ھێنری پۆینکارێ
ژول هێنری پۆینکاری (بە فەڕەنسی : Jules Henri Poincaré) هێنری پۆینکارێ لە ٢٩ی نیسانی ١٨٥٤ - ١٧ی تەمموزی ١٩١٢ی زایینی لەدایک بووە)، یەکێکە لە زانا هەرە لێهاتووەکانی فەرەنسی لە بواری بیرکاری و فیزیای تیۆری، هەروەها یەکێکە لە فەیلەسوفەکان لە زانست، زۆرجار پۆینکارێ وەک دوا زانای گشتگیر وەسف دەکرێت - دوای گاوس - کە توانیویەتی لە لقە جیاوازەکانی بیرکاری تێبگات و بەشداری بکات. هەروەها پۆینکارێ بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی تۆپۆلۆژی دادەنرێت.[٢]
[٣]
هێنری پۆینکارێ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی نیسانی ١٨٥٤ [١] |
مەرگ | ١٧ی تەمموزی ١٩١٢ (تەمەن ٥٨ ساڵ) |
پیشە | بیرکار، فەیلەسوف، فەلەکناس، فیزیا، ئەندازیار، فەیلەسوفی زانست، تۆپۆلۆژیست، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، و پۆلیمات |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
ئەو گروپانەی پۆینکارێ کە لە فیزیا و بیرکاریدا بەکاردەهێنرێن، بە ناوی ئەوەوە ناونراون.
ژیانی
دەستکاریناوی تەواوی ژول هێنری پۆینکارییە. لە ٢٩ی نیسانی ١٨٥٤ لە گەڕەکی “سیتە دوکال”ی شاری نانسی لە پارێزگای مۆرتیس و مۆسێل لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی کاریگەر بوو. باوکی، لیۆن پۆینکارێ (١٨٢٨ - ١٨٩٢)، مامۆستای زانکۆ بووە و لە زانکۆی نانسی وانەی پزیشکی دەگوتەوە. هەروەها خوشکەکەی بەناوی ئالین هاوسەرگیری لەگەڵ فەیلەسوفی ڕۆحی ئیمیل بۆترۆکس کردووە. هەروەها ڕیمۆند پۆینکاری ئامۆزاکەی لە نێوان ساڵانی ١٩١٣ بۆ ١٩٢٠ بووەتە سەرۆکی فەرەنسا و ئەندامیئەکادیمیای فەڕەنسی بووە. هێنری بە کاسۆلیکی گەورە بووە بەڵام لەگەڵ گەورەبوونیدا بووەتە بێدین.[٤]
پێکهێنان و فێربوونی
دەستکاریهێنری لە تەمەنی کوڕیدا تووشی نەخۆشی کۆپان بووە، بۆیە بەشێکی زۆری خوێندنی سەرەتایی لە ماڵەوە وەرگرتووە. دایکی یوجینی لانۆیس (١٨٣٠ - ١٨٩٧) لەم قۆناغەدا مامۆستای بووە.
لە ساڵی ١٨٦٢ هێنری پۆینکاری چووە ناو قوتابخانەی نانسی (کە ئێستا ناوی لیسێ هێنری پۆینکارێیە، هەروەها زانکۆی نانسیش بە ناوی ئەوەوە ناونراوە وەک ڕێزلێنانێک). هێنری یازدە ساڵ لەم قوتابخانەیەدا بەسەر بردووە، لەو ماوەیەدا یەکێک بووە لە خوێندکارە سەرنجڕاکێشەکان. لە نووسینی کتێبی داهێنەرانەدا سەرکەوتوو بوو. هەروەها مامۆستای بیرکاریش وەک چۆن ستایشیان دەکرد، وەک جنۆکەیەکی بیرکاری وەسفی کرد. هەروەها هێنری خەڵاتی یەکەمی لە چەندین بابەتدا لە پێشبڕکێی “کۆنکۆرسی گشتی”دا بەدەستهێنا، کە ساڵانە لەنێو زیرەکترین خوێندکارەکانی سەرجەم لیسیەکانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. بەڵام هێنری لە هەموو بابەتەکانی ئەکادیمیدا سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ڕاپۆرتەکانی قوتابخانەکان باس لەوە دەکەن کە "بەزەحمەت لە ئاستی مامناوەنددا بووە" لە بواری مۆسیقا و وەرزشی جەستەیی. هێنری پۆینکاری لە ساڵی ١٨٧١ لە زانکۆی لیسێ بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە هونەر و زانستەکان دەرچووە.
لە کاتی جەنگی فەرەنسا و پرۆس لە ساڵی ١٨٧٠، هێنری لەگەڵ باوکی لە فەیلەقی ئەمبولانسدا خزمەتیان کردووە.
لە ساڵی ١٨٧٣ پۆینکاری چووە ناو پۆلیتەکنیکی ئیکۆل و لەوێ وەک خوێندکاری پرۆفیسۆر چارڵز هێرمیت بیرکاری خوێندووە. هێنری لەم زانکۆ بەناوبانگەدا بەردەوام بوو لە درەوشاوەیی و لە ساڵی ١٨٧٤ یەکەم توێژینەوەی زانستی خۆی (Démonstration nouvelle des proprietés de l’indicatrice d’une surface) یان (More properties of the index of planes) بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٨٧٥ یان ١٨٧٦ پۆلیتەکنیکی تەواو کردووە، پاشان پەیوەندی بە قوتابخانەی باڵای نیشتمانی کانەکانەوە کردووە لە پاریس، لەوێش بەردەوام بووە لە خوێندنی بیرکاری، جگە لە پەیڕەوکردنی مەنهەجی دیاریکراو، بۆ ئەوەی لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٧٩ وەک ئەندازیاری کانزا دەربچێت. ( تێبینی: ئیکۆل دیس ماینز بە یەکێک لە پەیمانگا بەناوبانگەکان دادەنرێت، ناوەکەی... زۆربەی زانکۆکان نەک تەنها قوتابخانەیەک بۆ ئەندازیارانی کانگاکان، زۆرێک لە پێشەنگەکانی زانستی و بازرگانی باڵای فەرەنسا لەم پەیمانگایە دەرچوون.
هێنری پۆینکارێ دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەندی بە کۆڕ دی مەینز (فەیلەقەکانی مین) کرد و بوو بە پشکنەری مین بۆ ناوچەی ڤێرسۆلیس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا. لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٧٩ دوای ڕووداوێکی سەخت کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٨ کانگەر، ڕەوانەی پارێزگاری مەگنی کرا، ئەرکی ئەو بەدواداچوون بوو بۆ هۆکاری ڕووداوەکە و پێشنیارکردن بوو بۆ کانەکە کە چۆن لە داهاتوودا ڕووداوەکان دوور بکەونەوە. ڕاپۆرتەکەی کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا هاتبوو، بەقەد نووسەرەکەی گشتگیر و هەستیار بوو.
لەم نێوەندەدا پۆینکارێ خەریکی ئامادەکردنی دیزەرتەیشنی دکتۆرا بوو لە بیرکاریدا بە ناونیشانی "Sur les proprietés des fonctions définies par les equations différences" یان "تایبەتمەندییەکانی فەنکشنەکان کە بە هاوکێشە جیاوازەکان پێناسە دەکرێن" لە ژێر چاودێری چارڵز هێرمیت. لەم تێزەدا شێوازێکی نوێی بۆ لێکۆڵینەوە لە هاوکێشە جیاوازەکان داهێنا. نەک هەر قەناعەتی پێکرا کە هاوکێشەکان چارەسەر بکات، بەڵکو یەکەم کەس بوو کە لە تایبەتمەندییە ئەندازەییەکانیان کۆڵیەوە. پاشان بۆی دەرکەوت کە دەتوانێت ئەم هاوکێشانە بەکاربهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە جووڵەی ئازادی چەند تەنێک لە بۆشایی ئاسمان - و ئەمەش کێشەیەکی بیرکارییە کە لە هەموو کەسێکی پێش خۆی ڕزگاری بووە. بەهۆی ئەم تێزە داهێنەرەوە، پۆینکارێ لە ساڵی ١٨٧٩ لە زانکۆی پاریس وەک دکتۆرا لە بیرکاری دەرچووە.
کارەکانی
دەستکاریپۆینکارێ بەشدارییەکی بنەڕەتی لە بوارەکانی بیرکاری کارپێکراو و بیرکاری پاک و بیرکاری فیزیاییدا کرد، وەک میکانیکی ئاسمانی، میکانیکی شلە، ئۆپتیک، کارەبا، تەلەگراف، لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییەکانی موولوولەکان، تێرمۆدینامیک، مێکانیکی کوانتۆم،تیۆریی ڕێژەیی و فیزیایی گەردوونناسی.
گروپەکانی پۆینکاری لە بیرکاری و فیزیادا بە ناوی ئەوەوە ناونراون. هەروەها شانازیی بە داڕشتنی گریمانەی پۆینکاریەوە دەکرێت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کێشە بیرکارییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن گریگۆری پێرێلمانەوە سەلمێنراوە.
سیفەتەکانی
دەستکاریخووی کارکردنی پۆینکارێ بە هەنگێک دەچوێنرا کە لە گوڵێکەوە بۆ گوڵێکی تر دەفڕێت. ئەو حەزی لە لۆژیک نەبوو، بەڵام ئینتێستیڤ بوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لۆژیک ڕێگایەک نییە بۆ داهێنان بەڵکو ئامرازێکە بۆ ڕێکخستنی بیرۆکەکان و لۆژیک ڕێگری لە گەشەکردنی بیرۆکەکان دەکات.
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «ماکتۆتۆر مێژووی ئەرشیفی بیرکاری، ١٩٩٣».
- ^ «دیسکۆگس».
{{cite web}}
: دەقی «هێنری پۆینکارێ» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «گران ئینسیکلۆپیدیا کاتالانا».
{{cite web}}
: دەقی «هێنری پۆینکارێ (بە زمانی کەتەلۆنی)» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «ڤۆڵفگانگ یۆگراو (١٩٧٩)، بنەما جۆراوجۆرەکان لە داینامیکی و تیۆری کوانتەم (چاپکردنی سێیەم). بڵاوکراوەکانی کوریەر دۆڤەر».
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- لاپەڕەی هێنری لە Encyclopædia Britannica Online
- لاپەڕەی هێنری لە NNDB people
- لاپەڕەی هێنری لە Discogs
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنری پۆینکارێ تێدایە. |