کتێبی سەوز (قەزافی)
کتێبی سەوز (بە عەرەبی: الكتاب الأخضر) کتێبێکی فەلسەفییە لەلایەن سەرۆک و پێشەوای پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی نووسراوە. لە ١٩٧٥ بەشی یەکەمی کتێبەکە بڵاوکرایەوە. لە ١١٠ لاپەڕە ھەموو تێڕوانین و ھزرەکانی خۆی نیشان داوە. لەبارەی ڕژێمەکانی حوکمڕانی و پەیوەندییان لەگەڵ ئەزموونە مرۆییەکان وەک ڕژێمی ھاوبەشی و سەرمایەداری لەگەڵ ئازادی و دیموکراتی. کتێبەکە وەک دەستوور و بنەمای ڕژێمی جەماوەری ناسێنرا لەلایەن موعەمەر قەزافییەوە.
نووسەر | موعەمەر قەزافی |
---|---|
وڵات | لیبیا |
زمان | عەرەبی |
بابەت | فەلسەفەی سیاسەت |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٧٥ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩٧٦ |
جۆری کتێب | چاپکراو |
لاپەڕەکان | ١١٠ |
ژپنک (ISBN) | 978-1-5412-4131-2 |
بەشەکان
دەستکارینووسەر کتێبەکەی دابەش کردووە بۆ سێ ڕەھەند:
- بەشی یەکەم: ڕەھەندی ڕامیاری، (١٩٧٥) تێیدا کێشە سیاسییەکانی دەسەلاتداری لە کۆمەڵگە ڕوون دەکاتەوە.
- بەشی دووەم: ڕەھەندی ئابووری، (١٩٧٧) تێیدا کێشە ئابوورییەکانی نێوان کرێکار و خاوەن کارەکە ڕوون دەکاتەوە.
- بەشی سێیەم: ڕەھەندی کۆمەڵایەتی، (١٩٨١) تێیدا چەندین پێشنیار لەبارەی خێزان و دایک و منداڵەکەی دەخاتە ڕوو لەگەڵ ئاشتکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئافرەت و زانست بە ڕۆشەنبیری و ھونەرەوە.
ھەندێک لە دەقەکان
دەستکاری«دیموکراسی سیستەمێکی دیکتاتۆرییە و پەرلەمان شتێکی سەپێندراوە، ھەڵبژاردنیش تەڵەکەبازییە».
«سەیرکردنی وەرزش وەک نان خواردنی کەسێکە کاتێک تۆش دانیشتووی سەیری دەکەی».
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معمر القذافي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کتێبی سەوز (قەزافی) تێدایە. |