ھێمای گیاس: لولوچ خاوەنی شۆڕش (コードギアス 反逆のルルーシュ کۆدۆ گیاسو ھانگیاکو نو ڕوروچو) بریتییە لە ناوی زنجیرە ئەنیمێیەک لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای سەنڕایسە و لە دەرھێنانی گورو تانجیوشی و نووسینی ئیچیرو ئۆکوچییە کە پێشتر کاریان کردووە بەیەکەوە لە زنجیرەی بلانتس.

زنجیرەکە لە ژاپۆن پەخش کرا لە ڕێکەوتی ٥ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ بۆ ٢٩ مارتی ٢٠٠٧، و کۆتا دوو زنجیرە پەخش کرا لە ٢٨ تەممووزی ٢٠٠٧.[١][٢] وەرزی دووەم پەخش کرا لەژێر ناوی کۆد گیاس: لولوچ خاوەنی شۆڕش R2 (دەوترێت ئاڕ توو) (コードギアス 反逆のルルーシュR2 ,Kōdo Giasu Hangyaku no Rurūshu Āru Tsū).[٣][٤] ھەر دوو وەرزەکە بوونە خاوەنی خەڵات لە پێشانگای تۆکیۆی نێودەوڵەتی ئەنیمێ و «ئانیماگا» پێشبووڕکێی خەڵاتی ئەنیمێ مەزن و پێشبووڕکێی «ئەنیمەیشن کوب».[٥][٦]


چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی ئانمییەکە دەسوڕێتەوە بە دەووری لولوچ لامپروج کە ئەو شازادەیەکی بەڕیتانییە لەگەڵ خوشکەکەی نانالی (کە پەکەوتە کەوت و چاوی لەدەست دا دوای کوشتنی دایکی لە بەرەمبەری دا) کە دوور خراونەتەوە بۆ ژاپۆن لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن «دەوڵەتی بەڕیتانیای پیرۆز»، و لەدوای ماوەیەک بەڕیتانیا ھەڵسا بە گۆڕینی ناوی ژاپۆن بۆ ناوچەی ١١. و لەگەڵ زۆری پێکدادانەکانی نێوان یاخیبووە ژاپۆنییەکان و ھێزەکانی بەڕیتانیا لولوچ دەیویست خۆی بەڕیتانیا لەناو ببات و جیھانێکی نوێ بۆ خوشکەکەی دروست بکات تا تیای بژی؛ و لە یەکێک لە ڕۆژەکان لەگەڵ کچێکی گومانناوی یەکتریان ناسی (سی توو C.C). کە ڕێکەوتنێکی کرد لەگەڵیدا کە بووە خاوەنی ھێزێک بەناوی گیاس وای لێ دەکات کۆنتڕۆڵی کەسانی تر بکات، بەوەی کە دەبێت داوایەکی بۆ جێبەجێ بکات.

لولوچ دەست دەکات بە بەکار ھێنانی ھێزە نوێکەی کە دەناسرێت بە ھێزی فەرمانڕەوا بۆ لەناو بردنی بەڕیتانیا و دروستکردنی جیھانکی نوێ، بۆیە سەرکردایەتی ھێزێکی نوێ دەکات بەناوی سوارچاکانی ڕەش (سەرکردایەتیان دەکات بەناوی زیرۆ) و بەھۆی کەسایەتییە کاریزمایییەکەی و بلیمەتییەکەی لە پیلان دانان و بەڕێوبردن، زۆرێک لە فەرمادە ژاپۆنییەکان دێنە ژێر فەرمانییەوە و بەمەش لە خەونەکەی نزیک دەبێتەوە.

کەسایەتییەکان دەستکاری

لولوچ (پاڵەوانی چیرۆکەکەیە)

سی سی ، سوزاکۆ ، نانالی ، سایاکۆ ، شارلی ، میلای ، ڕیفال ، نینا ، یۆفیمیا ، کۆرنیلیا ، شنایزل ، دیسھارد ، ئۆگی ، کارین ، فیلیتا ، ڤی ڤی.

لە جیھاندا دەستکاری

ئەنیمێکە ڕێگەی پێدراوە بۆ پەخشکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن باندای بۆ کات بەسەربردن،[٧] و لە ڕێگەی مادمان بۆ کات بەسەربردن لە نیوزلاند و ئوستراڵیا.[٨] و ئێستا بۆ کوردی دۆبلاژ کراوە لەلایەن کەناڵ و ماڵپەڕی 4anime[٩] ، و لە نێوان ئاشقانی ئەنیمێ ناوبانگێکی زۆری ھەیە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Code Geass: Lelouch of the Rebellion (TV) - Anime News Network".
  2. ^ "Moonphase.cc". Archived from the original on 3ی Julyی 2009. Retrieved 11ی Juneی 2007. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "2007-12-06 - MOON PHASE 雑記".
  4. ^ "Japan's TBS Confirms Anime's Move from Saturday, 6 p.m."
  5. ^ Results of 6th Annual Tokyo Anime Awards Out
  6. ^ Ghibli's Takahata, Paprika, Geass Win Anime Kobe Awards
  7. ^ Bandai Entertainment 2008 Convention announcements.
  8. ^ "Madman Entertainment July 2008 Newsletter". Archived from the original on 23ی Marchی 2016. Retrieved 24ی Novemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  9. ^ "4anime TVChannel - YouTube". www.youtube.com. Retrieved 2022-04-30.