بەدیعە عەبدوللا حەسەن (لەدایکبووی ١٩٤٦، سلێمانی) خانمەشانۆکارێکی کوردە. لە ١٩٦٨ وەک یەکەم ئافرەتی کورد دەچێت لە بەغدا بەشی شانۆ لە پەمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا دەخوێنێت و دەبێتە دەستپێکی کارە ھونەریەکانی، دوای تەواوکردنی پەیمانگا وەک مامۆستا لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دادەمەزرێت(١٩٧٢)، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەگەشەسەندن و پەرەپێدانی شانۆیی لەسلێمانی، لە(١٩٨٠)کاتێک پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی دادەمەزرێت دەبێت بەیەکەم مامۆستای پەیمانگاکە، لە ساڵی (٢٠٠٢)دەبێت بەسەرپەرشتیاری گشتی سەرجەم پەیمانگا ھونەریەکانی کوردستان، لە ساڵی(٢٠٠٥)لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوەجبە فەرمی نازناوی یەکەم ئافرەتی شانۆکاری کورد وەردەگرێت، لە بەردەم پارکی ئازادی شاری سلێمانی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ دروستکراوە، ھونەرمەند خاتوو دارتاش دەبێتە ڕێخۆشکەری سەرەکی ئافرەتان تا بەئازادی و بوێریەوە بێنە جیھانی ھونەری و خزمەتکردنی وڵات

بەدیعە دارتاش

لەدایکبوون١٩٤٦
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشانۆکار، مامۆستا
چالاکبوون١٩٦٩
ئایینئیسلام
خەڵاتەکانپەیکەرێکی ھونەری لەناوەڕاستی شار، خەڵاتی یەکەم ژنەشانۆکاری ئەکادیمی (سنە)

بەرھەمەکان دەستکاری

  • شانۆنامەی (نەفرەت)(١٩٦٩)
  • شانۆیی (کۆتایی زۆرداری)(١٩٧٥)
  • پێنج شانۆی منداڵان (وەرگێران)
  • چەندین توێژینەوەی ھونەری لەبواری شانۆ
  • بەشداریکردن لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەڤژیۆنی
  • (یادەوەریەکانم لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی (پەرتوک)(ژیاننامە)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

ھەژماری ئەلیکترۆنی تایبەتی ھونەرمەند