ئێسکبەندیی مرۆڤ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئێسکبەندی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Skeletal system) کۆڵەکەی لەشی مرۆڤە کە لە ئێسک پێک ھاتووە و ڕاوەستاوی و خۆڕاگری لەش دەپارێزێ و باوی جووڵەکانی لەش (locomotion) خۆشتر و خێراتر دەکا. ئێسکبەندی مرۆڤیش وەک دیکەی بڕبڕەداران بە ماسوولکە داپۆشراوە. ئێسکبەند و ماسوولکەکان لە کاردا ھاوکار و تەواوکەری یەکن.
ئێسکبەندی مرۆڤ لە مرۆڤێکی پێگەیشتوودا ٢٠٦ ئێسک پێک ھاتووە. ئەم ئێسکانە چوارچێوەی لەشی مرۆڤ پێک دێنن و جووڵەی ئەندامەکان دەڕەخسێنن و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەپارێزن.
پێشەکی
دەستکاریجووڵەی لەشی گیاندارانی فرەخانەیی تەنیا لە ئەستۆی ماسوولکەکاندا نییە. گیاندارانێ کە تەنیا بە ماسوولکەکانیان دەجووڵێن، جم و جووڵیان زۆر ھێواشە. لە بەرامبەردا گیاندارانێ کە ماسوولکەکانیان پاڵپشتی ھەیە، زۆر بەخێرایی دەجووڵێنەوە. بەم پاڵپشتە «ئێسکبەند» دەڵێن.
دوو جۆر ئێسکبەندمان ھەیە:
- ئێسکبەندی ناوەکی (endoskeleton)
- ئێسکبەندی دەرەکی (exoskeleton)
زۆربەی ئەو گیانەوەرانەی ئێسکبەندی دەرەکییان ھەیە، جەستەیان بچووکە. وەک مێروو
بەپێچەوانەوە گەورەترین گیانەوەرانی گۆی زەوین، وەک واڵ، ئێسکبەندی ناوەکییان ھەیە. ئێسکبەندی ناوەکی لە کرۆژە یان ئێسک و کرۆژە پێک دێت.
ئەرکی ئێسکبەندی مرۆڤ
دەستکاریلە مرۆڤدا، وەک دیکەی گیانەوەران، ئەرکەکانی ئێسکبەند بریتییە لە:
- پاراستنی ئەندامانێک وەک مێشک، دڵ، سییەکان
- جووڵە
- شێوەدان بە جەستە و پاراستنی ڕاوەستاوی لەش
- دەبنە پاڵپشتی ماسوولکەکان
سەرەڕای ئەمە مێشکی ئێسکە پانەکان (بێجگە لە پەراسووەکان) ناوەندی دروستکردنی خڕۆکە کانی خوێنە. ھەروەھا ئێسکەکان وەک مەکۆی ماکە کانییەکان، بەتایبەت کەلسیۆم کار دەکەن. ٩٧٪ کۆی خوێکانی کەلسیۆم لە ئێسکدایە کە بۆ چالاکییەکانی ژیان زۆر پێویستە.
ئێسکبەندی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسانتر، بە سێ بەشی سەر، تەنە و ئەندام (دەست و پێ)دابەش دەبێت.
ئێسکەکانی سەر
دەستکاریئێسکەکانی سەر بەگشتی لە جۆری ئێسکی پانە. ئێسکبەندی سەر بە دوو بەشی کەللە و دەموچاو دابەش دەبێت. ئێسکەکانی کەللە ھەشت دانەن و بریتین لە: ئێسکێکی توێڵ لە پێشەوە، ئێسکێکی پاشەسەر لەژێر و دواوەی کەللەوە کە کونێکی ھێلکەیی تێدایە و ڕێگای پێوەندی مێشک و پەتەمازە خۆش دەکا، دوو ئێسکی جنیک کە تەپڵی سەر پێک دێنن، دوو ئێسکی لاجانگ بەم لاولای سەرەوە، ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، ئێسکێکی سەلەیی لە دواو سەر چاڵەکانی لووت.
ئێسکەکانی دەموچاو ١٤پاژە؛ ١٣ پاژی لکاوە بە کەللەوە و ناجووڵێ و پاژی خوارەوەی شەویلکە دەجووڵێ.
ئێسکەکانی تەنە
دەستکاریبڕبڕاگە
دەستکاریبڕبڕاگە لە ٢٩ ئێسک بە ناوی بڕبڕە پێک ھاتووە. بڕبڕەکان بە شێوەیەک لەسەر یەک ھەڵچنراون کە جەستەیان لەسەر یەکە و کونەکانیشیان لەسەر یەک کاناڵێکی درێژی پێک ھێناوە کە پەتەمازەی لە ناودا جێ گرتووە. بڕبڕاگە بە پێنج بەش دابەش دەبێ؛ بەشی گەردن لە ٧ بڕبڕە، پشت لە ١٢ بڕبڕە، کەمەر یا پشتێنە لە ٥ بڕبڕە، یەک ئێسکی یەکپارچەی سێبەندە و کلێجە کە لە ٤–٥ بڕبڕەی پێکەوەلکاوی سەردەمی تۆلی پێک ھاتووە. زۆربەی ئازارەکانی دیسک، بۆ بەشی بڕبڕەکانی پشتێنە دەگەڕێتەوە.
سینگ
دەستکاریپەراسووەکان، ١٢ جووت کەوانە ئێسکن کە لە دواوە دەگەنەوە بە زیادەکانی لاوەکی بڕبڕەی پشت و لە پێشەوە بێجگە دوو جووتی ئاخر (لە دە جووتی تر سێ جووت پێکەوە و حەفت جووت بە جیا) بەھۆی کرۆژە ەوە دەگەنەوە بە ئێسکی چەڵەمە. چەڵەمە ئێسکێکی پانی خەنجەرئاسایە کە کرۆژەی پەراسووەکانی پێوە دەلکێ.
لە ١٢ جووت پەراسوو و بڕبڕاگە و چەڵەمە بۆشایییەک لە ناو سینگدا بەدی دێت کە پەردەی ناوپەنچک یان گلێجە بنی دەگرێ. ئەم بۆشایییە کە دڵ و سییەکان لە خۆ دەگرێت بە سینگ دەناسرێت.
ئێسکەکانی ئەندامەکان
دەستکاریدەست و پێ ھەریەک بەھۆی چەند ئێسکەوە دەگەنەوە بە تەنە. بە ئێسکە گرێدەرەکانی دەست شان و ئێسکە گرێدەرەکانی پێ کزیە دەڵێن.
شان
دەستکاریلە دوو ئێسک پێک دێ: ئێسکی سەرشان و ئێسکی شەپیلک. سەری ئێسکی باسک لە ناو چاڵایی ئێسکی شەپیلکدا جێ دەگرێ و ھەڵدەسووڕێت.
کزییە
دەستکاریکزیە تاکە ئێسکێکە کە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی سەردەمی تۆلی واتە: ئێسکی کەلەکە، کڵۆک و شەرم ئێسک پێک ھاتووە. لە کۆبوونەوەی دوو کزییە و سێبەندە بۆشایییەک ساز دەبێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن.
دەست
دەستکاریپێ
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێسکبەندیی مرۆڤ تێدایە. |