ھان سوک-کیو
هان سوک-کیو (بە هانگل؛ 한석규 بە هانجا؛ 韓石圭) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور لە دایکبووە و یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سینەمای کۆریا[١] و لە کارە دیارەکانی بریتین لە فیلمی ماسی سەوز (١٩٩٧)[٢] و فیلمی ژمارە.سێ (١٩٩٧)[٣] و زنجیرە درامای کریسمس لە مانگی ئابدا (١٩٩٨)[٤] و فیلمی شی-ری (١٩٩٩)[٥] و کۆتا تەقینەوەی سەرۆک (٢٠٠٥)[٦] و یەکێ لە دیارترین و بەناوبانگترین زنجیرە دراما کە هان سوک-کیو بەشداری تێدا کردووە بریتییە لە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک[٧][٨][٩] یان پزیشکی ڕۆمانسی (٢٠١٦ تا ٢٠٢٣) کە لە هەر سێ وەرزی زنجیرە دراماکە ئەکتەر و ڕۆڵگێڕی سەرەکی[١٠] بووە.
هان سوک-کیو 한석규 | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤ |
نەتەوە | کۆری |
شارۆمەندێتی | کۆماری کۆریای باشوور |
خوێندنگە | زانکۆی دۆنگگوک |
پیشە | ئەکتەر |
باڵا | ١٧٨سم |
ھاوسەر | ئیم میونگ-جو |
مناڵ(ەکان) | ٤منداڵ (٢کوڕ) و (٢کچ) |
هان سوک-کیو لە ساڵی ٢٠١١دا خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١١][١٢] بردەوە بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانە ناوازەکەی لە درامایەکی مێژوویی کۆری بە ناوی (Deep Rooted Tree)[١٣][١٤] کە تێیدا ڕۆڵی پادشا (سێجۆنگ)ی مەزنی پادشای جۆسۆنی دەبینی، وە لە ساڵی ٢٠١٦ دووبارە خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١٥][١٦] بردەوە بەهۆی ڕۆڵگێڕانەکەی لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک کە تێیدا ڕۆڵی (مامۆستا کیم) یان دکتۆر بو یۆنگ-جوی دەبینی وە هەروەها بەهۆی بەشداری کردن لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک هان سوک-کیو توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت.
وە لە ساڵی ٢٠١٢دا هان سوک-کیو خەڵاتی ڕۆشنبیری و هونەری کۆریای بردەوە لەلایەن حکومەتی کۆریا[١٧] و بە ئیمپڕاتۆریەتی میلۆدراما ناسێنرا کە لە ساڵی نەوەدەکانی سینەمای کۆریا کە بە سەردەمی ڕێنسانسی هونەر و ڕۆشنبیری ناودەبرا لە کۆریا کە بەشدارییەکی زۆری هەبووە لە پەرەپێدانی کلتووری لە ڕێگەی چاڵاکی و بەشدارییەکانی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Fabrique. «100 Years of Korean Cinema». KCCUK (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Chang-dong، Lee (1997-02-07)، Chorok mulkogi (Drama)، Han Suk-kyu, Shim Hye-jin, Moon Sung-Keun، CJ Entertainment, East Film Company، لە 2024-06-21 ھێنراوە
- ^ Song، Neung-han (1997-08-02)، Songneunghan (Action, Comedy, Crime)، Bang Eun-hee, Song Kang-ho, Seong-ho Lee، Free Cinema, Free Cinema, Kang Woo-Suk Productions، لە 2024-06-21 ھێنراوە
- ^ Jin-ho، Hur (1998-01-24)، Palwolui Keuriseumaseu (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Shim Eun-ha, Shin Goo، Ilshin Capital Investments, Uno Film، لە 2024-06-21 ھێنراوە
- ^ Je-kyu، Kang (1999-02-13)، Swiri (Action, Thriller)، Han Suk-kyu, Choi Min-sik, Yunjin Kim، CJ Entertainment, CJ E&M Film Financing & Investment Entertainment & Comics, Frontier Works Comic، لە 2024-06-21 ھێنراوە
- ^ Sang-soo، Im (2005-02-03)، Geuddae geusaramdeul (Comedy, Drama, History)، Han Suk-kyu, Baek Yun-shik, Song Jae-ho، MK Pictures, Myung Films، لە 2024-06-21 ھێنراوە
- ^ «dr.romantic». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «کوردبین | Kurdbin». www.kurdbin.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Beenar». beenar.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Nangmandakteo Kimsaboo (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Byeon Woo-min, Jin Kyung، Samhwa Networks، 2016-11-07، لە 2024-06-21 ھێنراوە
{{citation}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ «SBS Drama Awards (2011)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ girlfriday (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «2011 SBS Drama Awards » Dramabeans Korean drama recaps». Dramabeans (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Tree with Deep Roots (Drama)، Ahn Suk-hwan, Yeo Jin-goo, Lee Soo-hyuk، IHQ، 2011-10-05، لە 2024-06-21 ھێنراوە
{{citation}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ Tae-yoo، Jang (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Deep Rooted Tree - Apple TV». Apple TV (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: no-break space character لە|وێبگە=
لە 6 (یارمەتی) - ^ «SBS Drama Awards (2016)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Find out who won at the '2016 SBS Drama Awards'!». allkpop (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «han suk-kyu».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆریا
- دەروازەی کۆریای باشوور
- دەروازەی ژیاننامە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھان سوک-کیو تێدایە. |