ھان ھیۆ-جوو
ھان ھیۆ-جوو (بە ھانگول: 한효주؛ بە ھانجا: 韓孝周) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ١٩٨٧ لە چیۆنگجو لە چیونگچۆنگلە کۆریای باشوور لە دایکبووە، وە ناسراوە بە دۆنگ یی، باشتر ناسرا لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنەکانی وەک (Brilliant Legacy) لە ساڵی ٢٠٠٩ وە دۆنگ یی لە ساڵی ٢٠١٠.
한효주 ھان ھیۆ-جوو | |
---|---|
لەدایکبوون | چیۆنگجو،چیونگچۆنگ،کۆریای باشوور | ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧
پەروەردە | زانکۆی دۆنگگوک - فیلم و شانۆ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٣- ئێستا |
وەکیل | BH Entertainment (کۆریا) FlaMme (ژاپۆن) |
باڵا | ١٧٢سم (٥ پێ ٨ ئینچ) |
سەرەتای ژیانی
دەستکاریھان ھیۆ-جوو دایکی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە پێش ئەوەی ببێت بە پشکنەر لە قوتابخانە گشتییەکان وە باوکیشی سەرباز بووە.
هان هیۆ-جوو لە دووەم ساڵی کۆلێژ لە قوتابخانەی دواناوەندی ئەچێتە سیۆل، لەدوای قوتابخانەی دوا ناوەندی ھان ھیۆ-جوو چووە بەشی شانۆ لە زانکۆی دۆنگگوک.
لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی گەورەی ئافرەتانی بینگ-گیور"ی بردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بینگ-گیورەوە بوو کە کۆمپانیایەکی خواردنی کۆرییە.وە بەم دەرکەوتنەی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لەساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی KBS2 بەناوی "Spring Waltz".وە ھان ھیۆ-جوو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆڵ گێڕانی لەو درامایە سەخت بووە، بێگومان ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە شارەزایی تەواوی نەبوو لە ڕۆڵ گێڕان.وە یەکەم دەرکەوتنیشی لەفیلم ھەر لەساڵی ٢٠٠٦ بوو بەناوی "Ad Lib-Night" وە کارکردنی لەم فیلمەدا زۆر ئاسانتر بوو لە کارکردنی لە دراماکەدا.وە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت لە ٢٦مین ئاھەنگی ڕەخەنگرانی فیلمی کۆری و لە ٢٠مین ئاھەنگی فیلم لە سەنگاپورا.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھان ھیۆ-جوو تێدایە. |
- ھان ھیۆ-جوو لە سایوێڕڵد (HJ_agnes) (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە فەیسبووک (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە ئینستاگرام (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە BH Entertainment (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە FlaMme (ژاپۆنی)
- Han Hyo-joo Fan Cafe لە Daum (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە ھانسینەما
- ھان ھیۆ-جوو لە بنکەدراوەی فیلمی کۆری
- ھان ھیۆ-جوو لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- دەروازەی کۆریا
- دەروازەی کۆریای باشوور
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مۆسیقا
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |