ھیوا پاشایی (لەدایکبووی ١٩٧٩، ئارووناوا) وێنەکێش، وێنەگر، جواننووس، گرافیک دیزاینەر و بڵاوکەری کوردی خەڵکی ئێرانە، کە لە بواری وێنەکێشی، گرافیک دیزاین، کۆڵینەوە و پەروەردەی وێنەکێشی و گرافیک چالاکە. ئەو وەکوو دەستپێکەری ھونەری پیکسێل لە ئێراندا ناسراوەتەوە. ئەو ھەروەھا بە ھۆی داھێنانەوە لە کەڵک وەرگرتن لە کەلتووری کوردی بە تایبەت ناوچەی کرماشان، ئافەراندنی فیگۆراتیڤ لە بابەتی ژنانی کورد و پێشکەش کردنی لە ناخی ھونەری مۆدێرن و پاش مۆدێرن ناسراوەتەوە. ھیوا پاشایی ئێستاکە بەریوەبەری «گالەریی ڕۆژ» و «فێرگەی ئازادی ھونەرە سۆمایییەکانی ژوان» لە تاران، و «دامەزراوەی چاندی و ھونەریی کالیفۆرنیا» لە لۆس ئانجلەسە. ئەو تا بە ئێستاکە پێشانگەکانی تاکی و بەکۆمەڵێکی زۆر لە ئێران و وڵاتەکانی دیکە وەکوو عێراق، ژاپۆن، ئیتالیا، فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەریوە بردووە.[١] [٢]

ھیوا پاشایی

لەدایکبوون
نەتەوەکورد
وێبگەھیوا پاشایی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پاشایی، ھیوا. ۱۳۸۸. ۱۵۰ طراح جوان ایرانی، تھران: طلایی؛ ص ۹.
  2. ^ پاشایی، ھیوا. ۱۳۸۹. طراحان جوان ایرانی، تھران: دبیرخانە نشر آثار طراحان جوان ایرانی؛ ص ۱۲۰.