کتێبی سەوز (فیلم)
کتێبی سەوز (بە ئینگلیزی: Green Book) فیلمێکی ئەمریکی درامای ژیانامەیی کۆمیدیی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی پیتەر فرێلی. چیڕۆکی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێ بەڕێوە و باسی چیڕۆکی ھاوڕێیەکی ڕاستەقینە دەکات لەنێوان ھەریەک لە دۆن شیرلی (مەھێرشڵا ئاڵی) کەوا پیانۆژەنێکی جاز و کلاسیکە و فڕانک «تۆنی لیپ» ڤاڵیلۆنگا (ڤیگۆ مۆرتنسن)ی پاسەوانی تایبەتی شیرلی، کەوا بەرەو قوڵایی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی گەشت دەکەن کە ئەوکات زۆرترین ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڕەشپێستەکان تیادا دەکرا. فیلمەکە لە نووسینی فارێلی، بڕایان ھەیس، و کوڕەکەی ڤاڵیلۆنگا، نیک ڤاڵیلۆنگایە و سەرچاوەی لەو نامانەوە گرتووە کەوا کاتی خۆی لەنێوان دایکی و باوکی لەبارەی ئەم گەشتە ئاڵوگۆر کراوە.[٥] ناوی فیلمەکە لە ناوی کتێبێک وەرگیراوە بەناوی «کتێبی سەوزی تایبەت بە ڕێبەریکردنی ڕەشپێستەکان» لەنووسینی ڤیکتۆر ھیوگۆ گرین، کەوا کتێبێکی ڕێنیشاندەری نێوەندەکانی سەدەی ڕابردوو بوو تایبەت بە باسکردنی ئەو شوێنانەی کە ڕەشپێستەکان بۆیان ھەبوو سەردانی بکەن.
Green Book کتێبی سەوز | |
---|---|
دەرھێنەر | پیتەر فاڕێڵی |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران | |
مۆسیقا | کریس باوەڕس |
وێنەگری سینەمایی | شان پۆرتەر |
مۆنتاژ | پاتریک دۆن ڤیتۆ |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز[١] |
ماوەی فیلم | ١٣٠ خولەک[٢] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٢٣ میلیۆن[٣] |
داھات | $٣٢٢٫٩ میلیۆن دۆلار[٤] |
کتێبی سەوز لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە فیستیڤاڵی فیلمیی تۆرنتۆ پەخشکرا کە توانی خەڵاتی باشترین فیلم بە خواستی بینەر بباتەوە. دواتر فیلمەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە و یونڤێرساڵ پیکچەرز کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کرد و داھاتی گەیشتە ٣٢٢ میلیۆن دۆلار. فیلمەکە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی ڕۆڵگێرانەکەی ئاڵی و مۆرتنسنیان کرد، بەڵام بەشێکی ڕەخنەکان لە شێوازی نیشاندانی ڕەگەزپەرستی فیلمەکە و ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان گیرابوو.
کتێبی سەوز توانی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆریش بەدەست بێنێت و لە ٩١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ئاکتەری پشتگیریکار بۆ ئاڵی بباتەوە. ھەروەھا توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی میوزیکاڵ و کۆمیدی و پرۆدیوسەرس گیڵد بۆ باشترین فیلمی ساڵ بباتەوە.[٦][٧]
چیڕۆک
دەستکاریلە ساڵی ١٩٦٢، لە شاری نیویۆرک تۆنی لیپ بەدوای کار دەگەڕێت ئەمەش لەدوای داخرانی یانەی شەوانەی «کۆپاکابانا» بۆ نۆژەنکردنەوە کە تۆنی وەک پاسەوانێک کاری لێدەکرد. تۆنی لەلایەن دکتۆر دۆن شیرلی بانگێشتکرا، دۆن پیانۆژەنێکی ڕەشپێستە کە پێویستی بە شوفێرێکە بۆ ماوەی ھەشت-حەفتە لەناوەڕاستی ڕۆژاوای ئەمریکا بیگەیەنێتە باشووری ئەمریکا. لە چاوپێکەوتنەکەدا، دۆن بڕیاریدا کە تۆنی ھەڵبژێرێت چونکە ستایشکرابوو لەلایەن چەند کەسێکی ناسراو. تۆنی و دکتۆر پلانیان دانا کە شەوی کریسمس بگەڕێنەوە نیویۆرک. لە سەرەتای گەشتەکە، کۆمپانیا میوزیکییەکەی دۆن، (کتێبی سەوز) یان بە تۆنی دا کە کتێبێکی ڕێبەری گەشتیارییە بۆ گەشتیارە ئەفریقی-ئەمریکییەکان بۆ دۆزینەوەی مۆتێل، چێشتخانە و بەنزینخانەکان کە پێشوازی لە ڕەشپێستەکان دەکەن.[٨]
گەشتەکە لە ناوەڕاستی ڕۆژاوا دەستیپێکرد بەرەو باشوور. تۆنی و دۆن سەرەتا کێشە دەکەوێتە نێوانیان، ئەمەش کاتێکبوو کە تۆنی داوای لێکرابوو بەشێوەی فەرمی/پیشەگەرانە ھەڵسووکەوت بکات لەکاتی کارکردن، ھاوکاتیش دۆن بێزارببوو لە ھەڵسووکەوت و خووە نامۆکانی تۆنی. بەتێپەڕبوونی گەشت و نمایشەکان، تۆنی سەرسام دەبێت بە توانای پیانۆژەنییەکەی دۆن، ھەروەھا تۆنی ئەوکاتانەی کە دۆن لە شوێنی نمایش نەدەبوو، ئەوا لەدژی ڕێکخەرانی بۆنەکە دەوەستایە کە بێڕێزیان بەرامبەر دۆن دەکرد. شەوێکیان، گرووپێکی سپی پێست لە باڕێک ھەڕەشە لە ژیانی دۆن دەکەن بەڵام تۆنی فریای دەکەوێت و ڕزگاری دەکات. تۆنی داوا لە دۆن دەکات لەمەودوا چیتر بەبێ ئەو نەچێتە ھیچ شوێنێک، ئەمەش تاکوو گەشتەکە تەواودەبێت.
لەکاتی گەشتەکە تۆنی نامەی بۆ ژنەکەی دەنووسی بەڵام نامەکانی بەڕێکی نەدەنووسی، ئەمەش لەلایەن دۆن تێبینی کرا و ھەربۆیە دەستیکرد بەیارمەتیدانی تۆنی لە نووسینی نامەیەکی باشتر. تۆنی ھانی دۆنی دا کە دووبارە پەیوەندی لەگەڵ براکەی درووستبکاتەوە کە ماوەیەکبوو لەیەکتری دابڕابوون و سەرنجی دۆنیش زیاتر لەسەر کار و پیشەکەی بووە. لە باشوور، شەوێکیان دۆن لە مەلەوانگەیەک دەستگیرکرابوو لەگەڵ ھاوڕەگەزبازێکی سپی پێست، لەوکاتە تۆنی بەپارە ئەفسەرەکانی ڕازیکرد و بەرتیلی پێدان بۆ بەردانی دۆن. دواتر لەلایەن دوو پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن، ئەمەش کاتێک لەشەودا بە سەنداون تاون تێدەپەڕین؛ لەوشەوەدا تۆنی بۆکسێکی تووند لە پۆلیسێک دەدات ئەمەش دوای ئەوەی پۆلیسەکە سووکایەتی پێکرد. لە زیندان، دۆن داوای تەلەفۆن دەکات تاکو قسە لەگەڵ پارێزەرەکەی بکات، ئەفسەرانی پۆلیسیش ڕێگای پێدەدەن، دۆن ئەمە دەقۆزێتەوە و پەیوەندی بە ڕۆبەر ئێف کێنەدی دەکات، کە ئەویش فشار دەخاتە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی لە زیندان بەری بدەن.
لە دوایین شەوی نمایشکردنیدا لە بێرمینگھام-ئەلاباما، دۆن لەلایەن سەرپەرشتیکارانی ئەو یانایەی کە بەپارە گیرابوو بۆ ژەنینی پیانۆ ئەوا دیسانەوە بەبیانووی نەریتەکان ڕێگری لێدەکرێتەوە کە خواردن لە شوێنی سپی پێستەکان بخوات. تۆنی ھەڕەشەی لە سەرپەرشتیاری یانەکە کرد و ئەویش ویستی بەبەرتیل ڕازی بکات بەڵام سوودی نەبوو، دواتر دۆن نمایشەکەی ھەڵوەشاندەوە چونکە یانەکە ڕێگەیان پێنەدا لەگەڵ ئامادەبووەکانی نان بخوات. دوای ئەوە تۆنی و دۆن چوونە یانەیەکی ڕەش پێستەکان، لەوێ دۆن ھەمووانی سەرسامکرد بە ژەنینی پارچەیەک میوزیک لەڕێی پیانۆیەکەوە. دواتر تۆنی و دۆن کەوتنەوە ڕێ بۆئەوەی لە شەوی کریسمس بگەڕێنەوە ماڵەوە. لەکاتی گەڕانەوەیاندا، تۆنی بانگێشتی دۆنی کرد بۆئەوەی چاوی بە خێزانەکەی بکەوێت، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و گەڕایەوە ماڵی خۆی. دوای ئەوەی خۆی لەماڵەکەی بەتەنیا بینییەوە، ئەوا دۆن بڕیاریدا بچێتە ماڵی تۆنی و لەوێ کریسمێکی گەرمووگڕ بەڕێ بکات.
لەکۆتایی فیلمەکە، تێکست و وێنە ڕاستەقینەکانی ھەریەک لە کەسایەتییەکان نیشان دەدات، ھەروەھا ئاماژە بەوەدەکات کە دۆن لە گەشتەکانیدا بەردەوام بوو، ئاوازی نوێی دادەنا و گۆرانی نوێی تۆماردەکرد، ھاوکات تۆنی گەڕایەوە بۆ کارکردن لە یانەی کۆپاکابانا. ھەروەھا تێکستەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ھاوڕێیەتی تۆنی و دۆن بەردەوامبوو تاکوو مردنیان کە تەنیا مانگێکی نێوان بوو لە ساڵی ٢٠١٣.
کاست
دەستکاری- ڤیگۆ مۆرتنسن وەک تۆنی لیپ
- مەھێرشڵا ئاڵی وەک دکتۆر دۆن شیرلی
- لیندا کاردلینی وەک دۆلۆرێس (ژنی تۆنی)
- سێبستیان مانیسکالۆ وەک جۆنی ڤینەری (برای دۆلۆرێس)
- دێمیتر مارینۆڤ وەک ئۆلیگ (میوزیکژەنێکی دکتۆر دۆن)
- مایک ھاتن وەک جۆرج (میوزیکژەنێکی دکتۆر دۆن)
- بریان ستپانیک وەک گراھام کیندێل (بەڕێوبەری یانەکە)
- جۆزێف کۆرتیسی وەک گیۆ لۆسکودۆ
- ئیقبال تیبا وەک ئەمیت (خزمەتکاری دکتۆر دۆن)
- پی جەی براین
خەڵاتەکان
دەستکاریفیلمەکە بووە براوەی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر، بەشێک لە گرنگترین خەڵاتەکان؛
خەڵات | ڕۆژی بەڕێوەچوون | پۆلین | وەرگر | ئەنجام | ژ |
---|---|---|---|---|---|
خەڵاتی نێونەتەوەیی
AACTA |
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین فیلم | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | [٩] |
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
خەڵاتەکانی ئۆسکار | ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ | باشترین فیلم | جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا | براوە | [١٠][١١] |
باشترین ئەکتەر | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
باشترین سیناریۆی ڕەسەن | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | براوە | |||
باشترین دەستکاری/مۆنتاژ | پاتریک جەی دۆن ڤیتۆ | پاڵێوراو | |||
سەرنووسەرانی سینەمای ئەمریکی | ١ی شوباتی ٢٠١٩ | باشترین دەستکاری بۆ فیلمێکی کۆمێدی-میوزیکاڵ | پاتریک جەی دۆن ڤیتۆ | پاڵێوراو | [١٢] |
پەیمانگای فیلمی ئەمریکی | ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین ١٠ فیلمی ساڵ | گرین بووک | براوە | [١٣] |
خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمی بەریتانی | ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ | باشترین فیلم | جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا | پاڵێوراو | [١٤] [١٥] |
باشترین ئەکتەری سەرەکی | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
باشترین سیناریۆی ڕەسەن | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | |||
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی شیکاگۆ فیلم | ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ | باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | پاڵێوراو | [١٦] |
خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ڕەخنەگران | ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین فیلم | گرین بووک | پاڵێوراو | [١٧] |
باشترین دەرھێنەر | پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەر | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
باشترین سیناریۆی ڕەسەن | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری کۆمێدی | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | |||
باشترین سکۆر | کریس بۆوەرس | پاڵێوراو | |||
خەڵاتەکانی دەرھێنەرانی گیلدی ئەمریکی | ٢ی شوباتی ٢٠١٩ | باشترین دەرھێنان لە فیلمی دریژ | پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | [١٨] |
خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبز | ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین فیلمی کۆمێدی-میوزیکاڵ | گرین بووک | براوە | [١٩] |
باشترین دەرھێنەر | پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری کۆمێدی یان میوزیکاڵ | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | |||
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
باشترین سیناریۆی ڕەسەن | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | براوە | |||
خەڵاتەکانی فیلمی ھۆلیوود | ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | خەڵاتی ئنسێمبلی ھۆلیوود | ڤیگۆ مۆرتنسن، مەھێرشڵا ئاڵی وە لیندا کاردلینی | براوە | [٢٠] |
خەڵاتی سیناریۆنووسی ھۆلیوود | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | براوە | |||
خەڵاتەکانی ھۆلیوود میوزیک ئن میدیا | ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | باشترین ئۆرجینال سکۆر لە فیلمێکی درێژ | کریس بۆوەرس | پاڵێوراو | [٢١] |
دەستەی پێداچوونەوەکانی نەتەوەیی | ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | باشترین فیلم | گرین بووک | براوە | [٢٢] |
باشترین ئەکتەر | ڤیگۆ مۆرتنسن | براوە | |||
ڕەخنەگرانی فیلمی نیویۆرک (سەرھێڵ) | ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ | باشترین ١٠ فیلم | گرین بووک | براوە | [٢٣] |
خەڵاتەکانی پڕۆدیوسەرس گیلدی ئەمریکی | ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین فیلمی سینەمایی | جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا | براوە | [٢٤] [٢٥] |
خەڵاتەکانی بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی
سان فرانسیسکۆ |
٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ | باشترین ئەکتەر | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | [٢٦] |
باشترین ئەکتەری پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | پاڵێوراو | |||
خەڵاتەکانی سکرین ئەکتەرس گیلد | ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ | باشترین ڕۆڵگێڕانی سەرەکی | ڤیگۆ مۆرتنسن | پاڵێوراو | [٢٧] |
باشترین ڕۆڵگێران بە ڕۆڵی پاڵپشت | مەھێرشڵا ئاڵی | براوە | |||
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ست. لویز | ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | خەڵاتی ھەڵبژێردراوی بینەران بۆ باشترین فیلم | گرین بووک | براوە | [٢٨] |
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی تۆرنتۆ | ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ | باشترین ئەکتەر | ڤیگۆ مۆرتنسن | داڕێژە:Runner-up | [٢٩] |
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ | ١٦ی ئەیوولی ٢٠١٨ | خەڵاتی ھەڵبژێردراوی بینەران | گرین بووک | براوە | [٣٠] |
خەڵاتەکانی نووسەرانی گیلدی ئەمریکی | ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ | باشترین سیناریۆی ڕەسەن | نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی | پاڵێوراو | [٣١] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Debruge، Peter (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Film Review: 'Green Book'». Variety. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Green Book». Toronto International Film Festival. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Siegel، Tatiana (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Making of 'Green Book': A Farrelly Brother Drops the Grossout Jokes for a Dramatic Road Trip in the 1960s Deep South». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Green Book (2018) – Financial Information». The Numbers. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The True Story of the 'Green Book' Movie». Smithsonian.com. Smithsonian Magazine. December 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Mahershala Ali wins Best Supporting Actor Golden Globe for 'Green Book'». EW.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Mahershala Ali Wins First Golden Globe for 'Green Book'». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «NYPL Digital Library». book. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Australian Academy announces nominations for the 8th AACTA International Awards» (PDF) (ھەواڵ). AACTA International Awards. December 11, 2018. لە December 13, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە December 19, 2018 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «91st Oscars® Nomination Announced» (ھەواڵ). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. January 22, 2019. لە January 23, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 22, 2019 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ Aridi، Sara (٢٤ی شوباتی ٢٠١٩). «2019 Oscar Winners: The Full List». The New York Times. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Tapley، Christopher (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «'Bohemian Rhapsody,' 'Crazy Rich Asians,' 'Escape at Dannemora' Among ACE Editing Nominees». Variety. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «'Black Panther,' 'A Quiet Place,' 'Atlanta' and More Selected for AFI Awards». Variety. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Nominations announced: EE British Academy Film Awards in 2019» (ھەواڵ). British Academy of Film and Television Arts. January 9, 2019. لە January 9, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 9, 2019 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «EE British Academy Film Awards Nominees in 2019». British Academy of Film and Television Arts. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «2018 Chicago Film Critics Association Awards». Chicago Film Critics Association. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Harris، Hunter (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «The Favourite, Black Panther Lead Critics' Choice Awards Nominations». Vulture. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ McNary، Dave (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Directors Guild Nominees Include Bradley Cooper, Alfonso Cuarón». Variety. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Staff (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «'Vice,' 'The Assassination of Gianni Versace' lead 2019 Golden Globe nominations». Los Angeles Times. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «The 22nd Annual 'Hollywood Film Awards®' Marked the Launch of Awards Season With A Star-Studded Evening» (ھەواڵ). Hollywood Film Awards. 4 November 2018. لە November 6, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 19, 2018 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «Hollywood Music in Media Awards: Full List of Winners». The Hollywood Reporter. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «National Board of Review Announces 2018 Award Winners». National Board of Review. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Nordyke، Kimberly (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «'Roma' Voted Best Picture by New York Film Critics Online». The Hollywood Reporter. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «All Motion Picture and TV Nominations for 30th Annual Producers Guild Awards presented by Cadillac» (ھەواڵ). Producers Guild of America. January 4, 2019. لە ڕەسەنەکە لە January 5, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە January 4, 2019 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «Results: 30th Annual Producers Guild Awards presented by Cadillac» (ھەواڵ). Producers Guild of America. January 18, 2019. لە ڕەسەنەکە لە January 20, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە January 18, 2019 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «2018 San Francisco Film Critics Circle Awards». San Francisco Film Critics Circle. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Hipes، Patrick (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «SAG Awards Nominations: 'A Star Is Born', 'Mrs. Maisel', 'Ozark' Lead Way – The Full List». Deadline Hollywood. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «27th Annual Whitaker St. Louis International Film Festival Awards Presented Nov. 11, 2018». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە December 19, 2018 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: بیرخستنەوەی magazine پێویستی بە|magazine=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Toronto Film Critics Association Announces 2018 Awards». Toronto Film Critics Association. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Ahearn، Victoria (١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Green Book wins People's Choice Award at Toronto International Film Festival». The Star. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Writers Guild Awards Nominees Include 'A Star Is Born,' 'Green Book,' 'Roma'». Variety. 7 January 2019. لە 7 January 2019 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کتێبی سەوز (فیلم) تێدایە. |