لە گۆڤاری مانگای سێینێنی شۆنن گاھۆشای شای گەنج لە مانگی ئایاری ١٩٩٧ تا ئەیلوولی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، شۆنن گاھۆشا ٨٩ بەشی تاکی کۆکردووەتەوە بۆ دە بەرگی تانکۆبۆن، کە لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨ تا ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ بڵاوکراونەتەوە.

لە ئەمریکای باکوور، زنجیرەکە مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای دارک ھۆرس کۆمیکسەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرت، دە بەرگەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ تا ١٩ی ئایاری ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، کۆمپانیای دارک ھۆرس کۆمیکس ڕای گەیاند کە دووبارە زنجیرەکە لە چاپێکی سێ بەرگی دیلۆکسدا بڵاودەکەنەوە، کە ھەریەکەیان زیاتر لە ٦٠٠ لاپەڕەیە. بەرگەکانی لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠، تا ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە.

چوانگ یی لە سەنگافورە مۆڵەتی زنجیرەکەی بە زمانی ئینگلیزی داوە. مادمان ئینتەرتەینمەنت زنجیرەکەی لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بڵاوکردەوە.

کرۆسفایر دەستکاری

چیرۆکی کرۆسفایر چیرۆکێکی سێ بەشییە و یەک دیمەن، کە لە گۆڤاری کۆمیک ماستەری کرۆسفایر ھۆبی ژاپۆن بڵاوکراوەتەوە. باس لە ھاینکل وۆڵف و یومی تاکاگی دەکات کە قەشەیەکی کاسۆلیکی و بکوژێکە لە ڕێکخراوی ئیسکاریۆت کاردەکات. ئەوان خۆیان بە «بریکارە دوونیاییەکان بۆ سزای خودایی» ناودەبەن. ھەروەھا کرۆسفایر نەخشی ئەلێکساندەر ئەندەرسۆن و ئێنریکۆ ماکسوێڵ سەرۆکی ئیسکاریۆتی تێدایە. لە سەرانسەری سێ بەشەکەدا، ھاینکڵ و یومی ڕووبەڕووی دژایەتی جۆراوجۆر دەبنەوە، لەوانە تیرۆریستە ئیسلامییەکان، شۆڕشگێڕە کۆمۆنیستەکان و لە کۆتاییدا، کۆمەڵەیەکی بتپەرستی نامۆ. کرۆسفایر وەک کارێکی لاوەکی لەلایەن کۆتا ھیرانۆوە وەستێندرا، بەڵام لە سێ بەرگی یەکەمی ھێڵسینگ وەک کارێکی زیادە بڵاوکرایەوە. کرۆسفایر وەرگێڕدرا بۆ سیدییەکی درامایی و لە فیلمەکانی ھێڵسینگ ئولتیمێت ئۆڤا ٦ و ٧دا جێگیرکرا.

ھێڵسینگ: بەیانی دەستکاری

زنجیرەیەکە سێ ئەڵقە پێکھاتووە، بە ناوی «Hellsing: The Dawn-ھێڵسینگ: بەیانی»، لە «شای گەنج ئارس زۆکین» بڵاوکرایەوە (دواتر لە شای گەنج ئارس+ پێش ئەوەی بوەستێنرێت)، لەگەڵ شەش بەش کە لە ئازاری ٢٠٠٢ تا ئازاری ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە؛ زنجیرەکە بە ناتەواوی ماوەتەوە. کەسایەتییەکانی واڵتەر سی دۆرنێز و ئالوکاردی تەمەن چواردە ساڵانە لە شێوەی کچێکی گەنجدا، لە ئەیلوولی ١٩٤٤، لەکاتی ڕاپەڕینی وارشۆدا، ھێرش دەکەنە سەر بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی میلینیۆم لە پۆڵەندا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی نازییەکاندایە.

ئەنیمێ دەستکاری

مانگاکە لەلایەن گۆنزۆوە گۆڕدرا بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ کە سێزدە ئەڵقەی تێدابوو. زنجیرەکە لەلایەن یاسونۆری ئوراتا دەرھێنراوە، لەژێر ڕێنوێنی سەرەکی ئومانۆسوک ئیدا و لە نووسینی چیاکی ج. کۆناکا. زنجیرەکە ھەمان کەسایەتی و ڕێکخستنەکان بەکاردەھێنێت، بەڵام چیرۆکێکی جیاواز لە سەرچاوەی مانگاکە دەگێڕێتەوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ تا ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ لە کەناڵی فوجی تیڤی پەخشکرا تەوەرەکە بریتییە لە «Logos Naki World» (ロ ゴ ス な き ワ ー ル ド ، Rogosu Naki Wārudo، «جیھانێک بەبێ ھێما») لە نووسینی یاسوشی ئیشی و تەوەری کۆتایی «درەوشانەوە»یە لە نووسینی مستەر بیگ.

لە ئەمریکای باکوور، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆمپانیای پایۆنێر ئینتەرتەینمەنتەوە (دواتر لەلایەن Geneon USA) مۆڵەتی پێدرا. چوار سێتی دیڤیدی لە نێوان ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٢ و ٢١ی کانوون دووەمی ٢٠٠٣ بڵاوکرانەوە. زنجیرەکە لە ئەمریکا لە کەناڵی ئینکۆر ئەکشن ستارس! دواتر زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای فەنیمەیشن لە ساڵی ٢٠١٠ کڕدرا؛ زنجیرەکەیان لەسەر کۆمەڵە دیڤیدییەکی تەواو لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوکردەوە.

لە شانشینی یەکگرتوو بۆ یەکەمجار زنجیرەکە مۆڵەتی لەلایەن کۆمپانیای ئەی دی ڤی فیلمزەوە وەرگرت، کە چوار دیڤیدی لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٣ تا ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بڵاوکردەوە، دواتر زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای مانگا ئینتەرتەینمەنتەوە مۆڵەتی وەرگرت و لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ لەسەر سندووقێکی چوار دیسک بڵاوکرایەوە. لە ئوسترالیا و نیوزلەندا، زنجیرەکە مۆڵەتی لەلایەن کۆمپانیای مادمان ئینتەرتەینمەنت وەرگرتووە، کە چوار دیڤیدی لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ و ١١ی شوباتی ٢٠٠٣ بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hellsing Manga Ends as Hirano Plans New Work Next Year". تۆڕی ھەواڵەکانی ئەنیمێ. October 1, 2008. Retrieved October 12, 2008.
  2. ^ "Hellsing Package". Geneon Entertainment. Retrieved September 13, 2008. ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

ویکی ئینگلیزی