ڕزگاربوون لە شاوشانک
ڕزگاربوون لە شاوشانک فیلمێکی درامییە لەدەرھێنانی فرانک داربۆنت. ھەریەکە لە تیم ڕۆبنز و مۆرگان فریمەنە. چیڕۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی (Rita Hayworth and Shawshank Redemption) وەرگیراوە. فیلمەکە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٤ لە ئەمریکا نمایش کراوە. فیلمەکە لەلایەن بەکارھێنەرانی ماڵپەڕی بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان پلەی یەکەمی ڕیزبەندی فیلمەکانی جیھانی پێدراوە کە زیاتر لە ١٫٧ ملیۆن دەنگدەری ٩.٣ پێداوە لەسەر ١٠.
ڕزگاربوون لە شاوشانک (بە ئینگلیزی: The Shawshank Redemption) | |
---|---|
دەرھێنەر | فرانک دارابۆنت |
بەرھەمھێنەر | نیکی مارڤین |
شانۆنامە | فرانک دارابۆنت |
لەسەر بنەمای | Rita Hayworth and Shawshank Redemption لە لایەن ستیفن کینگ |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | تۆماس نیومان |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆجەر دایکینز |
مۆنتاژ | ڕچارد فرانسیس-بروسی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | کۆلومبیا پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٤٣ خوولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٥ میلیۆن دۆلار[٢] |
داھات | ٥٨ میلیۆن دۆلار[٣] |
چیرۆک
دەستکاریدوای ئەوەی ئاندی (تیم ڕۆبنز) لەلایەن ژنەکەیەوە ناپاکی لێ دەکرێت و دەکوژرێت، ئاندی تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی ژنەکەی و دەخرێتە زیندانی شاوشانگ.
شاوشانگ ئەو زیندانەیە کە دابڕاوە لە دونیا، ژیان تێیدا جۆرێکی ترە، کەسەکانی ئەوێ ڕووبەڕووی قورسترین کارەکان دەبنەوە، هەر لە کارکردنی بەردەوام هەتا هەڕەشەی ئەو کەسانەی کاری (هاوڕەگەزخوازی) دەکەن، پاشان نەبوونی ئومێد بە ئازادکردن، چونکە کەسانێکی تێدایە (٥٠) ساڵی ژیانیان لەوێ بەسەربردووە.
(ئاندی) لەوێ لەگەڵ ڕووبەڕووی زۆربەی ئەو کێشانە دەبێتەوە کە باسکران، ساڵانێکی قورس و بێ کۆتا بەسەردەبات، بەڵام پاشان هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕەش پێستێک بە ناوی ڕێد (مۆرگان فریمان) دروست دەکات کە بەهۆی یارمەتییەکانی ڕێدەوە دەتوانێت لەزیندانی شاوشانگ ڕزگاری ببێت، ئەویش بێگومان دوای مانەوەی بۆ ماوەی (٢٠) ساڵ لەو زیندانەدا.
ژێدەر
دەستکاری- ^ «The Shawshank Redemption». British Board of Film Classification. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «The Shawshank Redemption (1994)». Box Office Mojo. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Adams، Russell (٢٢ی ئایاری ٢٠١٤). «The Shawshank Residuals». The Wall Street Journal. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕزگاربوون لە شاوشانک تێدایە. |