ڤیگۆ مۆرتنسن
ڤیگۆ پیتەر مۆرتنسن (لەدایکبووی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٨) ئەکتەرێکی دانیماڕکی-ئەمەریکیە.ڤیگۆ بۆ یەکەمجار لە فیلمی (Witness) دەرکەوت لەساڵی ١٩٥٨.هەروەها لە چەندان فیلمی تری بەناوبانگ دەرکەوتووە وەک : Carlito's Way (1993), Crimson Tide (1995), Daylight (1996), The Portrait of a Lady (1996), G.I. Jane (1997), A Perfect Murder (1998), A Walk on the Moon (1999), and 28 Days (2000.
لەدایکبوون | ڤیگۆ پیتەر مۆرتنسن جونیۆر ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ |
---|---|
پیشە | ئەکتەر ، نیگارکێش ، شاعیر و فۆتۆگرافەر |
چالاکبوون | ١٩٨٤–تا ئێستا |
یار | ئەرەیدنا جیڵ (٢٠٠٩–تا ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | هێنری بلەیک مۆرتنسن |
ناوبانگی مۆرتنسن لەسەرەتای ٢٠٠ەکان دەستیپێکردن کاتێ ڕۆڵی ئەرەگۆرنی پێدرا لەسیانەی فیلمی (شای مستیلەکان - The Lord of the Rings) ، هەروەها سەرنجی ڕەخنەگرانیشی بەلای خۆی ڕاکێشا دوای ئەوەی ڕۆڵێکی جوانی بینی لەفیلمی (Eastern Promises) کە دواتریش پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر.هەروەها لەساڵی ٢٠١١ش بۆ فیلمی (Dangerous Method) پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
بەدەر لە نواندن ، ئەو یەکێکە لە نیگارکێشێک و شاعیرێکی سەرکەوتوو و لەنێو نووسەر و هونەرمەندەکانیش ناسراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیگۆ مۆرتنسن تێدایە. |