کاتی بەیتس
کاتلین دایلی بەیتس (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨) خانمەکتەر، شانۆکار و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
کاتی بەیتس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Kathy Bates | |
لەدایکبوون | مێمفیس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Kathleen Doyle Bates |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | Southern Methodist University، William Esper Studio، White Station High School، Pacific Conservatory of the Performing Arts |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧١ |
باری تەندرووستی | lymphedema |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت |
وێبگە | http://mskathybates.com/ |
کاتی شانۆی لە زانکۆی ساوزەرن مێتۆدیست خوێندووە، بەر لەوەی ماڵی بچێتە نیویۆرک سیتی ئەوا خۆی بۆ کاری ئەکتەری یەکلایی کردبوویەوە. ئەو لە سەرەتادا لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی بە ڕۆڵی کورت دەردەکەوت. لە ساڵی ١٩٧١، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی Taking Off دەرکەوت. لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاکان بەبەردەوامی لە شانۆ و شاشەکانی سینەمادا دەردەکەوت، ئەو بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی night, Mother، ئەوا پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ. لە ساڵی ١٩٨٨، بەھۆی دەرکەوتنی لە شانۆی Frankie and Johnny in the Clair de Lune، خەڵاتی ئۆبی پێدرا.
لە ساڵی ١٩٩٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Misery، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا،[٢] ھەر ئەم فیلمەش ناوبانگی زیاتری پێبەخشی. لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی تایتانیک ڕۆڵی مارگرێت براونی گێڕا،[٣] ئەم فیلمە لەوکاتەدا بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو.[٤][٥] دواتر سێ جار بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بە فیلمەکانی Primary Colors (١٩٩٨)، About Schmidt (٢٠٠٢)، ھەروەھا بۆ فیلمی and Richard Jewell (٢٠١٩).
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kathy Bates | Biography, Films, TV Shows, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Misery: Why Paul Is A Perfect Protagonist (& Annie Is A Perfect Villain)». ScreenRant (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Titanic: 8 Important Characters Who Existed In Real Life». CINEMABLEND. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Bhatia، Akanksha (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «From 'Titanic' To 'Avengers' Here Are Top 15 Highest Grossing Films Of All Time». www.scoopwhoop.com (بە English). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Whitten، Sarah (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩). «Hollywood doesn't adjust the box office for inflation, but if it did, these would be the top 10 highest-grossing films of all time in the US». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاتی بەیتس تێدایە. |