کلارنێس جۆن بڕاون[١] (بە ئینگلیزی: Clarence John Brawn؛ لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩)[٢] ئەکتەر و ئەکتەری دەنگی ئەمریکییە. زیاتر بە کارکردنی ڕۆڵ ناسراوە، وەک کارەکتەری گورگان لە فیلمی «ھایلاندەر» ١٩٨٦، بایڕۆن ھادڵی لە «ڕزگاربوون لە شاوشانک» ١٩٩٤، ئێس جی تی. زیم لە فیلمی «کەشتی ئاسمانی سەربازەکان» ١٩٩٧، بەڕێز کرابس لە سپۆنجبۆب سکوێرپانتس ١٩٩٩، براکەی جوستن کرۆو لە زنجیرەی «کارنیڤاڵ» ٢٠٠٣–٢٠٠٥. ھەروەھا دەنگەکانی لە لوکس لاتەر لە فیلمی «سوپەرمان: زنجیرەی ئەنیمەیشن» ١٩٩٦–٢٠٠٠، دکتۆر نیۆ کۆرتێکس و ئوکا ئوکا لە یاریی ڤیدۆیی «کڕاش باندیکووت» ١٩٩٧–٢٠٠٣، دەنگی سورتۆر لە «بەکرێگرتنی ماتۆڕسکیل» ٢٠١٧.

کلانسی بڕاون

بڕاون لە ٢٠١٥
لەدایکبوون
کلارنێس ژۆن بڕاون

(١٩٥٩-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
نیشتەجێیلۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا
پیشە
  • ئەکتەر
  • ئەکتەری دەنگ
چالاکبوون١٩٨٣-ئێستا
ھاوسەرجێن جۆنسۆن
مناڵ(ەکان)
  • ڕۆس بێت بڕاون
  • جۆنسۆن بڕاون
باوان
  • بەد بڕاون (باوک)
  • جۆیس ئێلدرج (دایک)

ژیانی تایبەتی دەستکاری

کلانسی براون لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ لە شاری ئوربانا لە ئۆھایۆ لە دایک بووە،[١] و خوشکێکی بەتەمەنتری ھەیە، بەت (١٩٥٧–١٩٦٤)،[٣] دایکی شیوس ھێلین، گەیەنەر و ئاوازدانەر و پیانۆژەن بوو. کلارێنس جەی. بوود بڕاونی باوکی بڵاوکەرەوەی ڕۆژنامەیە، کە یارمەتی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەی براون و کۆمپانیایەکی ڕۆژنامەوانی خاوەن بنەماڵەیی داوە، کە لەلایەن باپیری «کلانسی کلێرنس جەی بڕاون» دەستی پێ کردووە. لە ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٨٣ بود بڕاونیش وەک ئەندامی کۆنگرێس لەھەمان کورسی باوکی پاشان وەک سەرۆکی بەشی چاپ و بڵاوکردنەوەی بڕاون خزمەتی کردووە،[٤] خێزانەکە تا ساڵی ٢٠١٠ بەردەوام بوون لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە. بڕاون قوتابخانەی سەینت ئەلبانس لە واشنتن و زانکۆی باکووری ڕۆژئاوای تەواو کرد.[٥][٦] لە شاری سانت ئەلبانس بڕاون لە یاریدا جێگری پارێزگاری تۆماس دانفۆرت لە فیلمی «خاچ» بوو. بڕاون لە ساڵی ١٩٩٣ ھاوسەرگیری لەگەڵ جەین جۆنسۆن کردووە، ئەوان کچێک و کوڕیێکیان ھەیە.[٧]

پیشە دەستکاری

بەھۆی بەرزی و چوارچێوە گەورەکەیەوە بڕاون زۆرجار لەڕۆڵی پیاوی خراپ یان کەسایەتی ھێزدا نوێنەرایەتی دەکرێت. پیشەکەی بە نۆرە لە نێوان تەلەڤیزیۆن و فیلمدا دەبێت. لە یەکەم فیلمی سەرەکی بڕاوندا ناوی «ڤیکینگ لۆفگرین» بوو، لە پاڵ شۆن پێن لە کوڕانی خراپ لە ساڵی ١٩٨٣ لە درامایەکی تاواندا. بڕاون بە ڕۆڵگێران لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک کاپتن بایڕۆن ھادڵی لە فیلمی «ڕزگاربوون لە شاوشانک»، ڕاوھید لە فیلمی «سەرکێشییەکانی بەکارۆ بانزای بە درێژایی ھەشتەمین دووری» ١٩٨٤، دەعبای فرانکشتاین لە «بووکەکە» ١٩٨٥، ماکڕۆس لە «لایەنگریی زۆر» ١٩٨٥، ڕۆڵی دەرھێنەری «تەندەر ئەلێی» گێڕا. ھەروەھا ڕۆڵی لە فیلمی «فلوبێر» بینیوە، وەک یەکێک لەو پیاوە خراپانەی کە بەھۆی دەستنەکردنەوەی ئامێرەکانی وەرزشەوە ئازاردراوە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە «بلو ستیل» ی ترسناکدا دەرکەوت. بڕاون لە سێ فیلمدا ڕۆڵی ئەفسەرانی زیندانی دەژەند کە لەگەڵ لەبارچووی دادوەریدا مامەڵە دەکەن: کاپتن بایرۆن لە «ڕزگاربوون لە شاوشانک»، ملازمی یەکەم ویلیامز لە فیلمی «گەردەلوول»، و ملازم ماکمانیس لە «دواین ڕووناکی» لە ساڵی ٢٠٠١، لە ڤێرژنی سنۆ وایت لە ھاڵمارکدا کارەکتەرێکی ئەفسوناوی دەگێڕا، کە نازناوی «خاوەن ئارەزووەکانی» لێنراوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٨ لە چەند فیلمێکی سەربەخۆدا ئەستێرەی کردووە: بورورز کە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ نمایش کراوە، لە مانگی نیسانی ٢٠٠٩ لە ئەمریکا لە DVD ئازاد کراوە. لە فیلمی ستیڤن سۆدێربێرگی ساڵی ٢٠٠٩ی زانیاریدەر دا بەرجەستە کرا،[٨] بەرامبەر مات دیمۆن کە ڕۆڵی پارێزەرێکی بینی، ھەروەھا لە دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی ترسناکی «ئەی کابووس لە شەقامی ئێلم» لە ساڵی ٢٠١٠ ئالان سمیس وێنەی کێشابوو، ساڵی ٢٠١١ لە فیلمی کاوبۆی و بینەس (لە دەرھێنانی جۆن فاڤریو) لە پاڵ دانیال کرەیگ، ھاریسۆن فۆرد و ئۆلیڤیا وایلد ئەستێرەی کردووە، لە فیلمی ئەیمەیشندا بە دەنگی گۆن دەستنیشان کرا، ھەروەھا لە کۆتا مردنی داڤید وۆنگ جۆندا ڕۆڵی لە ئەستێرەیدا بینی، کە لە دەرھێنانی دۆن کارسیلی بووە. بڕاون لە زنجیرەی «زانستی زەوی ٢» لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٥ بەردەوام بوو، لەو زنجیرە درامایە ڕۆڵی جۆن دانزیگەری بینی، بڕاون وەک ئامۆژگاریکاری شەیتانی جەستن کرو لە زنجیرەی ئێچ بی ئۆ کارنیڤال دیار بوو، ھەرچەندە ئەو زنجیرەیە تەنیا دوو وەرزی بەردەوام بوو، بەڵام کارنیڤاڵ ناوبانگی کەلەبچەی بەدەست ھێنا، و ڕەخنەگران ستایشی نمایشەکەیان کرد، بۆ نیشاندانی لایەنی نوێ لەبەھرەی نواندنەکەی. ھەروەھا لە کۆمپانیای سپای شۆتایم و بەرنامەی ئێچ بی ئۆ سپێڵی کوشندەدا ئەستێرەی کردووە، وەک پارێزەری گشتی پارێزگاری ئەمریکا، جۆک گێڤکۆت یەکێک بوو لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی وەرزی سێیەم و چوارەمی زنجیرە میلیاردێرەکانی شۆتایم.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Clancy Brown". TV Guide. Archived from the original on September 6, 2019. Retrieved September 6, 2019.
  2. ^ "UPI Almanac for Saturday, Jan. 5, 2019". United Press International. January 5, 2019. Archived from the original on January 5, 1313. Retrieved September 6, 2019. actor Clancy Brown in 1959 (age 60)
  3. ^ "About us". Beth Brown Memorial Foundation. Retrieved May 30, 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ داڕێژە:CongBio
  5. ^ "Clancy Brown". MSN Watch Online Guide. Retrieved August 11, 2019.
  6. ^ Evans, James S. An Uncommon Gift. Bridgebooks, 1983. 109.
  7. ^ "Clancy Brown News & Biography". Empire. Archived from the original on September 10, 2017. Retrieved August 16, 2019.
  8. ^ O'Connor, John J. (September 10, 1991). "Review/Television; A Detective and Sci-Fi In Los Angeles Magic". The New York Times.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری