لە سەدەی ٢٠دا، گەلێ هەڵهاتن لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیەوە بۆ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لەدەست چەوساندنەوەی ئاینی. لە گورجستان، کوردەکان خۆشگوزەرانتربوون وەک لە کوردەکان لە تورکیا و کوردەکان لە ئێران و تووشی هیچ چەوساندنەوەیەک نەهاتن لە گورجستان، بەڵام گەڕاندنەوەی ناوی کوردیی خێزانییان هەوڵێکی زیاتریدەوێ بەپێی چالاکێکی مەدەنی کورد لە گورجستان. کوردەکان خوێندنگە، پەرتوکی خوێندن، و چاپەمەنی خۆیانیان هەیە لە گورجستان. وێژە لەنێویاندا نەما لە سەرەتای ١٩٩٠کاندا. بەپێی ڕاپۆرتی ١٩٩٨ی کۆمیساریای بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، دەوروبەری %٨٠ی دانیشتوانی کوردی گورجستان ئێزیدین. کوردەکانی گورجستان لەڕووی ڕامیارییەوە بێلایەنن، لەگەڵ ئەوەشدا لە ١٩٩٩دا، خۆپێشاندانێکی گەورەیان ئەنجامدا لە تبلیس، کە تیایدا داوای ئازادکردی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان دەکرد. کوردەکانی گورجستان ئێستا ئەلفوبێی سیرلیک بەکاردێنن. زووتر لە ١٩٢٠کاندا، ئەلفوبێی لاتینییان بەکاردێنا.

کوردە گورجستانییەکان
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
باتومی، مسختی، جاواختی، ئاجارستان،[١] روستاوی،[٢] و ئەبخازیا.[٣]
زمانەکان
کوردی,[٤] ڕووسی[٥]
ئایین
ئیسلامی شیعە[٤]
بێدین[٤]
ئێزیدی[٤]

یەکەمین کوردەکان هاتن بۆ گورجستان لە سەردەمی دەسەڵاتی پادشا جۆرجیی سێهەمی گورجستان لە سەدەی ١٢دا. هۆزگەلێکی کورد پەیدابوون لە گورجستان لە سەدەی ١٦دا لە شاری متسختا. لە سەدەی ١٨دا، کوردەکان گەیشتنە تبلیس، لە سەردەمی هێرکلیس خانی شانشینی کاخیتی لە سەروبەری ئازادبوونی کوردەکان لە تورکیا. کە ڕووسیا و ئێران ڕێکەوتننامەی تورکمانچاییان واژۆکرد لە ١٨٢٨دا، کوردەکان هەلی کارکردنیان لە گورجستان بەدەستهێنا. زۆربەی کوردەکانی وان و قەرس نەفیکران بۆ گورجستان لە ١٩١٨دا، دوای ئەوەی کە تورکیا سەرکوتیکردن لە ڕووی ڕامیاری و ئاینییەوە. هەروەها کوردەکانی گورجستان بوونە قوربانی پاکتاوەکانی ستالین لە ١٩٤٤دا. لە نێوان ١٩٧٩ و ١٩٨٩دا، دانیشتوانی کورد لە گورجستان زیادیکرد بە ڕێژەی %٣٠. کاتێ گورجستان سەربەخۆبوو، دانیشتوانی کورد لە گورجستان کەمیکرد.

لە ساڵی ١٩٨٩ زۆربەی کوردەکان پابەند بوون بە ئایینی ئێزیدییەوە. ئێزیدییەکان لە گورجستان وەک نەتەوەیی کورد ناسراون.[٧]

ژمارەی دانیشتوانی ئێزیدی لە گورجستان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، ئەمەش زیاتر بەهۆی کۆچی ئابوورییەوە بۆ ڕووسیای دراوسێ و ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوور.  بەپێی سەرژمێرییەک کە لە ساڵی ١٩٨٩ ئەنجامدراوە، زیاتر لە ٣٠ هەزار ئێزیدی لە گورجستان هەبووە؛  بەڵام بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٢ تەنها نزیکەی ١٨ هەزار ئێزیدی لە گورجستان ماونەتەوە.  ئەمڕۆ ژمارەیان نزیکەی ١٢ هەزار کەسە (بەپێی نەتەوە، نزیکەی ٨٥٠٠ بەپێی ئایین) بەپێی دوایین سەرژمێری نیشتمانی، لەنێویاندا پەنابەرانی ئەم دواییەی شەنگال لە عێراق، کە دوای کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعش بەرەو گورجستان هەڵھاتن.[٨][٩][١٠]

لەیەکچوون لە نێوان کورد و گورجییەکاندا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «The Human Rights situation of the Yezidi minority in the Transcaucasus» (PDF). United Nations High Commissioner for Refugees. United Nations High Commissioner for Refugees. p. 18.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری report نەدراوە
  3. ^ «Ethno-demographic history of Abkhazia, 1886 - 1989» (PDF). Abkhaz World. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری prayer نەدراوە
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری book1 نەدراوە
  6. ^ «Ethnic Groups of Georgia: Census 2002 (Total/Percentage)» (PDF). EcmiCausasus. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. ^ «მრავალეთნიკური საქართველო (მოკლე ცნობარი) - საქართველოს ქურთები» (بە گۆرجستانی). The National Parliamentary Library of Georgia. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «Yazidi temple, third in the world, opened in Tbilisi». DFWatch. 2015-06-19. لە 2015-06-19 ھێنراوە.
  9. ^ «Yazidis in Tbilisi call on the world to stop ISIS». Democracy & Freedom Watch. ١٣ی ئابی ٢٠١٤.
  10. ^ «"The Yezidis of Georgia – On the Verge of Extinction?" von Jenny Thomsen». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.