ڕۆژژمێری کۆچی
ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤییە، و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان؛ ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (موحەممەد)د.خ لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.
و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.
ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ مانگ (خولی مانگ) پێک دێت، یان ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، و مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.
مانگەکان
دەستکاری- موحەڕڕەم (محرّم)؛ واتە (قەدەغەکراو) یەکەم مانگی ساڵی کۆچیە و لە مانگە حەرامەکانە و ناونراوە بە موحەڕەم لەبەرئەوەی عەرەب لە پێش ئیسلام کوشتنیان تیا حەرام کردبوو.
- سەفەر (صفر)؛ واتە (سفر) ناونراوە بە سفر لەبەر ئەوەی دیارە عەرەبەکان سفر ئەبوونەوە یان خاڵی ئەبوونەوە لە خەڵک دەرچوون بۆ غەزوو.
- ڕەبیعەلئەووەل (ربيع الأول)؛ ڕەبیع لە عەرەبیدا بە مانای بەهار دێت بە گشتی واتە بەهاری یەکەم، و ناونانی مانگەکە لە بەهاردابوو ئەو ناوەیان لێناوە.
- ڕەبیعەلئاخیر (ربيع الآخِر) یان ڕەبیعەلئەسسانی (ربيع الثاني)؛ واتە بەهارێکی تر، ناونراوە بەو ناوە لەبەرئەوەی لە بەهاردا هاتووە.
- جومادەلئوولا (جمادى الأولى)؛ واتە بەستنی یەکەم، لەبەرئەوەی ناونانەکەی لە زستاندا هاتووە و کاتی بەستنی ئاو بووە.
- جەمادەلئاخیر (جمادى الآخرة)؛ واتە بەستنێکی تر، بە هەمان شێوە لە زستاندا ناونراوە.
- ڕەجەب (رجب)؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان وتراوە؛ ڕەجەب بەمانای لە کوشتار بوەستە.
- شەعبان (شعبان)؛ شعب چەند مانایەکی هەیە لە زمانی عەرەبیدا ئەڵێن لەبەرئەوەی لە نێوان ڕەمەزان و ڕەجەبدایە، هەروەها خەڵک تیایدا لە یەک جیابوونەتەوە و تینوویان بووە بۆ ئاو و ئەڵێن لەبەر ئەوەی عەرەب جیابوونەتەوە بۆ شەڕ لە دوای دانیشتنیان لە مانگی ڕەجەبدا.
- ڕەمەزان (رمضان)؛ مانگی ڕۆژووی موسڵمانانە، بە مانای گەرمبوون دێت و لەبەرئەوەی ئەو کاتەی مانگەکەیان تێدا ناو ناوە زۆر گەرم بووە.
- شەووال (شوال)؛ جەژنی ڕەمەزانی تێدایە.
- زولقەعدە؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان، بە مانای دانیشتن دێت لەبەرئەوەی لە کاتی غەزوو و سەفەرەکانیاندا دانیشتوون و داوای هیچیان نەکردووە بەو بڕوایەی یەکێکە لە مانگە حەرامەکان.
- زولحەججە؛ وەرزی حەج و جەژنی قوربانی تێدایە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا عەرەب حەجیان کردووە.
ساڵی کۆچی بەرامبەر زایینی
دەستکاریلە قورئاندا لە سورەتی کەهفدا هاتووە﴿وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ٢٥﴾ [کەھف:٢٥] واتە؛ لە تەفسیری ئەمدا زانایان ئەڵێن ئەوان ٣٠٠ ساڵی هەتاوی مانەتەوە بەڵام لێرەدا ئاماژەی پێکراوە بە کۆچی مانگی و جیاوازی نێوان کۆچی مانگی و هەتاوی لە هەر سەد ساڵێکدا سێ ساڵە لەبەرئەوە لە ٣٠٠ ساڵدا ٩ ساڵی زیادی ئەچێتە سەر.
لەگەڵ ئەوەی تەفسیری تر هەیە بۆ ئەم ئایەتە بەو مانایەی ئەڵێن مەبەست لێی ٣٠٩ ساڵە یان ٣٠٠ ساڵ و نۆ ڕۆژ یان نۆ سەعات یان نۆ مانگە،... بەڵام بەگشتی جیاوازی نێوان ساڵی هەتاوی و مانگی ساڵێکە لە ٣٣.٣ ساڵدا یان نۆ ساڵە لە سێ سەد ساڵدا.
ڕۆژژمێری ئومولقوڕا
دەستکاریئەم ڕۆژژمێرە هەیڤییەو پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان و بەشێکی ڕۆژژمێری هەتاوییە بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ، ئەمەش ڕۆژژمێری فەڕمی عەرەبستانی سەعوودییە کە لەسەر ئاستی فەڕمی و جەماوەری لەو وڵاتە بەکار دێت، دوورییەکانی (هێلی پانی و هێڵی درێژی) کەعبەی پیرۆزی لە مەککە وەک بنەڕەتی ڕۆژژمێری ئوەم لقوڕا بەکاردێت.
ئەم بابەتانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- دیاریکردنی مانگە عەرەبیەکان ١١ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، محمد شوكت عودة، بەرنامەی (بلا حدود، کەناڵی جەزیرە، 2 کانوونی دووەمی 2008ز)
- گۆڕینی مێژووی کۆچیی بۆ زایینی و بە پێچەوانەوە) لەسەر سایتی ئیسلام ئۆن لاین
- ڕۆژژمێری خێر ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ئاڵوگۆڕکردن لە کۆچییەوە بۆ زایینی لە سایتی ئوم لقوڕای فەڕمی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژژمێری کۆچی تێدایە. |