گەزیزە عومەر
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
گەزیزە عومەر عەلی ئەمین (لەدایکبووی ١٩٦١، سلێمانی - ) ھونەرمەندێکی شانۆکاری کوردی باشووری کوردستانە. ئەو بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا. ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی شانۆنوسی جیھانییە.
گەزیزە عومەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦١ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | گەزیزە خان |
پەروەردە | بەکالۆریۆس لە شانۆ |
پیشە | شانۆ و سینەما |
چالاکبوون | ١٩٦٩ |
ھاوسەر | ئیسماعیل خەیات[١] |
خەڵاتەکان | دەقی شنۆیی کوردی لە ئامەد |
ژیان
دەستکاریگەزیزە عومەر عەلی ئەمین لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدایک بوو. لە ١٩٨٨ بەشی شانۆی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا تەواو کردووە. دواتر دەبێت بە بێژەری ڕادیۆیی لەبەشی کوردی رادیۆی بەغدا. دواتر مامۆستای شانۆیی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و دوای چواردە ساڵ لە خزمەتی پەیمانگا ڕێژەی خزمەتەکەی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشەنبیری. ئێستا بە پلەی شارەزا لە بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانی فەرمانبەرە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- چەندین سیناریۆ و دەرھێنان و نواندنی شانۆیی
- دیداری (گوڵەمێخەک)ی شانۆیی
- تیپی شانۆیی ھاوڕێیانی گەزیزە، ١٩٧٧
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئاوێنە: ئیسماعیل خەیاتی شێوەکار کۆچی دواییکرد، نووسراو لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |