ھێرۆی ئەمریکی
ھێرۆی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Herro) فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ژیاننامەییە لەبارەی ھێرۆ مستەفا، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاتێک بایدن جێگری سەرۆک کۆمار بوو. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن کیرک ڕووسەوە بەرھەم ھێنراوە.[١]
ھێرۆی ئەمریکی | |
---|---|
بابەتی سەرەکی | ھێرۆ مستەفا |
چەشن | فیلمی بەڵگەنامەیی |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی کوردی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ |
وێبگە | http://www.americanherro.org |
فیلمە دیکۆمێنتارییەکە باس لە سەرەتای منداڵێتیی ھێرۆ دەکات وەکوو پەنابەرێکی کوردی موسڵمان کە لەگەڵ خێزانەکەی لە باشووری کوردستانەوە ھەڵاتووە. لە کاتێکدا لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە مینۆتی ویلایەتی داکۆتای باکوور نیشتەجێ ببوو، لە بواری ئەکادیمی و کارەکانی وەکوو دیپلۆماتکارێکی جێگر لە بۆسنی، تورکیا، عێراق و شوێنەکانی تر سەرکەوتنی بەدەستھێنا. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە گرتە ڤیدیۆییەکانی ماڵەوەی خێزانی ھێرۆ لە عێراق، وێنەکانی سەردەمی منداڵی، چاوپێکەوتنی سەردەمیانە لەگەڵ خێزانەکەی و ھاوکارەکانی و گەشتەکەی بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان و عێراق نیشان دەدات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی بۆتە جێی متمانەی کۆشکی سپی». ھاژە. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.